|
|
|
|
کێشه‌ى
که‌رکووک و
مادده‌ى 140
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
|
|
چه‌ند
لایه‌نێکى
سیاسى عێراقى،
به تایبه‌تى
لیستى (العراقیه)ى
دکتۆر عه‌للاوى
و سوننه‌ى عه‌ره‌بى
داواى دواخستنى
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى
عێراقی ده‌که‌ن،
هه‌روه‌ها
سه‌فیرى ئه‌مریکا
له UN زه‌لماى
خه‌لیلزاد
ئه‌ویش پێشنیازیکردووه چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکووک
به‌و دامه‌زراوه
نێو ده‌وڵه‌تییه بسپێردرێ. ئه‌مه یه‌که‌م
جار نییه پێشنیازى
دواخستنى چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکووک
ده‌کرێ، به‌ڵکو
چه‌ند لایه‌نێکى
سیاسى دیکه‌ى
عێراقى و چه‌ند
ده‌وڵه‌تێک له ناوچه‌که‌دا
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی
ناحکومى، بۆ
نموونه ڕاپۆرته‌کانى
ڕێکخراوى به‌رنامه‌ى
رۆژهه‌ڵات
و باکوورى ئه‌فریقا
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان(1)،
جگه له ڕاپۆرتى
به‌یکه‌رــ
هامڵتن
که هه‌موویان
هه‌وڵى دواخستنى
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 ده‌ده‌ن. جیاوازى
له نێو هه‌ردوو
حاڵه‌ته‌که‌دا
گه‌ر هه‌بێ
له‌وه‌دایه
ئه‌مجاره‌یان
لایه‌نێک که
خۆی به "دۆستى"
کورد ده‌داته
قه‌ڵه‌م ئه‌و
پێشنیازه‌ى
به کتوپڕی خستووه‌ته
به‌رچاو.
مادده‌ى
140ی ده‌ستوورى
عێراق تایبه‌ت
نییه به که‌رکووک و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان،
به‌ڵکو بۆ چه‌ند
ناوچه‌یه‌كى
دیکه‌ى عێراقیش
داڕێژراوه که
سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان
له‌سه‌رده‌مى
حوکمى به‌عسدا
ده‌ستکاریکراون
و ده‌بێ
به پێى ئه‌و
مادده‌یه
چاره‌سه‌ربکرێن.
ماده‌ى140میکانیزمێکى
تایبه‌تى بۆ
چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه
دیاریکردووه و، پێویسته
له ماوه‌یه‌كی دیاریکراودا
ناوه‌رۆکه‌که‌ى
جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌و لایه‌ن
و ده‌وڵه‌تانه‌ى
که پێشنیازى
دواخستنى جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه
ده‌که‌ن وه‌ک
ئێمه ئاگادارن
که ئه‌و مادده‌یه
له ده‌ستووردا
هاتووه و ناشێ دوابخرێ،
به‌ڵام به
بیانووى ئه‌وه
گوایه ڕه‌وشى
ئه‌منى له
که‌رکووک و ناوچه‌که‌دا
خراپه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى
ده‌ستێوه‌ردانى
تورکیا(ئه‌گه‌ر
رێفه‌راندۆم
له کۆتایى
2007دا ئه‌نجام
بدرێ) له ئارادایه،
ئه‌و پێشنیازه
ده‌که‌ن. به‌ڵام
پێشنیازه‌که‌یان
جگه له‌وه‌ى
به پێچه‌وانه‌ى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى
عێراقه، قبووڵکردنیشى
ده‌بێته هۆى
توندوتیژى
زیاتر له که‌رکووک
و ناوچه‌که‌دا،
چونکه ئه‌گه‌ر
تا ئێستا زۆربه‌ى
دانیشتوانى
که‌رکووک به
بێ ده‌نگى مابێتنه‌وه،
ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه
چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 ده‌که‌ن
که ده‌بێ پێش
کۆتایى ساڵى
2007 کۆتایى پێ
بێت. که‌واته
دواخستنى جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه
بارى ئه‌منى
که‌رکووک به‌ره‌و
خراپتر ده‌با.
ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
نه‌کرێ که
بارى ئه‌منى
له که‌رکووک
به‌و چه‌شنه
نییه که ئه‌و
لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه
و میدیاى
عه‌ره‌بى پرۆپاگه‌نده‌ى
بۆ ده‌که‌ن
به مه‌به‌ستى
دواخستنى جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا
له‌گه‌ڵ چه‌ند
ڕێكخراوێكی
بریتانى
له 25 نیسانى
2007 له له‌نده‌ن
به‌سترابوو،
پرسیارى به‌شى
زۆرى به‌شداربووان
ده‌رباره‌ى
بارى ئه‌منى
که‌رکووک بوو.
وتم بارى ئه‌منى
له که‌رکووک
باش نییه‌و
که‌سیش نکوڵى
له‌وه ناکات،
به‌ڵام له
زۆر جێگاکانى
دیکه‌ى عێراق
باشتره، وه‌ک
به‌غداى پایته‌خت، رومادى، دیاله، موسل و تکریت. ئه‌و بارودۆخه
خراپه‌ش باسى
لێده‌کرێ هه‌موو
شارى که‌رکووک
ناگرێته‌وه،
چونکه له‌و
به‌شه‌ى که
زیاتر کوردى
تێدا ده‌ژى
بارى ئه‌منى
به‌و شێوه
نییه. هێرشى
ئێستاى هێزه
سه‌ربازى و ئه‌منییه‌کانى
عێراقى و ئه‌مریکى
بووه‌ته هۆى
ئه‌وه به‌شێک
له گرووپه
تێرۆریستیه‌کان، به‌غداو
ناوچه‌کانى
دیکه‌ى عێراق
به‌جێبێڵن
و ڕووبکه‌نه
که‌رکووک و ده‌وروبه‌رى.
میدیاى عه‌ره‌بى،
تا ڕاده‌یه‌کی
که‌متر میدیاى
جیهانی هاوکاری
ئه‌و گرووپه
تێرۆریستییانه ده‌که‌ن
به بڵاوکردنه‌وه
و گه‌وره‌کردنى
ئه‌و کارانه‌ى
له ناوچه‌که‌دا
ده‌کرێن.
مادده‌ى140ی ده‌ستوورى
عێراق، که
پێشتر مادده‌ى
58ى قانوونى کاتى
به‌ڕێوه‌بردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق بوو،
ڕێگاى چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکووکى دیاریکردووه.
حکوومه‌تى مالکی
له به‌ندى
22ى به‌رنامه‌ى
حکوومه‌ته‌که‌یدا
جه‌ختى له‌سه‌ر
پابه‌ندبوونى
به جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده
ده‌ستوورییه‌وه کردووه‌ته‌وه،
به‌ڵام پرسیار
له‌وه‌دایه
بۆچى تا ئێستا
کارێکى جیددى
بۆ جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه
نه‌کراوه؟
ئه‌و به‌نده‌ى
له به‌رنامه‌ی
حکومه‌تدا
دارێژراوه
بۆ وه‌ک نووسینى
سه‌ر کاغه‌ز
ماوه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ى
حکوومه‌تى عێراق
تا ئێستا جێبه‌جێى
کردووه ده‌چێته
خانه‌ى جێبه‌جێکردنى
جیددی ئه‌و
مادده‌یه‌وه؟
یان چه‌ند لایه‌نێکى
به‌رپرس به
شێوازى جیاواز‌و
به پێچ و په‌نا
هه‌وڵى جێبه‌جێ
نه‌کردنى ئه‌و
مادده‌یه
ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر
کار به‌و جۆره
بڕوا رۆڵى سه‌رکردایه‌تى
سیاسى کوردى
ده‌بێ چۆن بێ؟
ئه‌مانه
چه‌ند پرسیارێکن
له‌لاى که‌سانێکى
زۆر کۆبوونه‌ته‌وه
و پێویسته
ڕوونبکرێنه‌وه،
به‌ڵام
ڕاشکاوانه
نه‌ک هه‌ر به
قسه، به کار
له‌سه‌ر ئه‌رزى
واقیع که هه‌موو
که‌سێک هه‌ستى
پێ بکات، چونکه
کات به‌سه‌رچوون
هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندى
کورد و جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 نه‌بووه‌و
نابێ.
