2007 06 20
ماملێ: مامۆستای قه‌تاری کوردی:س. چ هێرش
دياره حه‌وجێ به گوتن نييه كه لێزانان و شاره‌زايانی بواری مۆسيقا و گۆرانی، ده‌بێ سه‌باره‌ت به محه‌مه‌دی ماملێ بدوێن و قسه بكه‌ن، نه‌ك منێكی له‌و باره‌دا كڵۆڵ و هڵۆڵ، به‌ڵام چار نييه و هه‌رچۆنییه‌ك بێ، له سه‌ر داوای هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگين و به‌هره‌مه‌ندی مۆسيقا كاك چيا (بۆ ماڵپه‌ڕه خنجيلانه‌كه‌ی) چه‌ند گوته‌يه‌ك پێشكێش به لايه‌نگرانی ده‌نگی به سۆزی مامۆستای قه‌تار ماملێ ی نه‌مر ده‌كه‌م.


