|
چاره‌سه‌رکردنی
بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که:
له نه‌بوونی
چ دوژمنایه‌تییه‌کی
خوێنی له نێوان
بایزپاشا
و باپیرئاغا
دا، مرۆ وای
بۆ ده‌چوو که
دانه‌وه‌ی
ئه‌و زه‌وییانه‌ی
له‌لایه‌ن
مامه‌کان و
ئامۆزاکانی بایز پاشاوه
لێی داگیرکرابوون
ده‌توانێ کۆتایی
بهێنێ به کێشه
و دمه‌قڕه‌ی
وی له گه‌ڵ
باپیرئاغا،
به‌تایبه‌تی
له به‌ر ئه‌وه‌ش
که بایزپاشا
ته‌نانه‌ت
ئه‌و زه‌وییانه‌ی
ڕهعهمهلیش
نه‌هێنابوون
. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
کاره‌که،
ئاوا نه‌بوو.
له جیاتییان،
دوای ئه‌وه‌ی
باپیر ئاغا
له گه‌ڵ ده‌سته‌که‌ی
ئێمه هات بۆ
سابڵا‌غ به
باوه‌ڕی پته‌وه‌وه
به‌وه‌ی که
سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ت
به ته‌واوی
ده‌درێته‌وه
به‌وی، به
بڕیار بوو ئه‌و
فه‌رمانه
جێبه‌جێ بکرێ
که له لایه‌ن
شوجاعودهولهوه
ده‌رکرابوو
و له گیرفانی
دابوو له‌مه‌ڕ
به ده‌سته‌وه‌گرتنی
سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌ته‌که.
لێکدانه‌وه‌ی
شه‌خسی من ئه‌وه‌بوو
که زیاتر له
یه‌ک له پێنجی
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ پشتیوانی
له حه‌ولی
باپیرئاغا
ناکه‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ، ئه‌وانی
دیکه هه‌موویان
له پشتیوانی
کردنی خۆیان
له بایزپاشا
یه‌کده‌نگ
و هاوڕا بوون.
له‌هه‌لومه‌رجێکی
ئاوا دا دانانی
باپیرئاغا
وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت
نه ته‌نێ گهوجییهکی
ڕووت بوو که ته‌نێ
که‌سێکی وه‌ک
شوجاعوده‌وله
ده‌یتوانی
بیکا به که‌لک
وه‌رگرتنی
خراپ له زێده‌ڕۆیی
ئێمه له ئاست
خۆی و له ئاکامدا
بیرۆکه‌یه‌کی
ئاوا بهێنێته
گۆڕێ که ته‌نیا
ئه‌رکی هێزه‌کانی
ئێمه‌له ئازه‌ربایجان
پشتیوانی کردن
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
وییه.
ئیاس ئێستا
باسی ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌کا ئیدی
بابه‌تی ئه‌وه‌ی
که کێ مه‌نگوڕان
ڕێبه‌ری بکا
له ئارا دا
نییه، تا ئه‌و
کاته‌ی که
ئه‌وان ئاگایان
له ئاکاری
خۆیان بێ و خزمه‌ت
بکه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ڕووسییه؛
بۆیه ئه‌و
پێشنیاری به
شوجاعوده‌وله
کرد به‌و مه‌رجه
له گه‌ڵ بایز پاشا
دێته ڕه‌دایێ
که به‌ڵێنێکی
نووسراو بدا
به ئیاس که
ئاگای له ئاکاری
خۆی بێ و ژن و
کوڕه‌کانی
وه‌ک ده‌سته‌به‌ری
ئه‌و به‌ڵێنییه‌ی
داویه‌تی له
سابڵا‌غ به
جێ بهێڵێ. ئه‌و
فکره به دڵی
شوجاعوده‌وله
نه‌بوو و ئه‌و
له‌و بابه‌ته‌وه
له وڵامی تێلگرامی
سه‌رداری موکری
دا نووسی بایز پاشای
مه‌نگوڕ ده‌بێ
قه‌ره‌بووی
هه‌موو ئه‌و
زه‌ره‌ر و خه‌سارانه
بکاته‌وه
که له لایه‌ن
تاکوته‌رای جۆر
به جۆره‌وه
له سابڵا‌غ
دراون له سه‌روبه‌ندی
داگیرکردنی
ترکه‌کان دا (مه‌به‌ستی
شوجاعوده‌وله
له تاکوته‌رای
جۆر به جۆر
هێندێک له
ئاخونده[مه‌لا
– وه‌رگێڕ] خۆجێیه‌کان
بوو، که
جاسووسییان
بۆ ده‌کرد و
ئاگاداری‌یان
ده‌دایه سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی
نێو کورده‌کان
که ئه‌وه‌ش
له وانه‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌کی
توانایه‌کی
بێ بۆ داهات
بۆ شوجاعوده‌وله)؛
له‌وه‌ش زیاتر
داوای کردبوو،
مه‌نگوڕ به
دووعهشیرهتی
ته‌واو سه‌ربه‌خۆ دابه‌ش
بکرێن، یه‌کیان
له ژێر سه‌رۆکایه‌تی
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ دابێ
و ئه‌وی دیکه‌یان
له ژێر سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشای
مه‌نگوڕ دا.
