|
به
خۆشحاڵییه‌وه
فه‌رهه‌نگێكی
جوان و ڕازاوه
به چۆنییه‌تی
و خاوه‌ن
ستانداردێكی
به‌رزه‌وه كه‌وته
بازاڕه‌وه و،
گۆ‌شه‌یه‌كی
له كتێبخانه‌ی
كوردی پڕ كرده‌وه.
له‌چاپدانی
ئه‌و فه‌رهه‌نگه
هه‌نگاوێكه
به‌ره‌و
بردنی سه‌ربه‌خۆیی
ڤه‌رنگستانی
كوردی. شك له‌وه‌دا
نییه كه
هۆگرانی
فێربوونی
زمانی سوێدی و،
وه‌رگێڕانی
ئه‌و بواره و
زۆر خه‌ڵكی
دیكه سوودی
لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه
خاوه‌نی
ستانداردێكی
به‌رز، ڕێك‌وپێك
و خه‌تیكی
جوان و ڕازاوه
و درشته و، هه‌روه‌ها
خاوه‌نی چۆنییه‌تییه‌كی
باش و قه‌واره‌یه‌كی
به نیسبه‌ت به‌رچاوه.
فه‌رهه‌نگه‌كه
28.500 وشه‌ی سوێدی ده‌گرێته
خۆ و "له جۆری كوردییه‌كه‌یدا
نیزیكه‌ی سێ
به‌رابه‌ر..."ی
تێدا گونجێندراوه.
هه‌رچه‌ند
له بواری وردی
و دروستبوونی
مانای وشه
كوردییه‌كان،
هه‌ڵسه‌نگاندن
و
لێخوردبوونه‌وه
كارێكی هاسان
نییه و كاتێكی
زۆری پێویسته،
به‌ڵام به
چاوپێداخشاندنێكی
ڕه‌خنه‌گرانه‌ی
سه‌رپێییدا
ده‌كرێ بگوترێ
فه‌رهه‌نگه‌كه
گه‌لێك
وردبینی و
لیخوردبوونه‌وه‌ی
پێوه دیاره و
وه‌رگێڕ تووشی
هه‌وڵ و زه‌حمه‌تێكی
كه‌م نه‌بووه.
فه‌رهه‌نگه‌كه
خاوه‌نی پێشه‌كی
كوردی و سوێدی
و، شیكردنه‌وه‌ی
پێویست له
ئاست كار و
شیوازی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها پاشه‌كییه‌شی
ڕێكوپێكی بۆ
دانراوه و
هێندێك
ڕوونكردنه‌وه‌ی
گڕاماتیكی
زمانی سوێدی
به هێنانی
ژماره‌یه‌ك
له كرداره‌كانی
نائاساییشی
تێدا
گونجێندراوه.
بێجگه له‌وانه،
پاشه‌كییه‌كه
به وێنه و
شكڵی جوان و
ڕه‌نگیی،
واتاكانی به
ڕوونی ده‌ستنیشانكردوه.
ئه‌و كاره
هاسانكاریی
بۆ خه‌ڵكانی
كه‌مئه‌ندام
و كه‌م‌خوێنده‌وار،
یان كه‌مزه‌ینی
كوردیی نیشته‌جێ
سوێد ده‌ره‌خسینێ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
گشت زه‌حمه‌ت
و وردبینییه‌ك
كه له كاری
وه‌رگێڕانی
ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا
به‌كارهاتووه،
خاڵێكی گرینگ
هه‌یه كه
ناكرێ هه‌ر وا
لاپره‌سه‌نی
به لایدا تێپه‌ڕی
و چاوی لێ بنووقێنی،
ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی
شێوازێكی
سیستیماتیكی ناباوی
وه‌رگیڕانه‌وه‌یه
كه ئه‌و
شێوازه
له نووسین و
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگاندا
ده‌گمه‌نه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و شیوازه
ناباوه وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
گشت وشه‌كانی
فه‌رهه‌نگه‌كه
ناگرێته‌وه
به‌ڵكوو، ته‌نیا
مه‌به‌ست
لێره‌دا
دانانی فۆڕمی
كردار (فێعل)ه‌كانی
زمانی سوێدی یه
له زه‌مانی
ئێستای ڕانه‌بوردوودا،
كه ئه‌وه‌ش به
وته‌ی وه‌رگیڕ
"به ئانقه‌ست
كراوه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر فێری
به‌كارهێنانی
ڕاسته‌وخۆی
كردار بێت".
