وێنه‌کانی
گه‌مه‌ی
دوایی؛ ئێران
به چاوی
دووربینێکی
ڕووسییه‌وه 1901-
1914
(به‌ندی
10. بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی
مه‌نگوڕان
مه‌ی 1913)
نووسینی: جان.
چالێنکۆ
وه‌رگێڕ:
حه‌سه‌نی
قازی
سیاسه‌تی
روووسییه له
ئازه‌ربایجانی
ئێران به
گشتی
واداندراوه
که به گشتی
کۆنسووله
خۆجێیه‌کانی
کارتێکه‌رییان
له سه‌ر
بووبێ، که
زۆر جار ته‌واو
به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و
ڕێنوێنیانه
ده‌جووڵانه‌وه
که له لایه‌ن
وه‌زیری
ڕووسییه له
تاران و وه‌زاره‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه
له سه‌نت
پێترزبورگه‌وه
به ده‌ستیان
ده‌گه‌یشت. بۆ
وێنه،
گومانێکی که‌م
له‌وه‌دا هه‌یه
که بیروڕا و
کرده‌وه
تیژپه‌ڕه
ئیمپریالیستییه‌کانی
کۆنسوولی
گشتی له ته‌ورێز
میلر و
جێنشینه‌که‌ی،
پرۆبرایێنسکی،
ده‌ورێکی
نێوه‌ندییان
ده‌گێڕا له
ڕووداوه‌کاندا،
نفووزی ئه‌وان
له ساڵی 1912 دا
زیاتر بوو
کاتێک میلر
بوو به به‌رپرسی
مێزی ئاسیای
نێوه‌ندی له
وه‌زاره‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه
له سه‌نت
پێترزبورگ.
ئیاس ته‌نیا
کۆنسوولێک
بوو که له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕه‌وته
نه‌ده‌گونجا. ئیاس
نه‌خشه‌ی
دانانی
شوجاعوده‌وله‌ی
وه‌کوو حاکمی
گشتی ئازه‌ربایجان
که سه‌ره‌ڕای
دژایه‌تی
حکوومه‌ته‌کانی
بریتانیا و ئێران
له لایه‌ن
میلره‌وه
کێشرابو و، به
هه‌ڵبژاردنی
هه‌ره خراپ
ده‌زانی. له‌م
گوزاریشته‌ی
له خواره‌وه
دا دێ ئیاس
شوجاعوده‌وله
وه‌کوو که‌سێکی به ته‌ماح،
هانده‌ر و گه‌نده‌ڵ
ده‌ناسێنێ و،
له
گوزارێشتهکانی
دواتری دا ته‌نانه‌ت
شتی زۆر
توندتری له
سه‌ر ده‌ڵێ.
ئیاس چ حه‌ول
نادا بۆ
شاردنه‌وه‌ی
بێزاری خۆی له‌و
پیاوه، تا
ڕاده‌یه‌کی
ئه‌وتۆ، که
بریکاری
کۆنسوولی
بریتانیا له
ته‌ورێز
بنووسێ: «ئیاس له
ساوجبولاغ
[سابڵا‌غ] فه‌نلاندی
یه و زۆر دژی
رووسییه یه».
له به‌ر
ورووژاندن و
حه‌ولی له
زێده‌ی لایه‌نگران
و مه‌ئمووره‌کانی
ترک، که‌شوهه‌وای
سیاسی له
سابڵا‌غ به
خیرایی به‌ره‌و
خراپی و گرژی
ده‌چوو
و، به گوێنه‌دانی
ته‌واو به
ئیداره‌ی
حاکمی ئه‌ستانه‌که
و دڕێژه‌کێشانی
شه‌ڕی
نێوخۆیی له
نێوان عه‌شیره‌ته‌کان
له چیاکان‌دا.
ئێستا بڵاو
بوونه‌وه‌ی
ده‌نگۆی په‌یتا
په‌یتا سه‌باره‌ت
خۆ کۆکردنه‌وه‌ی
هێزه‌کانی
ترک له‌و به‌ری
سنوور زیاد
ببوو. ئیاس
بڕیاری دا
داوای ناردنی
هێزی زیاتر بۆ
سابڵا‌غ بکا.
125 قازاخی
ڕووسی و 5 ئه‌فسه‌ر
له ته‌ورێزه‌وه
گه‌یشتنێ و، 500
سه‌ربازیش له
ورمێ وه
'خوازرانه‌وه'
بۆ ئه‌وه‌ی
ماوه‌ی جێژنی
پاک له سابڵا‌غ
بن وه‌کوو
نیشانه‌یه‌ک
له به‌هێزی و
به بڕیاری
ڕووسییه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
ئه‌و هێزانه،
بوون به سه‌رچاوه‌یه‌کی
نوێ بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ت له
کاروباردا
بکه‌وێ کاتێک
شوجاعوده‌وله،
به که‌لکوه‌رگرتن
له پێگه‌ی
زێده‌بووی ده‌سته‌ڵاتی
عه‌سکه‌ری
ڕووسییه، ده‌ستی
کرد به
پیلانگێڕان
بۆ لابردنی
باب مه‌زن و
سه‌رۆک عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ
بایزپاشا و،
دانانی
باپیری
ئامۆزای له
جێگه‌ی ئه‌و. عه‌شیره‌ته‌کانی
ده‌وروپشت ده‌ستبه‌جێ
هه‌ریه‌که‌ی
پشتی لایه‌نێکی
کێشه‌که‌یان
گرت و خه‌ریکی
ئاماده‌کاری
بوون بۆ تێکهه‌ڵچوونی
چه‌کدارانه.
ئیاس، که له‌و
دواییانه دا
پله‌ی به‌رز
کرابووه‌وه
بۆ کۆلۆنێل،
کرده‌وه‌کانی
شوجاعوده‌وله‌ی
به زمانێکی
زۆر توند مه‌حکووم
کرد و، توانی
ئاشتییه‌ک له
نێوان لایه‌نه‌کان
پێک بهێنێ به‌و
ئاکامه سه‌یره‌وه
که بایزپاشای،
مه‌نگوڕی
لایه‌نگری
ترک، له
لایه‌ن کۆنسوولی
رووسییه‌وه
داڵده درا.