ئه‌رکى
ئێمه ئاگادارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى
کوردستانه
له‌وه‌ى هه‌ستى
پێ ده‌که‌ین
و ده‌یبینین
تا ڕاشکاوانه
بۆیان ڕوونبکه‌ینه‌وه،
هه‌روا داوابکه‌ین
ئه‌و خه‌ڵکه
جه‌خت له‌سه‌ر
سه‌رکرده‌کانى
کورد بکه‌ن
تا به هه‌ڵوێستى
دیار و
به‌رچاو نه‌ک
به قسه‌ى زاره‌کى،
گوشارى زیاتر
بخه‌نه سه‌ر
حکوومه‌تى به‌غدا و، گوێ بۆ
داواکارییه ناڕه‌واکانى
ئه‌و ده‌وڵه‌ت
و لایه‌نانه
نه‌گرن که
داواى دواخستنى
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 ده‌که‌ن.
له
رۆژنامه و میدیاکانى
کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا
ده‌مێکه به
به‌رده‌وامى
بابه‌تی جۆراوجۆر
له‌سه‌ر پاشه‌رۆژى
که‌رکووک بڵاوده‌کرێنه‌وه
و بۆچوونى
جیاواز ده‌خرێنه
به‌رچاو. ئه‌گه‌ر
هه‌موومان
له‌سه‌ر شێوه‌ى
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکووک
و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
کوردستان کۆک
بین، ده‌بێ
به هه‌مان
شێوه پێکه‌وه
وه‌ڵامى ئه‌و
لایه‌نانه‌ش
بده‌ینه‌وه
که هه‌وڵى
دواخستنى جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوور
ده‌ده‌ن، چونکه
مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک مه‌سه‌له‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یى
چاره‌نووسسازه،
به ته‌نیا
مه‌سه‌له‌ى
کاربه‌دست
و لایه‌نه
سیاسییه‌کانى
کوردستان نییه‌و
مه‌سه‌له‌ى
هه‌موو کورده
له هه‌ر جێگا‌و
شوێنێکدا بێ
له‌م جیهانه‌دا.
کات
به‌سه‌ر ده‌چێ
و کات
نزیک بووه‌ته‌وه‌و، ده‌بێ
وه‌ک جووتیارێکى
لێزان خه‌ریکى
خۆئاماده‌کردن
بین بۆ به ده‌ستهێنانى
خه‌رمانێکى
به پیت و به‌ره‌که‌ت. هه‌ندێک
ده‌ڵێن خه‌رمانى
که‌رکووک له
پووش به‌ولاوه
هیچى تێدا به‌دى
ناکرێ، هه‌ندێکی
دیکه‌ش ده‌ڵێن
خه‌رمان تا
هه‌موو ده‌غڵه‌که
کۆنه‌کرێته‌وه
ناتوانین بڵێین
باشه یان خراپ!
به‌ڵام له
سیاسه‌تدا،
به تایبه‌تى
بۆ کێشه‌یه‌کى
گه‌وره‌ى وه‌ک
دیاریکردنى
پاشه‌رۆژى
که‌رکووک، ناشێ چاوه‌ڕێى
کۆکردنه‌وه‌ى
هه‌موو ده‌غڵه‌که
بکه‌ین تا ئه‌و
ده‌مه بڵێین
خه‌رمانه‌که‌مان
به بڕشته
یان نا؟ مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک ده‌بێ
به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت
چاره‌سه‌ر
بکرێ، چونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره
به شێوه‌یه‌کى ڕه‌وا
یه‌کلایى نه‌کرێته‌وه،
ناڵێم هه‌موو
که‌رکووک به‌ڵام
زۆر شت له ده‌ست
ده‌ده‌ین. راسته کاتێکى
زۆر به فیڕۆ
چووه و ده‌کرا
له‌ماوه‌ى
چوار ساڵى ڕبوردوودا
مه‌سه‌له‌ى
پاشه‌رۆژى
که‌رکووک و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان
ئێستا له دوا
قۆناغى چاره‌سه‌رکردن
بوایه‌ن، به‌ڵام
ده‌بێ تا پێمان
ده‌کرێ هه‌وڵى
چاره‌سه‌رکردنى
بده‌ین به
باشترین شێوه. سه‌رکردایه‌تى
سیاسى کوردى
ده‌بێ به قسه‌و
به کار سووربوونی
خۆی له‌سه‌ر
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 له‌و
ماوه‌ى بۆى
دیاریکراوه،
بسه‌لمێنێ،
چ له‌گه‌ل حکوومه‌تى
عێراقدا بێ
یان له‌گه‌ڵ
لایه‌نه سیاسییه‌کانى
عێراقى و کاربه‌ده‌ستانى
ئه‌مریکى. لایه‌نى
کوردستانى
ئێستاش سه‌نگى
سیاسیى له‌سه‌ر
گۆڕه‌پانى
سیاسى عێراقى
زۆر قورسه،
چونکه به‌بێ
به‌شداریكردنى کورد، عێراق به‌ره‌و
نه‌مان و داته‌پین
ده‌ڕوا. ده‌بێ
ئه‌و سه‌نگه
به گورجى به‌کاربخرێ،
به‌ڵام به
هه‌ڵوێستی
دیار و
ڕاشکاوانه،
به ئاگاداریکردنه‌وه‌ى
هه‌موو لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان
که دواخستنى
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 له
ئه‌جیندا‌ى ئه‌واندا
نییه.