ئه‌وه‌ی له
خواره‌وه
دا دێ سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌وپه‌ڕی
ئاسایی بیر
و بۆچوونی ئیاس
ده‌سه‌لمێنێ
له ئاست
ستراتێژی
ڕه‌سمی ڕووسییه
له ئازه‌ربایجان.
ئاماژه‌ی وی
به 'ئاڵۆزییه‌کانی
ته‌ورێز' دهگهڕێتهوهسهروبهندی
نێوان دیسامبری
1911 – ژانڤییه‌ی
1912 کاتێک که
کۆنسوولی گشتی
ڕووسییه،
میلر، ده‌روازه‌کانی
شاری له سه‌ر
شوجاعوده‌وله
کرده‌وه و
نێوبراو ده‌ستی
کرد به که‌مپه‌ینی
ئه‌شکه‌نجه
و کوشتنی مه‌شرووته‌خوازه‌کان.
دوای ئه‌وه‌ی
له نه‌خشه‌ی
شوجاعوده‌وله
ئاگادار بووم،
که سه‌رداری
موکری به فه‌رمانێکی
داده‌نا، داوام
لێکرد له زمان
منه‌وه تێلگرامێک
بۆ شوجاع بنێرێ
و بڵێ ئه‌من
هێشتا نه‌مبیستووه
هیچ داوایه‌ک
کرابێ بۆ قه‌ره‌بووکرانه‌وه
و تێهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی
ئه‌و زه‌ره‌ر
و خه‌سارانه‌ی
که له به‌ر
کرده‌وه تاوانکارییه‌کانی
شوجاعوده‌وله
خۆی و لایه‌نگرانی
له ماوه و
له دوای ئاڵۆزییه‌کانی
ته‌ورێز دا
قه‌وماون؛
له ئاکامدا
به بیریشم
دا نه‌هاتووه
که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌سارانه‌ی
که به‌هه‌مان
شێوه له لایه‌ن
مهنگوڕانهوه
دراون بکه‌مه
مه‌رجێک بۆ
پارێزگاری
کردن له بایزپاشای
مه‌نگوڕ. ئه‌من
هه‌ر وه‌ها
وه‌بیرم خسته‌وه
که حکوومه‌تی
شا لێخۆشبوونێکی
گشتی ڕاگه‌یاندووه
بۆ هه‌موو کورده‌کانی
سه‌رسنوور
و سه‌رۆکه‌کانیان
دوای پاشه‌کشه‌ی
ترکه‌کان و،
جه‌ختم کرده‌وه
که گشت موڵک
و دارایی عه‌شیره‌ته‌که
ته‌نانه‌ت
ناگاته یه‌ک
له سێی ئه‌و
خه‌سارانه‌ش
که ئه‌وکه‌سانه‌ی
له سابڵا‌غ
له شوجاع نزیکن
ئیدیعا ده‌که‌ن
لێیان که‌وتووه.
له کۆتایش
دا ئاماژه‌م
پێ‌کرد دانانی
دوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت،
که یه‌كێكیان
زۆر له ئه‌ویدیکه‌یان
لاوازتره،
بێ ئه‌وه‌ی
خۆی لێ بپارێزدرێ
له نێو مه‌نگوڕان
دا کێشه ده‌نێته‌وه،
ئه‌من له‌و
به‌ڵێنیانه‌ی
بایزپاشا پێی‌داوم
خۆش ده‌بم و
ده‌ینێرمه‌وه
بۆ حه‌سه‌ن
چه‌پ، ترکه‌ش
یان هه‌ر جێیه‌کی
که بۆ خۆی پێی
خۆش بێ، با شوجاع
بۆخۆی، که
وێده‌چوو زۆر
باوه‌ڕی به
هێزی خۆی هه‌بێ،
ڕاسته‌وڕاست
پێوه‌ندی پێوه
بکا.
دوو ڕۆژ دواتر
سه‌رداری موکری
تێلێگرامێکی
کورتی له شوجاعوده‌وله
ڕا به ده‌ست
گه‌یشت که
تێیدا داوای
لێکرابوو به
پێی ئامۆژگارییه‌کانی
من له گه‌ڵ بایزپاشا
بجووڵێته‌وه.
