کتێبى
"که‌رکووک بۆ
مێژوو ده‌دوێت"بریتی
یه له چه‌ند
چاوپێکه‌وتنێک
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک
له که‌سایه‌تی
ناودارى که‌رکووک
ده‌رباره‌ى
بارودۆخى کۆن و
تازه له‌و
شاره‌دا، که
له سه‌ره‌تاى
2007 دا له‌لایه‌ن
مه‌کته‌بى
بیر‌و
هۆشیارى(ی.ن.ک.)
ئاماده‌کراوه‌و
بڵاوکراوه‌ته‌وه. چه‌ند
پرسیارێک
ئاراسته‌ى
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
کراوه، لێره‌دا
پوخته‌ى ئه‌و
چاوپێکه‌وتنه
بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
پرسیارى
یه‌که‌م ده‌رباره‌ى
خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تى:
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
ئایینى
ناسراوى که‌رکووک،
کوڕى شێخ جه‌میلى
تاڵه‌بانی م،
که شێخى
ئیرشادى ته‌کیه‌ى
تاڵه‌بانى
بووه.
ئه‌و ته‌کیه
له که‌رکووک
به ته‌کیه‌ى
گه‌وره، به
تورکمانى به(بیوک
ته‌کیه) ده‌ناسرىَ، که سه‌رچاوه‌ى
ته‌کیه‌کانى
تاڵه‌بانى یه
له هه‌موو به‌شه‌کانى
کوردستان وده‌ره‌وه‌ى
کوردستانیش. له
منداڵیه‌وه
پێم خۆشبووه
له کۆڕى
پیاوانى گه‌وره‌و
به ته‌مه‌ن
دانیشم و گوێ
له قسه‌کانیان
بگرم، به‌شێک
له‌و قسانه‌م
له بیر ماوه،
پێم باشه
بیانگێڕمه‌وه
تا نه‌وه‌ى
تازه‌ش
ئاگادارى ئه‌و
به‌سه‌رهاتوو
وڕووداوانه
بن.
له کام
قوتابخانه‌ى
سه‌ره‌تایى
که‌رکووک
خوێندنت ته‌واوکردووه؟
له
قوتابخانه‌ى
سه‌ره‌تایى"ئیمام
قاسم"ى کوڕان
خوێندنى سه‌ره‌تاییم
ته‌واوکردووه،
قوتابیه‌کان
وبه‌شى زۆرى
مامۆستاکان
کورد بوون، به‌ڵام
به زمانى عه‌ره‌بى
ده‌مانخوێند. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى له
زمانى عه‌ره‌بی
تێنه‌ده‌گه‌یشتین،
مامۆستاکان
ناچاربوون به
کوردى ده‌رسه‌کانمان
بۆ ڕوونبکه‌نه‌وه. له
قوتابخانه‌ى
ناوه‌ندی
ودواناوه‌ندی
قوتابی
تورکمان وعه‌ره‌ب
وکلدان
وئاشورى وئه‌رمه‌نى
لێبوون، به‌ڵام
ژماره‌ى
قوتابیه
کورده‌کان
زیاتر بوو. به‌شێک
له قوتابیه
عه‌ره‌به‌کان
منداڵى فه‌رمانبه‌رو
ئه‌فسه‌رانى
فیرقه‌ى دوو
له سوپاى
عێراق بوون،
که مه‌ڵبه‌نده‌که‌ى
له که‌رکووک
بوو.
قوتابخانه‌ى
دواناوه‌ندی که‌رکووک
ته‌نیا
قوتابخانه
بوو له
ئوستان
(پارێزگا)ى که‌رکووک،
ده‌توانم
بڵێم پێکهاته‌ى
نه‌ته‌وه‌یى که‌رکووک
له‌وێدا به‌دى
ده‌کرا، له
شارۆچکه‌کانى
کفرى ودوز وچه‌مچه‌ماڵ
وحه‌وبجه‌وه
قوتابیان بۆ
ته‌واوکردنى
خوێندنیان ده‌هاتنه
ئه‌وێ.
ئایا
کێشه‌ى ناوخۆ
له‌نێو
خوێندکاره
تورکمانه‌کاندا
هه‌بوو؟
له‌ناو
قوتابیان
دووبه‌ره‌کى
وکێشه‌ى ئه‌تنى
که‌م بوو، به‌ڵام
له نێو قوتابیه
تورکمانه‌کاندا
جاروبار
گیۆمان له ده‌نگه‌ده‌نگ
ده‌بوو له
کاتى
پشوودانا، به‌شێکیان
سه‌ر به
حیزبى جه‌لال
بایارو ئه‌وانى
دیکه سه‌ر به
حیزبى عیسمه‌ت
ئینه‌نۆ
بوون!