گوزاریشتی
ژماره 86 ی
ئێلێکساندر
ئیاس، 1ی ژووه‌نی
1913 [14 ی ژووه‌نی 1913 ].
نهێنی.
گوزاریشتی
ڕووداوه‌کانی
قه‌ڵه‌مڕۆی
کۆنسوولخانه‌ی
شایانه‌ی
ڕووسییه له
سابڵا‌غ بۆ
مانگی مه‌ی 1913.
مه‌ئموورییه‌ت
به دژی بایزپاشای
مه‌نگوڕ:
گوزاریشتهکهی
پێشووی من
ئاماژه‌ی کرد
به تێکهه‌ڵچوونی
نێوان سه‌رۆکایه‌تی
مه‌نگوڕان به
فیت و
پیلانگێڕی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ [
ئامۆزای بایزپاشای
مه‌نگوڕ] که،
به فه‌رمانی
حاکمی ئازه‌ربایجان،
شوجاعوده‌وله،
هاته سابڵا‌غ
نزیک به‌رزاییه‌کانی
وا سه‌ربازگه‌ی
ئێمه‌ی لێ هه‌ڵکه‌وتووه
به مه‌به‌ستی
داگیرکردنی
ئه‌و دێیانه‌ی
که له‌لایه‌ن
خزمه‌کانییه‌وه
ده‌ستیان به
سه‌ر دا گیرا
بوو و هه‌ر وه‌ها
بۆ ئه‌وه‌ی
ببێ به سه‌رۆکی
مه‌نگوڕان. له
ئاکامی تێکهه‌ڵچوونه‌که
دا، بایز
پاشا، که ئه‌و
ده‌می نه‌خشه‌ی
وا بوو بچێ بۆ [
له ده‌قی ماک
دا به‌تاڵه]،
بێ ئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوان
بکرێ ڕێگه‌ی
گۆڕی به‌ره‌و
سه‌روو چوو بۆ
گوێجکهدهرێ
و کاوێس. ئه‌و
دوو رۆژان له
وێ
ماوه تایفه‌که‌ی
خۆی کۆ کرده‌وه
به‌ر له‌وه‌ی
به‌ره‌و به‌نگین
و حه‌سه‌ن چه‌پ
بڕوا و له‌وێ
له شوێنێکی
ستراتێژی
باروبه‌ندیلی
داکوتا و
ئۆردووی دامه‌زراند.
شوجاعوده‌وله
به‌و هیوایه‌ی
له‌و هه‌یه‌جانه که‌لک
وه‌ربگرێ که
گواستنه‌وه‌ی
گرووپه‌کانی
ئێمه له
ورمێ و ته‌ورێزه‌وه
بۆ ساوجبولاغ
سازی کردبوو
بۆ ئه‌وه‌ی
ئاخره‌که‌ی
دوژمنی
کۆنینه‌ی خۆی بایز
پاشای مه‌نگوڕ
له نێو به‌رێ،
فه‌رمانی دا
به حاکمی
سابڵا‌غ، سه‌رداری
موکری فه‌رمان
بدا به
دێبۆکری و به‌گزادان
سه‌ر وه‌به‌ر
سه‌رۆکایه‌تی
باپیر ئاغای
مه‌نگوڕ که
له سه‌ره‌وه
دا باس کرا
بهێنن و له
قۆڵی سابڵاغه‌وه
هێرش بکه‌نه
سه‌ر بایز
پاشای مه‌نگوڕ؛
له هه‌مان
کات دا گه‌ورک،
پیران و مامه‌ش
فه‌رمانیان
درایه له
باشووره‌وه
هێرش بهێنن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
دێبۆکری و به‌گزاده‌کان
بانگ کران بۆ
سابڵا‌غ، له
کاتێک دا فه‌رمان
درا به سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌کانی
دیکه له خه‌تی
پشته‌وه و له
باڵانه‌وه
هێرش به‌رنه
سه‌ر
ئۆردووگهکهی
بایزپاشای
مه‌نگوڕ. دێبۆکرییه‌کان
ده‌ستبه‌جێ
هاتنه
سابڵا‌غ و
ئاماده‌یی
خۆیان نیشان
دا، ئه‌گه‌رچی
زۆر به نابه‌دڵی؛
له لایه‌کی
دیکه‌وه، به‌گزاده‌کان،
پێ دزیلکهیان
بوو و خۆیان
وه‌دره‌نگی
خست و ته‌نێ
له نیوه‌ی
مانگی مه‌ی دا
گه‌یشتنه
سابڵا‌غ و، ئه‌وده‌می
ئیدی هیچ
پێویستی به‌وان
نه‌مابوو.
دێبۆکرییه‌کان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ئه‌و کاتی له
سابڵا‌غ بوون، شه‌وقێکی
زۆر که‌میان
له‌خۆیانه‌وه
نیشاندا بۆ به‌شداریکردن
له هێرش کردن
بۆ سه‌ر بایزپاشای
مه‌نگوڕدا،
چونکوو زۆر
باشیان ده‌زانی
له‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه
دا وێناچێ
لایه‌نی سه‌رکه‌وتوو
بن. سه‌رداری
موکری له حه‌ولێک
دا بۆ دڵخۆشی
دانه‌وه‌یان
داوای کرد 200
سواره‌ی قه‌ره‌په‌پاغ
له سندووسه‌وه
بێته یارمه‌تییان،
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
له ڕاستیدا
له 70 سواره
زیاتر نه‌هات.
کاتێک ده‌رکه‌وت
که هاتنی قهرهپهپاغهکانیش
ناتوانێ وره‌ی
دێبۆکرییه‌کان
به‌رز بکاته‌وه،
سه‌رداری
موکری تکای له
من کرد به
پێی فه‌رمانی
شوجاعوده‌وله
ڕێگه بده‌م
گوردانی
قازاخی
ئێرانی که
پێگه‌ی له نه‌غه‌ده
بوو له گه‌ڵ
هێزی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ بکه‌ون
و، قسه‌شی ئه‌وه
بوو ده‌رسێک
بدرێ به بایز
پاشای مه‌نگوڕ
له به‌ر ئه‌وه‌ی
هێشتوویه
کوڕه‌کانی
دێیه‌کانی
کیتکه،
جانداران و قهڵاجوغه
ئاورتێبهردهن.