به‌ڵام له
ڕاستیدا ئه‌و
شێوازه، خوێنه‌ر
به لاڕێدا ده‌با
به تایبه‌ت
كاتێك ڕووی فه‌رهه‌نگه‌كه
له په‌نابه‌ران
و نوێكارانی
كورده كه تازه
ده‌یانهه‌وێ
فێری زمانی
سوێدی بن. سه‌یر
ئه‌وه‌شه كه
مانا كوردییه‌كه‌ی
وه‌كی فۆرمه
سویدییه‌كه‌ی
نییه و به
گوێره‌ی پێشه‌كییه‌كه‌ی
كاك رێبوار ره‌شید
له كوردییه‌كه‌ی
فۆرمی "چاوگی
كردار..."
دانراوه. ئه‌و
ناته‌باییه
ستانداری فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی
نزمكردوه‌ته‌وه.
له زمانی
سوێدیدا به‌شیك
له كردار
(فێعل)ه‌كان
له كۆتاییدا
پاشگری ar به‌خۆوه
ده‌گرن و
چاوگه‌كانیش
به پیتی a ته‌واو
ده‌بن. بۆ
وێنه كرداری arbeta كه فۆڕمی
چاوگی كرداره
كه مانا
كوردییه‌كه‌ی
له فۆڕمی
چاوگدا به
مانای
كاركردنه، له
حاڵێكدا له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا
arbetar هاتووه كه
فۆڕمی زه‌مانی
ئێستای ڕانه‌بوردووی
چاوگی كرداری arbeta یه، كه
مانای "كارده‌كات"
ده‌دات. ده‌ی
كاتیك كرداره‌كان
ده‌شكێندرێننه‌وه
و له زه‌مانه
جۆربه‌جۆره‌كاندا
به‌كارده‌هێندرێن
به بێ بكه‌ر
(فاعیل) مانا
ناده‌ن، واتا
لێره‌دا كێ
كار ده‌كات و
بكه‌ر كێیه؟ به
كورتی كرداری
سوێدی(arbetar)كارده‌كات
له كوردییه‌كه‌یدا
به هه‌ڵه به
مانای
كاركردن
هاتووه. واتا
كردار زمانی
حاڵی سوێدی له
به‌رامبه‌ر
چاوگی كرداره
كوردییه‌كه‌ی
دانراوه.
لێره‌دا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
ئه‌م قامووسه
له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی
ئیداری سوێد
واتا "ده‌زگای
په‌ره‌پێدانی
خوێندنگه له
سوێد" ڕاسپێردراوه،
ڕه‌نگبێ ده‌ست
و باڵی وه‌رگێڕ
بۆ داهێنان
ئاواڵا نه‌بووبێ
و، ئه‌و
كارتێكه‌رییه
هۆی ئه‌و
شێوازه وه‌رگێڕانه‌وه‌یه‌ی
بووبێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
ئاماده‌كردنی
فه‌رهه‌نگێكی
له‌و ته‌رزه
كارێكی هاسان
و هه‌رده‌مبیل
نییه و، جێگای
خۆیه‌تی ده‌ستخۆشانه
له كاكه
رێبوار ره‌شید
(داودی)
بكردرێ و
پیرۆزبایی و
ماندوونه‌بوونی
پیبگوترێ. با
وێنه‌ی كاك
رێبوار ره‌شید
(داودی) بۆ
كوردستان هه‌ر
زۆر بێ.
03/06/2007،
ستۆكهۆڵم
Ghasem98@hotmail.com
• • • |