جه‌لال
بایار له‌و سه‌رده‌مه‌دا
سه‌ره‌ک
کومارى
تورکیا بوو،
حیزبى عیسمه‌ت
ئینه‌نۆ که
حیزبه‌که‌ى
موسته‌فا که‌ماڵ
بوو، حیزبى
ئۆپۆزسیۆن
بوو.
ههندىَ
بیره‌وه‌رى و
ڕووداوى باس
نه‌کراوه‌تان
بۆ ده‌گێڕمه‌وه. له
ساڵى 1954 دا ڕێکه‌وتنامه‌ى
سه‌ربازى دوو
قۆڵى نێوان
حکومه‌تى
عێراق
وتورکیا
مۆرکرا، سه‌ره‌ک
وه‌زیرانى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى
تورکیا (عه‌دنان
مه‌ندریس) سه‌ردانى
عێراقى کرد،
پێکه‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌ره‌ک وه‌زیرانى
عێراق نورى سه‌عید
به شه‌مه‌نده‌فه‌ر
هاتنه که‌رکووک. جگه له
کاربه‌ده‌ستانى
حکومه‌تی، به‌شێک
له تورکمانه‌کانیش
چوبوون به
پیریانه‌وه
بۆ مه‌حه‌ته‌ى
شه‌مه‌نده‌فه‌رى
که‌رکووک. ده‌یانگێڕایه‌وه
کاتىَ
میوانه‌کان
گه‌یشتوون،
قه‌سابێکى
تورکمان به
خۆى وبه‌رخێکه‌وه
چووه‌ته به‌رده‌م
عه‌دنان مه‌ندریس
به مه‌به‌ستى
سه‌ربڕینى له
ژێر پێیدا، به‌ڵام
پێى وتووه
"گه‌وره‌م،
خۆم له‌ژێر
بێتا سه‌ربڕم
یان ئه‌م به‌رخه"!
هه‌ڵوێستى ئه‌و
قه‌سابه نه‌خوێنده‌وارو
نه‌زانه وچه‌نده‌ها
که‌سى وه‌ک ئه‌و
به هۆی
پرۆپاگه‌نده‌ى
رادیۆى ئه‌نقه‌ره‌وه
لایان په‌یداببوو
که بڵاویده‌کرده‌وه
تورکمان وکه‌رکووک
به‌شێکن له
تورکیاى
دایک!
له ناوه‌راستى
په‌نجاکانى
سه‌ده‌ى
ڕبوردوودا،
شه‌قامێکى
گرنگ له که‌رکووک
له‌لایه‌ن
شاره‌وانییه‌وه
به شه‌قامى
"سیروان"
ناولێنرا. سه‌رۆکى
شاره‌وانى
پارێزه‌ر شێخ
فازیل تاڵه‌بانى
بوو،
تورکمانه
توندڕه‌وه‌کان
کردیانه هه‌ڵلا،
گوایا چۆن ده‌بێ
له شارێکى وه‌ک
که‌رکووک شه‌قامێک
به ناوێکى
کوردییه‌وه
ناوبنرێت! له
رۆژنامه‌کانى
تورکیا‌و
عێراقیش شتى
ناڕه‌وایان
دژ به سه‌رۆکى
شاره‌وانى
بڵاوده‌کرده‌وه،
وه‌ک ئه‌وه‌ى
ئه‌و شه‌قامه‌ى
به ناوى کوڕه‌که‌یه‌وه
ناولێناوه!
ئایا
کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى
له که‌رکووک
که‌ىو چۆن ده‌ستیپێکردو
سه‌ریهه‌ڵدا؟
دووبه‌ره‌کى
وناته‌بایى
نه‌ته‌وه‌یى
له نێو کورد‌و
توکمان پاش 1958
په‌ڕه‌ى سه‌ند. له ته‌موزى
ئه‌و ساڵه‌دا
به‌کالۆریۆسم
له کۆلێژى
ماف(حقوق) له
زانکۆى به‌غدا
وه‌رگردو گه‌ڕامه‌وه
که‌رکووک. پاش چه‌ند
مانگىَ، له
ئۆکتۆبه‌رى
هه‌مان ساڵ
خوالێخۆشبوو
مه‌لا موسته‌فاى
بارزانى بۆ یه‌که‌م
جار گه‌ڕایه‌وه
کوردستان. شه‌وێک
له که‌رکووک
مایه‌وه بوو
به میوانى سه‌رکرده‌ى
فیرقه‌ى دوو،
جه‌نرال نازم
ته‌به‌قچه‌لى
له (یانه‌ى
ئه‌فسه‌ران). کوردى که‌رکووک
به گه‌وره‌و
بچوک و هه‌موو
چین وتوێژه‌کانیانه‌وه
ده‌چوونه
لاى بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌کردنى. کۆمه‌ڵێک
لاو بووین تا
شه‌و له‌لاى
ماینه‌وه بۆ
پێشوازیکردن
له خه‌ڵک.