من به‌گومان
بووم له‌وه‌ی
ئه‌و داوایه
له لایه‌ن
شوجاعوده‌وله
خۆی ڕا کرابێ،
بۆیه داوام
لێکرد ئه‌و
داوخوازه‌ی
به نووسین بێ
؛ ئه‌ویش
نووسی. به
ئاگاداری ته‌واو
له‌و ڕاستییه‌ی
که بوونی
قازاخه‌کان
له نێو هێزی
باپیرئاغا دا
له له‌نێوچوونێکی
ته‌واو به ده‌ستی
ئۆردووی زۆر
به‌هێزتر و
زۆر به
بڕیارتری بایزپاشای
مه‌نگوڕ ده‌یانپارێزێ
و، به
ئاگاداری ته‌واو
له‌وه‌ی که
دێبۆکرییه‌کان
و قه‌ره‌په‌پاغه‌کان
نا‌وێرن به بێ
یارمه‌تی هێرش
به‌رنه سه‌ر
پاییز پاشا،
ئه‌من لێبڕام
به
ویژدانێکی
خاوێنه‌وه
داوخوازی سه‌ردار
به‌جێ بهێنم و
فه‌رمانی
گوێستنه‌وه‌ی
50 قازاخ و ئه‌فسه‌رێکم
دا بۆ سابڵا‌غ
بۆ به‌شداریکردن
له مه‌ئموورییه‌تی
دژ به بایزپاشای
مه‌نگوڕ دا.
کاتێک قازاخه‌کان
گه‌یشتنه
جێ، دێبۆکرییه‌کان،
که تائهودهمی
ژماره‌یان ده‌گه‌یشته
نزیکه‌ی 200 که‌س،
ته‌واو گه‌شانه‌وه
و ئاخره‌که‌ی
لێبڕان به‌ره‌و
حه‌سه‌ن چه‌پ
بچن. له 29ی
ئاوریل، 200
سواره‌ی
دێبۆکری، 70
سواره‌ی قه‌ره‌په‌پاغ
و 50 قازاخ
سابڵاغیان به
جێ هێشت و له
دوو ڤێرستی
شاری
ئۆردوویان دامه‌زراند. به‌ر
له‌وه‌ی
قازاخه‌کان
وه‌رێ که‌ون،
ئه‌من ئه‌فسه‌ری
فه‌رمانده‌ریان،
زییائهدین
خان م بانگ
کرد و، به
نهێنی فه‌رمانم
دایه نابێ
ڕێگه بدا به
هیچ تێکهه‌ڵچوونێک
له نێوان هه‌ردووک
لا دا و، ئه‌گه‌ر
هاتوو لایه‌نێک
حه‌ولی شهڕههڵائیساندنی
دا، ده‌ستبه‌جێ
تاوانکاره‌که
بێ هێچ به‌زه‌ییه‌ک
سزا بدا.
بایزپاشای
مه‌نگوڕ
داوای
پارێزگاری له
کۆنسوولخانه‌ی
ڕووسییه ده‌کا:
کاتێک ده‌سته‌ی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ به‌کاوه‌خۆ
و به ڕاڕایی
به‌ره‌و حه‌سه‌ن
چه‌پ ده‌چوون،
که له 25
ڤێرستی
سابڵا‌غ هه‌ڵکه‌وتووه،
مامه‌شه‌کان
له ژێر سه‌رۆکایه‌تی
قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش دا، پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ
پیاوانی عه‌شیره‌تی
پیران له ژێر
سه‌رۆکایه‌تی
حه‌مه‌ده‌میناغای
پیران و ده‌سته‌کانی
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ
له ژێر سه‌رۆکایه‌تی
قادری مروه‌ت
و پیرۆتی کاكهمهر،
به پێی فه‌رمانی
شوجاعوده‌وله،
ده‌ستیان کرد
به سووتاندن
و تاڵانی موڵک
و ماڵی
جێهێشتووی بایزپاشای
مه‌نگوڕ و لایه‌نگرانی
له ترکه‌ش و
نه‌ڵێن.
ئاکار و
جووڵانه‌وه‌ی
سه‌رۆکی
پیران، حه‌مه‌ده‌میناغا،
ئاڵۆزی و پێچه‌ڵپێچی
پێوه‌ندییه‌کانی
کوردی که
ئیاس له‌گه‌ڵیان
ڕووبه‌ڕوو
بوو به جوانی
ده‌رده‌خا. ده‌کرێ
وه‌بیر
بخرێته‌وه
که چه‌ند
مانگ پێشتر،
هه‌مزاغای
مامه‌ش داوای
له حه‌مه‌ده‌میناغای
پیران کردبوو
له‌گه‌ڵ ئه‌و
و بایزپاشای
مه‌نگوڕ بکه‌وێ،
به‌ڵام ئه‌و
لێ‌بڕابوو به‌ده‌نگییه‌وه
نه‌چێ و چاوه‌ڕێ
بکا. هاتنی
ئۆردووی
ڕووسییه
ئاخره‌که‌ی
وای کرد بڕیار
بدا له‌گه‌ڵ
باپیرئاغا
بکه‌وێ به
دژی بایزپاشا،
بڕیارێکی که
ئه‌وچه‌ند
مانگ دواتر
زۆری لێ په‌شیمان
بوو کاتێک
جارێکی دیکه
تای ته‌رازوو
له قازانجی
ترکه‌کان
قورس‌تر بوو.
وه‌ک نه‌بای
لێ نیشتبێ و
نه بۆران، حه‌مه‌ده‌میناغا
ئه‌وجار ڕووی
له ئیاس نا
له گه‌ڵ بایزپاشای
مه‌نگوڕ
پێکیان
بهێنێته‌وه.
بایزپاشای
مه‌نگوڕ زۆر
زوو هه‌ستی
پێ‌کرد که‌وتووه‌ته
هه‌ڵوێستێکی
لاوازه‌وه و
ناتوانێ به‌رگری
له خۆی بکا،
که‌وتبووه
نێوان هێزه‌کانی
باپیرئاغا که
له ترسی
قازاخه‌کان
نه‌یده‌وێرا
هێرشی بکاته
سه‌ری و، جه‌نگاوه‌رانی
مامه‌ش و
پێرانهوه.
