دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
.
له دوو ساڵی رابردوودا ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی زمانی ره‌سمیی و ستانداردی کوردی لێڵتربووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشه‌ی سۆرانی و کورمانجی شتێکی تازه نییه و له ساڵانی 1931-1932 و 1958-1961دا سه‌ریهه‌ڵدابوو، رێدۆزینه‌وه و رێنوێنییه‌کان، چ ئێسته و چ له رابردوودا، پشت ئه‌ستوور به لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه و جه‌ده‌ل نه‌بوون و زۆرتر وه‌ک بڕیاری سیاسیی و ئیداره‌یی ده‌رده‌بڕدرێن.