له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و تێلێگرامه
سه‌رداری موکری
عه‌بایه‌کی
شانازی به
شانی بایزپاشا
دادا و هه‌ڵکه‌وتی
وی وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت
داگرته‌وه.
باپیرئاغای
مه‌نگوڕ به‌و
بڕیاره ڕازی
نه‌بوو و پیرۆتی
کاكهمهر،
قادری مروه‌ت و ئه‌وانی
دیکه‌ی هان
دا تێلێگرامێک
بۆ شوجاع بنێرن
و ڕابگه‌یێنن
ئه‌وان بایزپاشایان
وه‌کوو سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت
پێ هه‌و نییه.
شوجاع به‌و
په‌یامه زۆر
خۆشحاڵ بوو
و ده‌ستبه‌جێ
داوای له کۆنسوولی
گشتی ڕووسییه
له ته‌ورێز
کرد که ناوه‌رۆکی
ئه‌و تێلێگرامه
به ئاگاداری
تاران بگه‌یێنێ
له گه‌ڵ بۆچوونی
خۆی له مه‌ڕ
ئه‌وه‌ی که
دانانی بایزپاشا
به سه‌رۆک
عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ ئاڵۆزییه‌کی
نه‌خوازراو
له سه‌ر سنووری
ئێران – ترکییه
ساز ده‌کا. به
خۆشییه‌وه
تێلێگرامی
کۆنسوولی گشتی
هیچ شوێنێکی
نه‌بوو له
سه‌ر ڕه‌وتی
ڕووداوه‌کان.
بۆ ئه‌وه‌ی
شێوه‌ی ئاکار
و جووڵانه‌وه‌ی
شوجاع به ته‌واوی
له قاو بدرێ
و وه‌ڕوو بخرێ،
ئه‌وه زۆروێژی
نییه ئه‌گه‌ر
لێی زیادکه‌م
که کاتێک من
له قادری مروه‌تم
پرسی بۆچی بنی
ئه‌و تێلێگرامه‌ی
واژۆ کردووه،
ئه‌و وڵامی دامهوهئهو
چ پشکێکی نه‌بووه،
چونکوو شوجاعوده‌وله
فه‌رمانی داوه
به کاده‌روێشان
نه‌ک هه‌ر لا
له بایز پاشا
نه‌که‌نه‌وه
ته‌نێ له ئه‌مر
و نییه‌ی باپیر
ئاغا دابن و
سه‌ر وه‌به‌ر
وی بهێنن، به‌ڵکوو
هانیشی داون
ده‌ست به دوژمنایه‌تی
که‌سانی بایزپاشا
بکه‌ن و، ئه‌وه
بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی کوڕانی
بایز پاشا
دێیه‌کانی
جانداران و
قهڵاجوغه
ئاور تێبه‌رده‌ن.
ئه‌من هیچ گومانم
له‌وه‌دا نییه
که دانه‌وه‌ی
پله‌ی سه‌رۆکی
عه‌شیره‌ت
به بایزپاشا
به گردبڕی
چاره‌سه‌ری
[کێشه‌ی] نێوان
کاده‌روێشان
ده‌کا و کۆتایی
ده‌هێنێ به
گێره و کێشه
و ئاڵۆزییه‌کانی
نێو مه‌نگوڕان،
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که ئه‌و
به‌ڵێنی نووسراوی
داوه، به‌ڵام
ئه‌من باوه‌ڕی
زیاتر به بایزپاشا
ناکه‌م له
باپیر ئاغا،
یان شوجاعوده‌وله
بۆخۆی، سه‌رداری
موکری و گشت
ئاسیاییه‌کان
به‌گشتی . ته‌نیا
هۆییه‌کی که
بووه هۆی داڵده‌دانی
ده‌ست په‌روه‌رده‌ی
ترکان له لایه‌ن
منه‌وه ئه‌وه
بوو که من ده‌مه‌ویست
له به‌ر چاوی
ده‌سته‌ڵاتدارانی
سنووری ترک
سووکی که‌م
هه‌روه‌ها
له به‌ر ئه‌وه‌ش
که هه‌نووکه
هیچ کاندیدایه‌کی
باشتر له‌و
نییه بۆ ئه‌و
پله‌یه و هیچ
ڕێگه‌یه‌کی
باشتریش نییه
بۆ کردنه‌وه‌ی
ئه‌و گرێ پووچکه‌یه
که له‌به‌ر
کرده‌وه‌کانی
ته‌ماحکارانه،
هانده‌رانه
و بێ ڕه‌وشتی
شوجاع خۆی هاتووه‌ته
گۆڕێ.