له یه‌کی مه‌ی
مامه‌کانی بایزپاشا،
قادری باپیر و
حه‌مه‌دی
باپیر نامه‌یه‌کیان
نارد بۆ
کۆنسوولخانه
و تێیدا
داوایان
کردبوو
هاووڵاتێتی
ڕووسییه یان
بدرێتێ. دیاره
ئه‌من وڵامم
دانه‌وه که
ئه‌وه ناکرێ.
ڕۆژێک دواتر بایزپاشای
مه‌نگوڕ هه‌مان
داوخوازی له
من کرد. ئه‌من
وڵامی ئه‌ویشم
هه‌ر ئاوا
داوه که
ڕۆژێک پێشتر
به مامهکانیم
دابووه‌وه،
به‌ڵام لێم
زیاد کرد
بێتوو هێندێک
مه‌رجان پێک
بهێنێ له‌وانه‌یه
بتوانم
پارێزگاری لێ
بکه‌م، مه‌رجه‌کانیش
ئه‌وانه
بوون به ته‌واوی
مل ڕاکێشێ بۆ
ده‌سته‌ڵاتی
هه‌م حکوومه‌تی
شا و هه‌م
ئیداره‌ی
ناوچه‌یی، ئه‌و
دێیانه‌ی که
عه‌شیره‌ته‌که‌ی
داگیری
کردووه
بداته‌وه به
خاوه‌نه حهقدارهکانیان
و کۆتایی بهێنێ
به تاڵان و
بڕۆی مه‌نگوڕان.
له ڕۆژی 4ی مه‌ی
مامی بایز
پاشای مه‌نگوڕ،
کوره‌که‌ی و
برازاکه‌ی به
نامه‌یه‌که‌وه
هاتن بۆ
کۆنسوولخانه
که تێیدا بایزپاشا
ڕایگه‌یاندبوو
که مه‌رجه‌کانی
من ده‌په‌ژرێنێ
و ئاماژه‌ی
پێ‌کردبوو که
هه‌ڵگرانی
نامه‌که وه‌کوو
نوێنه‌رانی
عه‌شیره‌ته‌که
ناردراون بۆ
ئه‌وه‌ی
ئامۆژگاری
بکرێن تا ئه‌و
کاته‌ی که ئه‌و
ده‌توانێ
ئۆردووگهکهی
به‌جێ بهێڵێ
به بێ ترس له‌وه‌ی
که له نه‌بوونی
خۆیدا قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش
تاڵانی کا.
له وڵامی ئه‌و
ڕاگه‌یاندنه
دا ئه‌من
تاجری کۆنه‌ساڵی
خۆمان ناجی
کازمۆڤ م نارد
بۆ حه‌سه‌ن چه‌پ
بۆ وریاکردنه‌وه‌ی
ئه‌و کوردانه‌ی
که
پاییزپاشایان
ده‌وره‌دابوو
که ئێستا له‌وه‌و
دواوه بایز
پاشا له لایه‌ن
کۆنسوولخانه‌ی
ڕووسییه‌وه
پارێزگاری لێ
ده‌کرێ و له
گه‌ڵ نوێنه‌رێکی
کۆنسوولخانه
به‌ره‌و
سابڵا‌غ دێ.
ناجی کازمۆڤ
له به‌ر ئه‌وه‌ی
دره‌نگ وه‌ڕێکه‌وتبوو
و تووشی
بارانی به
خوڕ و هه‌وره
تریشقه
هاتبوو نه‌یتوانیبوو
به ڕۆژ بگاته
پێگه‌ی سه‌ره‌کی
بایزپاشای
مه‌نگوڕ و
ناچار مابوو
شه‌وێ له
ماڵی حه‌مه‌دی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ
بمێنێته‌وه.
زۆربه‌ی کاده‌روێشه‌کانی
[پیاوه به‌ساڵداچووه‌کان]
مه‌نگوڕ به
بیستنی هاتنی
ناجی کازمۆڤ
چووبوونه
لای و ڕایانگه‌یاندبوو
ڕێگه ناده‌ن بایزپاشا
به‌ره‌و
سابڵا‌غ بچێ چونکوو
لێیان سووره
به ساغی له‌وێ
ناگه‌ڕێته‌وه. کاتێک
له 6 ی مه‌ی
ناجی کازمۆڤ
له چوونی بۆ
لای بایز
پاشا به‌رده‌وام
ببوو کاده‌روێشه‌کان
له گه‌ڵی که‌وتبوون
و، کاتێک ئه‌وان
گه‌یشتبوونه
لای بایزپاشای
مه‌نگوڕ
پێکێشییان له‌گه‌ڵ
کردبوو ده‌بێ
ده‌ست له
فکری چوونی
سابڵا‌غ هه‌ڵگرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
بایز
پاشا له سه‌ر
قسه‌ی خۆی
ڕاوه‌ستابوو
و پێی گوتبوون
ئه‌و به‌ڵێنی
خۆی ناشکێنێ و
ده‌چێ بۆ
سابڵا‌غ و هه‌رچی
ده‌بێ باببێ.
کاتێک بایزپاشا
ده‌یه‌وێ
ماڵاوایی له
ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌که‌ی
بکا، کوڕه
دوازده
ساڵانه‌که‌ی
فیشه‌ک وه‌به‌ر
تفه‌نگه‌که‌ی
ده‌نێ و سێره
له بابی ده‌گرێ
به‌و مه‌به‌سته‌ی
بیكوژێ.
کوره‌که ده‌گرن
و تفه‌نگی له
ده‌ست ده‌رده‌هێنن
و چه‌کی ده‌که‌ن
و ناتوانێ ته‌قه
بکا؛ له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
دوای ئه‌وه‌ی بایزپاشا
سواری ئه‌سپه‌که‌ی
ده‌بێ و تێیدهخوڕێ
بڕوا، کوڕه‌که‌ی
به‌ردێک له
سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گرێ،
نیشانی ئه‌وکه‌سانه‌ی
ده‌دا وا
ئاماده بوون
و به‌رده‌که
به سینگییه‌وه
ده‌نێ و ده‌ڵێ:
' له ئێستاوه
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س
لێم پرسێ بابت
له کوێیه،
ئه‌من ئه‌م به‌رده
نیشان ده‌ده‌م
و ده‌ڵێم، "ئه‌وه‌تا
بابم"
بایز پاشای
مه‌نگوڕ سه‌رله‌نگۆرێ
گه‌یشته
سابڵاغێ و خۆی
به
کۆنسوولخانه
ناساند. ئه‌و
پێی گوتم له‌مه‌ودواوه
به ته‌واوی
مل که‌چ ده‌کا
بۆ ده‌سته‌ڵاتی
من و بێ ئه‌ملاو
ئه‌ولا
گوێڕایه‌ڵی
ده‌کا له هه‌موو
ئامۆژگارییه‌کی
من سه‌باره‌ت
به شه‌خسی
خۆی، کێشه‌ی
له گه‌ڵ
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ و گشت
کاروباری عه‌شیره‌ته‌که.