هه‌روه‌ها
ده‌بێ کۆمه‌ڵانى
خه‌ڵکى کوردستانیش
ئاگاداربکرێنه‌وه
له‌و هه‌نگاوانه‌ى
ده‌ینێن تا
پشتگیریان
لێبکه‌ن، چونکه
به بێ هاوکارى
و پشتگیرى
ئه‌وان سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست ناهێنن.
له
که‌رکووکیش کاتى
ئه‌وه هاتووه
کوردایه‌تى
پێش حیزبایه‌تى
بخرێت و حکوومه‌تى
هه‌رێم و حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستان هاوکارى
جیددیی ماددى
و مه‌عنه‌وى
ئیداره‌که‌ى
بکه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى
ده‌ست بخرێته
ناو کاروباریان.
به‌رنامه‌ى
حکوومه‌تى مالکى
چه‌ند قۆناغێکى
دیاریکردووه
بۆ جێبه‌جێکردنى
مادده‌ی 140 که
ده‌بێ به زووترین
کاتدا جێبه‌جێبکرێن،
له‌سه‌رووى
هه‌موویانه‌وه
گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و چوار قه‌زایه‌ى
که له ساڵى
1976دا به بڕیارێکى
ناڕه‌وا له
پارێزگاى که‌رکووک
دابڕاون.
مادده‌ى
140 ئاماژه‌ى تێدا
نه‌کراوه
بۆ رۆڵى نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکووک
به‌و شێوه‌ى
سه‌فیرى ئه‌مریکا
له UN باسى لێده‌کا،
چونکه جارێ
نه‌گه‌یشتووه‌ته
ڕاده‌ى ئه‌وه
که به پێى
مادده‌ى 140 چاره‌سه‌رنه‌کرێت.
جێگاى داخه
گه‌ر بڵێین هه‌ر کێشه‌یه‌ک
ئه‌و دامه‌زراوه
نێو ده‌وڵه‌تییه
ده‌ستى به‌سه‌ردا
گرتبێ، سه‌رکه‌وتنى
به ده‌ست نه‌هێناوه.
کێشه‌ى که‌رکووک
کێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یه و، پێویستى
به ده‌ستێوه‌ردانى
UN نییه،
به‌ڵام هه‌ر
ده‌مێ هه‌موو
بڕگه‌کانى
مادده‌ى 140 جێبه‌جێ
بکرێن و کار بگاته
سه‌ر ڕێکخستنى
پرۆسه‌ى رێفه‌راندۆم،
ده‌کرێ داواى
هاوکارى UN بکرێت
تا ئه‌ویش به‌شدارى
له ڕێکخستنى
ئه‌و پرۆسه
قانوونییه بکات.
به‌شداریکردنى
UN ده‌بێته
هۆى ئه‌وه
که هه‌موو
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان
پابه‌ند بن
به ئاکامه‌کانى
پرۆسه‌ى رێفه‌راندۆم
و، کێشه‌ى بۆ دروست
نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها
ئه‌و ده‌زگا
نێو ده‌وڵه‌تییه
ده‌بێته شایه‌تحاڵ
بۆ مه‌حکوومکردنى
ئه‌و لایه‌نه‌ى
کێشه دروست
ده‌کات، یان
له‌ژێر هه‌ر
بیانگه‌یه‌کدا
بێ، به‌شدارى
له پرۆسه‌که‌دا
ناکات.
من
ئه‌م
پێشنیازه‌م پێشتر
له چه‌ند کۆنفرانسێکدا
خستووه‌ته به‌رچاو،
به تایبه‌تى
له‌و کۆنفرانسه‌ى
له له‌نده‌ن
له ئه‌یلوولى ساڵى
2005 دا به‌سترا.
هه‌ولێر،
22 ئایارى 2007
• • •
|
چاپی ده‌ق

|
|
|