لاجان:
به‌شداری قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش له
مه‌ئموورییه‌ت
به دژی
بایزپاشای
مه‌نگوڕ دا
که به فیتی
شوجاعوده‌وله
ڕێک خرابوو
بووته هۆی
وه‌ده‌ست هێنانی
بایی 30،000 تمه‌ن
ده‌ستکه‌وت
بۆ خۆی و خزمه‌کانی
به ڕێگه‌ی
تاڵانی مه‌ڕوماڵات
و که‌لوپه‌ل
که له‌لایه‌ن
مامهشهکانهوه
له ئۆردووگه‌کانی
نزیک ترکه‌ش
و نه‌ڵێنه‌وه
کراوه که مه‌نگوڕه‌کان
به جێیان هێشتبوون
بۆ ئاگاداری
له ژنه‌کانیان.
ئه‌و جووڵانه‌وه
نه هێنده
جوامێرانه‌یه‌ی
مامه‌شان
بووه هۆی ئه‌وه‌ی
مه‌نگوڕه‌کان
چیرۆکێک بۆ
قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش و عه‌شیره‌ته‌که‌ی
هه‌ڵبه‌ستن
و به ترسه‌نۆکی
جێی به‌زیی
پێداهاتنه‌وه‌یان
نێوزه‌د بکه‌ن
که هه‌ر
ده‌ره‌قه‌تی
ژنان دێن قه‌ره‌نیاغای
مامه‌ش و براکانی، له
حه‌ولێک دا
بۆ شاردنه‌وه‌ی
قه‌درایی ڕاستی
تاڵان و بڕۆی
خۆیان له ده‌سته‌ڵاتدارانی
ته‌ورێز، نیوه‌ی
یه‌که‌می مانگی
مه‌ی یان به‌وه
ده‌رباز کرد
که به‌شێکی
که‌م له‌و مه‌ڕوماڵاته
دزراوه له
پێشدا بۆ شنۆ
و له‌وێوه
بۆ ورمێ بنێرن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
شوجاع به چاوی
په‌روه‌رده‌کراوی
دزێک، له‌و
گزییه تێگه‌یشت
و فه‌رمانی
دا قه‌ره‌نیاغا
بێته ته‌ورێزێ
و خۆی پێ بناسێنێ. قه‌ره‌نیاغا
هه‌ستی پێ‌کرد
ئه‌و ماسته
بێ موو نییه،
به بیانووی
نه‌خۆشی بۆ
خۆی نه‌چوو، له جیات
خۆی براکه‌ی
خۆی مارف ئاغای
نارده ته‌ورێز.
هیچ گومان له‌وه‌دا
نییه که هه‌ر
دووک ئه‌و برایانه
ده‌بێ ده‌ستکه‌وته‌کانیان
له گه‌ڵ شوجاع
دابه‌ش بکه‌ن؛
شاپه‌وگاپه‌ی
پاراستنی بهرخۆڵان
له ده‌می گورگان
به هیچ ڕێگه‌یه‌کی
دیکه دا ناکرێ.
سه‌باره‌ت به
هه‌مزاغای
مامه‌ش، ئه‌و
له 10 ڕۆژی دوایی
مانگی مه‌ی
دا دوای سه‌ردانی
موسڵ و پاشان
شێخ جه‌لاله‌دین
له زینوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ڕایات. واوێده‌چێ
ئه‌و هیچ پشتیوانییه‌کی
له حاکمی موسڵ
وه‌رنه‌گرتبێ
چونکوو یه‌که‌م
شتی که ئه‌و
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
له زینوێ کردی
به چاوی پڕله‌گریانه‌وه
له من ده‌پاڕاوه
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و پشتیوانییه
سه‌ر بگرێ.
ئیاس گوزاریشتی
مانگانه‌ی
خۆی به ده‌نگووباسی
به ورده ڕیشاڵی
سه‌قز، بانه
و سه‌رده‌شت
له هه‌رێمه
باشوورییه‌کانی
ناوچه‌ی سابڵا‌غ
کۆتایی پێ ده‌هێنێ
که تێیاندا
ترکه‌کان گوشاریان
ده‌هێنا بۆ
سه‌ر سه‌رۆکه
خۆجێیه‌کان
که سه‌ر وه‌به‌ر
حوکمی ئێران
نه‌هێنن و خۆیان
ئاماده‌بکه‌ن
بۆ داگیرکرانه‌وه‌ی
عه‌سکه‌ری.
ساوجبولاغ،
1 ی ژووه‌نی 1913، کۆنسوولی
نێشتمانی باوکی
شایانه
کۆلۆنێل ئیاس،
له‌وه‌وه
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
لاجان
|