بایزپاشای
مه‌نگوڕ و
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ:
به‌رله‌وه‌ی
که پاشماوه‌ی
فاکته‌کان له‌مه‌ڕ
مه‌نگوڕان
کورت بکه‌مه‌وه،
له‌وانه‌یه
یارمه‌تیده‌ر
بێ ئه‌گه‌ر
پۆرتره‌یه‌کی
کورتی ئه‌و
دوو سه‌رۆکه
ڕقهبهرانهی
لکی بڵباس
بکێشمه‌وه.
له‌قه‌بی بایزپاشای
مه‌نگوڕ ره‌ئیسولعه‌شایر
(سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت)
و له‌قه‌بی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ
سالارولعهشایر(
ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ت
) ه. ئه‌وان
ئامۆزان نه‌ک
هه‌ر له لای
بابه‌وه، به‌ڵکوو
له لایه‌ن
دایکیشانیهوه.
ئه‌وان نه‌وه‌ی
سه‌رۆکی
کۆچکردووی عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ
باپیرئاغان،
که 19 کوڕی هه‌بووه.
به پێی بله‌وه‌زی
و ڕاڕایی ده‌سته‌ڵاتدارانی
ئازه‌ربایجان
و ته‌گبیری بێ
سه‌باتی
خۆیان، هه‌ر
دووکیان له
سه‌روبه‌ندی
جیاواز دا و،
به سه‌رکه‌وتوویی
جیاواز، مه‌زنایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که‌یان
کردووه.
هیچ دوژمنایه‌تی
خوێنی و شه‌خسی
له نێوانیان
دا نییه. بایزپاشا
پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌تی
چوارشانه‌و
به‌خۆوه‌یه
و، ههیکهڵیکی
وه‌رزشکارانه‌ی
هه‌یه. ئه‌و
هه‌وای ده‌سته‌ڵات
و هێز له
خۆیه‌وه
نیشان ده‌دا
به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا
پیاوێکی
کراوه و ڕه‌پ
و ڕوویه. بایزپاشا
هه‌ر کوردی ده‌زانێ.
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ به
شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو له
ئامۆزاکه‌ی
کورتتره،
کابرایه‌کی
خرپنی، حیله‌بازه
و ئاماده‌یه
بۆ جامه‌لۆسکێ
و زمان چه‌وری،
پیاوێکی
پیلانگێڕه و
به ڕه‌وانی
به کوردی، فارسی،
تاتاری و ترکی
قسه ده‌کا.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
بایزپاشا
وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ، که‌وته
به‌ر ئازار و
ڕاوه‌دوونانی
حاکمی
سابڵا‌غ،
شازده ئیمام
قوڵی [ میرزا –
تێبینی وه‌رگێڕ]،
که داوای
دانی 500 تمه‌نی
لێکرد. بایزپاشا
له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و بڕه
دراوه‌ی نه‌بوو،
ناچار بوو هه‌ڵێ
بۆ ترکییه؛
له ئاکامدا
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که‌ی
به ده‌سته‌وه
گرت. ئاکامه‌کانی
هه‌ڵاتنی بایزپاشا
و داڵده
بردنی بۆ
ترکییه باش
زاندراون.
ڕۆژێکی خودای
ده‌سته‌ی عه‌سکه‌ری
فازیل پاشای
ترک له سنوور
په‌ڕینه‌وه
و هاتنه نێو
خاکی ئێران،
ناوچه‌ی سه‌رسنووریان
داگیر کرد،
کاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی‌یان ده‌رپه‌ڕاند
و ده‌ستیان
کرد به تاڵان
و ڕووتکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
به هه‌مان گه‌رمی
و مرخی کورده‌کان.
فازیل پاشا ده‌سته‌ڵاتی
بایزپاشای
مه‌نگوڕی
دامه‌زرانده‌وه
و دوای ئه‌وه
باپیر ئاغا به
بیستنی هاتنی
ترکه‌کان به‌ره‌و
سابڵا‌غ، له
گه‌ڵ حاکمی ئه‌وده‌می
سابڵا‌غ،
شوجاعوده‌وله
تێیانقووچاند
و به‌ره‌و
میاندواو هه‌ڵاتن، ئاخره‌که‌ی
باپیرئاغا له‌وێ
مایه‌وه و له
لایه‌ن
ئێرانه‌وه
مووچه‌ی بۆ
بڕاوه. له‌هه‌مان
کاتدا، ترکه‌کان،
بایزپاشای
مه‌نگوڕیان
خسته بن باڵی
خۆیان،
نازناوی
"پاشا" یان پێ
به‌خشی، چه‌ندین
میداڵیان
دایه و ته‌نانه‌ت
مووچه‌یه‌کی
مانگانه‌یان
به بڕی 10 لیره‌ی
ترکی بۆ بڕییه‌وه،
که ئه‌و
دوایین جار
پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر
وه‌ریگرتووه.
دوای پاشه‌کشه‌ی
ترکه‌کان له‌و
ناوچه‌یه‌ی
قڕه‌ی له سه‌ر
بوو، بایزپاشای
مه‌نگوڕ له‌گه‌ڵ
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته
کورده‌کانی
دیکه‌ی سه‌ر
سنوور هاتنه
سابڵا‌غ و وه‌فاداری
خۆیان له
ئاست حکوومه‌تی
ئێران ڕاگه‌یاند.
له‌و ده‌مییه‌وه
ئه‌و له چاوی
ده‌سته‌ڵاتدارانی
ئێرانی دا وه‌کوو
سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی
[مه‌نگوڕ]
ناسراوه.
چاره‌سه‌رکردنی
بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که:
له نه‌بوونی
چ دوژمنایه‌تییه‌کی
خوێنی له
نێوان بایزپاشا
و باپیرئاغا
دا، مرۆ وای
بۆ ده‌چوو که
دانه‌وه‌ی ئه‌و
زه‌وییانه‌ی
له‌لایه‌ن
مامه‌کان و
ئامۆزاکانی بایز
پاشاوه لێی
داگیرکرابوون
ده‌توانێ
کۆتایی بهێنێ
به کێشه و
دمه‌قڕه‌ی وی
له گه‌ڵ
باپیرئاغا،
به‌تایبه‌تی
له به‌ر ئه‌وه‌ش
که بایزپاشا
ته‌نانه‌ت ئه‌و
زه‌وییانه‌ی
ڕهعهمهلیش
نه‌هێنابوون .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
کاره‌که،
ئاوا نه‌بوو.
له
جیاتییان،
دوای ئه‌وه‌ی
باپیر ئاغا له
گه‌ڵ ده‌سته‌که‌ی
ئێمه هات بۆ
سابڵا‌غ به
باوه‌ڕی پته‌وه‌وه
به‌وه‌ی که
سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ت به
ته‌واوی ده‌درێته‌وه
به‌وی، به
بڕیار بوو ئه‌و
فه‌رمانه
جێبه‌جێ بکرێ
که له لایه‌ن
شوجاعودهولهوه
ده‌رکرابوو و
له گیرفانی
دابوو له‌مه‌ڕ
به ده‌سته‌وه‌گرتنی
سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که.
لێکدانه‌وه‌ی
شه‌خسی من ئه‌وه‌بوو
که زیاتر له
یه‌ک له
پێنجی عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ
پشتیوانی له
حه‌ولی
باپیرئاغا
ناکه‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ، ئه‌وانی
دیکه هه‌موویان
له پشتیوانی
کردنی خۆیان
له بایزپاشا
یه‌کده‌نگ و
هاوڕا بوون.
له‌هه‌لومه‌رجێکی
ئاوا دا
دانانی
باپیرئاغا وه‌کوو
سه‌رۆک عه‌شیره‌ت
نه ته‌نێ گهوجییهکی
ڕووت بوو که ته‌نێ
که‌سێکی وه‌ک
شوجاعوده‌وله
ده‌یتوانی
بیکا به که‌لک
وه‌رگرتنی
خراپ له زێده‌ڕۆیی
ئێمه له
ئاست خۆی و له
ئاکامدا
بیرۆکه‌یه‌کی
ئاوا بهێنێته
گۆڕێ که ته‌نیا
ئه‌رکی هێزه‌کانی
ئێمه‌له
ئازه‌ربایجان
پشتیوانی
کردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
وییه.
ئیاس ئێستا
باسی ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌کا ئیدی
بابه‌تی ئه‌وه‌ی
که کێ مه‌نگوڕان
ڕێبه‌ری بکا
له ئارا دا
نییه، تا ئه‌و
کاته‌ی که ئه‌وان
ئاگایان له
ئاکاری خۆیان
بێ و خزمه‌ت
بکه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ڕووسییه؛
بۆیه ئه‌و
پێشنیاری به
شوجاعوده‌وله
کرد به‌و مه‌رجه
له گه‌ڵ بایز
پاشا دێته ڕه‌دایێ
که به‌ڵێنێکی
نووسراو بدا
به ئیاس که
ئاگای له
ئاکاری خۆی بێ
و ژن و کوڕه‌کانی
وه‌ک ده‌سته‌به‌ری
ئه‌و به‌ڵێنییه‌ی
داویه‌تی له
سابڵا‌غ به جێ
بهێڵێ.
ئه‌و فکره
به دڵی
شوجاعوده‌وله
نه‌بوو و ئه‌و
له‌و بابه‌ته‌وه
له وڵامی
تێلگرامی سه‌رداری
موکری دا
نووسی بایز
پاشای مه‌نگوڕ
ده‌بێ
قه‌ره‌بووی
هه‌موو ئه‌و
زه‌ره‌ر و خه‌سارانه
بکاته‌وه که
له لایه‌ن
تاکوته‌رای
جۆر به جۆره‌وه
له سابڵا‌غ
دراون له سه‌روبه‌ندی
داگیرکردنی
ترکه‌کان دا
(مه‌به‌ستی
شوجاعوده‌وله
له تاکوته‌رای
جۆر به جۆر
هێندێک له
ئاخونده
[مه‌لا – وه‌رگێڕ]
خۆجێیه‌کان
بوو، که
جاسووسییان
بۆ ده‌کرد و
ئاگاداری‌یان
ده‌دایه سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی
نێو کورده‌کان
که ئه‌وه‌ش
له
وانه‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌کی
توانایه‌کی
بێ بۆ داهات
بۆ شوجاعوده‌وله)؛
له‌وه‌ش
زیاتر داوای
کردبوو، مه‌نگوڕ
به دوو عه‌شیره‌تی
ته‌واو سه‌ربه‌خۆ
دابه‌ش بکرێن،
یه‌کیان له
ژێر سه‌رۆکایه‌تی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ دابێ
و
ئه‌وی دیکه‌یان
له ژێر سه‌رۆکایه‌تی
بایزپاشای
مه‌نگوڕ دا.
ئه‌وه‌ی له
خواره‌وه دا
دێ سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌وپه‌ڕی
ئاسایی بیر و
بۆچوونی ئیاس
ده‌سه‌لمێنێ
له ئاست
ستراتێژی ڕه‌سمی
ڕووسییه له ئازه‌ربایجان.
ئاماژه‌ی وی
به 'ئاڵۆزییه‌کانی
ته‌ورێز' ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌روبه‌ندی
نێوان
دیسامبری 1911 –
ژانڤییه‌ی 1912
کاتێک که
کۆنسوولی
گشتی ڕووسییه،
میلر، ده‌روازه‌کانی
شاری له سه‌ر
شوجاعوده‌وله
کرده‌وه و
نێوبراو ده‌ستی
کرد به که‌مپه‌ینی
ئه‌شکه‌نجه
و کوشتنی مه‌شرووته‌خوازه‌کان.
دوای ئه‌وه‌ی
له نه‌خشه‌ی
شوجاعوده‌وله
ئاگادار بووم،
که سه‌رداری
موکری به فه‌رمانێکی
داده‌نا،
داوام لێکرد
له زمان منه‌وه
تێلگرامێک بۆ
شوجاع بنێرێ و
بڵێ ئه‌من
هێشتا نه‌مبیستووه
هیچ داوایه‌ک
کرابێ بۆ قه‌ره‌بووکرانه‌وه
و تێهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی
ئه‌و زه‌ره‌ر
و خه‌سارانه‌ی
که له به‌ر
کرده‌وه
تاوانکارییه‌کانی
شوجاعوده‌وله
خۆی و لایه‌نگرانی
له ماوه و
له دوای
ئاڵۆزییه‌کانی
ته‌ورێز دا قه‌وماون؛
له ئاکامدا
به بیریشم دا
نه‌هاتووه
که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌سارانه‌ی
که به‌هه‌مان
شێوه له
لایه‌ن مهنگوڕانهوه
دراون بکه‌مه
مه‌رجێک بۆ
پارێزگاری
کردن له بایزپاشای
مه‌نگوڕ. ئه‌من
هه‌ر وه‌ها وه‌بیرم
خسته‌وه که
حکوومه‌تی شا
لێخۆشبوونێکی
گشتی ڕاگه‌یاندووه
بۆ هه‌موو
کورده‌کانی
سه‌رسنوور و
سه‌رۆکه‌کانیان
دوای پاشه‌کشه‌ی
ترکه‌کان و،
جه‌ختم کرده‌وه
که گشت
موڵک و دارایی
عه‌شیره‌ته‌که
ته‌نانه‌ت
ناگاته یه‌ک
له سێی ئه‌و
خه‌سارانه‌ش
که ئه‌وکه‌سانه‌ی
له سابڵا‌غ له
شوجاع نزیکن
ئیدیعا ده‌که‌ن
لێیان که‌وتووه.
له کۆتایش دا
ئاماژه‌م
پێ‌کرد دانانی
دوو سه‌رۆک عه‌شیره‌ت،
که یه‌كێكیان
زۆر له ئه‌ویدیکه‌یان
لاوازتره،
بێ ئه‌وه‌ی
خۆی لێ
بپارێزدرێ له
نێو مه‌نگوڕان
دا کێشه ده‌نێته‌وه،
ئه‌من له‌و به‌ڵێنیانه‌ی
بایزپاشا
پێی‌داوم خۆش
ده‌بم و ده‌ینێرمه‌وه
بۆ حه‌سه‌ن چه‌پ،
ترکه‌ش یان هه‌ر
جێیه‌کی که
بۆ خۆی پێی
خۆش بێ، با
شوجاع بۆخۆی،
که وێده‌چوو
زۆر باوه‌ڕی
به هێزی خۆی
هه‌بێ، ڕاسته‌وڕاست
پێوه‌ندی
پێوه بکا.
دوو ڕۆژ دواتر
سه‌رداری
موکری
تێلێگرامێکی
کورتی له
شوجاعوده‌وله
ڕا به ده‌ست
گه‌یشت که
تێیدا داوای
لێکرابوو به
پێی
ئامۆژگارییه‌کانی
من له گه‌ڵ بایزپاشا
بجووڵێته‌وه.
له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و
تێلێگرامه
سه‌رداری
موکری عه‌بایه‌کی
شانازی به
شانی بایزپاشا
دادا و هه‌ڵکه‌وتی
وی وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت
داگرته‌وه.
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ به‌و
بڕیاره ڕازی
نه‌بوو و
پیرۆتی کاكهمهر،
قادری مروه‌ت و ئه‌وانی
دیکه‌ی هان دا
تێلێگرامێک
بۆ شوجاع
بنێرن و ڕابگه‌یێنن
ئه‌وان
بایزپاشایان
وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت پێ
هه‌و نییه.
شوجاع به‌و په‌یامه
زۆر خۆشحاڵ
بوو و ده‌ستبه‌جێ
داوای له
کۆنسوولی
گشتی ڕووسییه
له ته‌ورێز
کرد که ناوه‌رۆکی
ئه‌و
تێلێگرامه
به ئاگاداری
تاران بگه‌یێنێ
له گه‌ڵ
بۆچوونی خۆی
له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی
که دانانی بایزپاشا
به سه‌رۆک عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ
ئاڵۆزییه‌کی
نه‌خوازراو
له سه‌ر
سنووری ئێران
– ترکییه ساز
ده‌کا. به
خۆشییه‌وه
تێلێگرامی
کۆنسوولی
گشتی هیچ
شوێنێکی نه‌بوو
له سه‌ر ڕه‌وتی
ڕووداوه‌کان.
بۆ ئه‌وه‌ی
شێوه‌ی ئاکار
و جووڵانه‌وه‌ی
شوجاع به ته‌واوی
له قاو بدرێ
و وه‌ڕوو
بخرێ، ئه‌وه
زۆروێژی نییه
ئه‌گه‌ر لێی
زیادکه‌م که
کاتێک من له
قادری مروه‌تم
پرسی بۆچی بنی
ئه‌و
تێلێگرامه‌ی
واژۆ کردووه،
ئه‌و وڵامی دامهوهئهو
چ پشکێکی نه‌بووه،
چونکوو
شوجاعوده‌وله
فه‌رمانی
داوه به
کاده‌روێشان
نه‌ک هه‌ر لا
له بایز پاشا
نه‌که‌نه‌وه
ته‌نێ له ئه‌مر
و نییه‌ی
باپیر ئاغا
دابن و سه‌ر
وه‌به‌ر وی
بهێنن، به‌ڵکوو
هانیشی داون
ده‌ست به
دوژمنایه‌تی
که‌سانی بایزپاشا
بکه‌ن و، ئه‌وه
بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی
کوڕانی بایز
پاشا دێیه‌کانی
جانداران و قهڵاجوغه
ئاور تێبه‌رده‌ن.
ئه‌من هیچ
گومانم له‌وه‌دا
نییه که
دانه‌وه‌ی
پله‌ی سه‌رۆکی
عه‌شیره‌ت به
بایزپاشا
به گردبڕی
چاره‌سه‌ری [کێشه‌ی]
نێوان کاده‌روێشان
ده‌کا و
کۆتایی ده‌هێنێ
به گێره و
کێشه و
ئاڵۆزییه‌کانی
نێو مه‌نگوڕان،
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که ئه‌و
به‌ڵێنی
نووسراوی
داوه، به‌ڵام
ئه‌من باوه‌ڕی
زیاتر به بایزپاشا
ناکه‌م له
باپیر ئاغا،
یان شوجاعوده‌وله
بۆخۆی، سه‌رداری
موکری و گشت
ئاسیاییه‌کان
به‌گشتی . ته‌نیا
هۆییه‌کی که
بووه هۆی
داڵده‌دانی
ده‌ست په‌روه‌رده‌ی
ترکان له
لایه‌ن منه‌وه
ئه‌وه بوو که
من ده‌مه‌ویست
له به‌ر چاوی
ده‌سته‌ڵاتدارانی
سنووری ترک
سووکی که‌م هه‌روه‌ها
له به‌ر ئه‌وه‌ش
که هه‌نووکه
هیچ
کاندیدایه‌کی
باشتر له‌و
نییه بۆ ئه‌و
پله‌یه و هیچ
ڕێگه‌یه‌کی
باشتریش نییه
بۆ کردنه‌وه‌ی
ئه‌و گرێ
پووچکه‌یه
که له‌به‌ر
کرده‌وه‌کانی
ته‌ماحکارانه،
هانده‌رانه
و بێ ڕه‌وشتی
شوجاع خۆی
هاتووه‌ته
گۆڕێ.
لاجان:
به‌شداری
قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش له مه‌ئموورییه‌ت
به دژی بایزپاشای
مه‌نگوڕ دا که
به فیتی
شوجاعوده‌وله
ڕێک خرابوو
بووته هۆی وه‌ده‌ست
هێنانی بایی
30،000 تمه‌ن ده‌ستکه‌وت
بۆ خۆی و خزمه‌کانی
به ڕێگه‌ی
تاڵانی مه‌ڕوماڵات
و که‌لوپه‌ل
که له‌لایه‌ن
مامهشهکانهوه
له ئۆردووگه‌کانی
نزیک ترکه‌ش و
نه‌ڵێنه‌وه
کراوه که مه‌نگوڕه‌کان
به جێیان
هێشتبوون بۆ
ئاگاداری له
ژنه‌کانیان.
ئه‌و جووڵانه‌وه
نه هێنده
جوامێرانه‌یه‌ی
مامه‌شان
بووه هۆی ئه‌وه‌ی
مه‌نگوڕه‌کان
چیرۆکێک بۆ قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش و عه‌شیره‌ته‌که‌ی
هه‌ڵبه‌ستن و
به ترسه‌نۆکی
جێی به‌زیی
پێداهاتنه‌وه‌یان
نێوزه‌د بکه‌ن
که هه‌ر
ده‌ره‌قه‌تی
ژنان دێن
قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش و براکانی،
له حه‌ولێک
دا بۆ شاردنه‌وه‌ی
قه‌درایی
ڕاستی تاڵان و
بڕۆی خۆیان له
ده‌سته‌ڵاتدارانی
ته‌ورێز،
نیوه‌ی یه‌که‌می
مانگی مه‌ی
یان به‌وه ده‌رباز
کرد که به‌شێکی
که‌م له‌و مه‌ڕوماڵاته
دزراوه له پێشدا
بۆ شنۆ و له‌وێوه
بۆ ورمێ
بنێرن. له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
شوجاع به
چاوی په‌روه‌رده‌کراوی
دزێک، له‌و
گزییه تێگه‌یشت
و فه‌رمانی دا
قه‌ره‌نیاغا
بێته ته‌ورێزێ
و خۆی پێ
بناسێنێ. قه‌ره‌نیاغا
هه‌ستی پێ‌کرد
ئه‌و ماسته
بێ موو نییه،
به بیانووی
نه‌خۆشی بۆ
خۆی نه‌چوو، له
جیات خۆی
براکه‌ی خۆی
مارف ئاغای
نارده ته‌ورێز.
هیچ گومان له‌وه‌دا
نییه که هه‌ر
دووک ئه‌و
برایانه ده‌بێ
ده‌ستکه‌وته‌کانیان
له گه‌ڵ
شوجاع دابه‌ش
بکه‌ن؛ شاپه‌وگاپه‌ی
پاراستنی بهرخۆڵان
له ده‌می
گورگان به
هیچ ڕێگه‌یه‌کی
دیکه دا
ناکرێ.
سه‌باره‌ت
به هه‌مزاغای
مامه‌ش، ئه‌و
له 10 ڕۆژی
دوایی مانگی
مه‌ی دا دوای
سه‌ردانی
موسڵ و پاشان
شێخ جه‌لاله‌دین
له زینوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ڕایات. واوێده‌چێ
ئه‌و هیچ
پشتیوانییه‌کی
له حاکمی موسڵ
وه‌رنه‌گرتبێ
چونکوو یه‌که‌م
شتی که ئه‌و
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
له زینوێ کردی
به چاوی پڕله‌گریانه‌وه
له من ده‌پاڕاوه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
پشتیوانییه
سه‌ر بگرێ.
ئیاس
گوزاریشتی
مانگانه‌ی
خۆی به ده‌نگووباسی
به ورده
ڕیشاڵی سه‌قز،
بانه و سه‌رده‌شت
له هه‌رێمه
باشوورییه‌کانی
ناوچه‌ی
سابڵا‌غ
کۆتایی پێ ده‌هێنێ
که تێیاندا
ترکه‌کان گوشاریان
ده‌هێنا بۆ سه‌ر
سه‌رۆکه
خۆجێیه‌کان
که سه‌ر وه‌به‌ر
حوکمی ئێران
نه‌هێنن و
خۆیان ئاماده‌بکه‌ن
بۆ
داگیرکرانه‌وه‌ی
عه‌سکه‌ری.
ساوجبولاغ، 1
ی ژووه‌نی 1913، کۆنسوولی
نێشتمانی
باوکی شایانه
کۆلۆنێل ئیاس،
له‌وه‌وه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی
لاجان
• • •
سه‌رچاوه: (وێبلۆگی
ڕوانگه)