خوالێخۆشبووان
هه‌مزه عه‌بدوللاو
ساڵح به‌گى
میران له‌گه‌ڵی
بوون.
رۆژى دواتر
به‌ره‌و هه‌ولێر
تا شارۆچکه‌ى
(پردىَ) به‌ڕێمانکرد،
پاش گه‌ڕانه‌وه‌شى
بۆ که‌رکووک
چووه
سلێمانى، تا
(قه‌ره‌هه‌نجیر)
له گه‌ڵیا
بووین.
کاتىَ له
سلێمانی گه‌ڕایه‌وه،
شه‌وێکى دیکه
له که‌رکووک
مایه‌وه، له
فڕۆکه‌خانه‌ى
سه‌ربازیى که‌رکووک
به‌ره‌و به‌غدا
گه‌ڕایه‌وه،
جارێکى ترخه‌ڵکێکى
زۆر له‌گه‌ڵیابووین
بۆ به‌ڕێکردنى. ئامر
ئینزیباتى
فیرقه‌ى دوو،
که ئه‌فسه‌رێکى
تورکمان
بوو(هیدایه‌ت
ئه‌رسه‌لان)،
به‌ناوى
فیرقه‌وه هاتبووه
فرۆکه‌خانه
بۆ به‌ڕێکردنى،
به‌ڵام له
فرۆکه‌خانه
کتوپر نه‌خۆش
که‌وت وله
ڕێگاى نه‌خۆشخانه‌دا
دڵى له راوه‌ستان
که‌وت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره
کاتى خۆى به‌شدارى
له به‌شى
زۆرى شه‌ڕه‌کانى
دژ به
بارزانیه‌کان
کردبوو، ده‌یانگوت
له غه‌ما دڵى
له ڕاوه‌ستاوه! کوڕێکى
قوتابى بوو له‌گه‌ڵم
له ناوه‌ندى
و دواناوه‌ندى
که‌رکووک
ناوى(ساتیع ئه‌رسه‌لان)بوو،
ئێستا پزیشکه
له که‌رکووک،
کوردیێکى
باشى ده‌زانى،
پرسیارم
لێکرد ئه‌و
کوردیه باشه
له کیۆ فێر
بووه، وتى له
ره‌واندوز
چونکه باوکى
چه‌ند ساڵێک
له‌وىَ ئه‌فسه‌ر
بووه.
تورکمانه
توندڕه‌وه‌کان
مردنى هیدایه‌ت
ئه‌رسه‌لانیان
قۆسته‌وه بۆ
سازدانى
خۆپیشاندان،
به هاندانى
چه‌ند ئه‌فسه‌رێکى
قه‌ومى له
فیرقه‌ى دوو،
دووبه‌ره‌کى
وناکۆکى له‌و
رۆژه‌وه تا
ده‌هات
توندتر ده‌بوو
له نێو کورد‌و
تورکمان.
رۆڵى جه‌نرال
نازم ته‌به‌قچه‌لى
چى بوو؟
له پاش
سه‌رکه‌وتنى
شۆرشى ته‌موزى
ساڵى 1958 جه‌نرال
نازم ته‌به‌قچه‌لى
کرایه فه‌رمانده‌ى
فیرقه‌ى دوو
له که‌رکووک،
که حوکمى هه‌موو
کوردستانى به
ده‌سته‌وه
بوو. ته‌به‌قچه‌لى
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
عه‌ره‌بى
سوونه‌ى به‌غدا
بوو، باپیره
گه‌وره‌یان له
سوریاوه
هاتوون بۆ
عێراق، به‌ڵام
هاوسه‌ره‌که‌ى
تورکمانى ته‌له‌عفه‌ر
بوو.
پێوه‌ندى
نێوان کورد‌و
تورکمان پاش
هاتنى ته‌به‌قچه‌لى
بۆ که‌رکووک
به‌ره‌و
خراپه ده‌چوو،
دۆستایه‌تى
له‌گه‌ڵ
تورکمانه
توندڕه‌وه‌کان
په‌یداکرد،
به‌تایبه‌تى
له‌گه‌ڵ به‌شێک
له پارێزه‌رانى
توندڕه‌و و
زوو زوو ده‌چووه
سه‌ر ده‌عوه‌تیان
وله‌گه‌ڵیان
کۆده‌بووه‌وه،
ئه‌وه‌ش بووه
هۆى ئه‌وه
بزوتنه‌وه‌ێکى
نائاسایى له
نێو تورکمانه
توندڕه‌وه‌کاندا
په‌یدابىَ. به
کورتى نازم ته‌به‌قچه‌لى
رۆڵێکى سه‌ره‌کى
بینی له
تێکدانى پێوه‌ندى
نێوان کورد‌و
تورکمان. له‌و
کتێبه‌م به‌ناوى
(ناوچه‌ى که‌رکووک
وهه‌وڵى
گۆڕینى بارى
نه‌ته‌وه‌یى
ئه‌و ناوچه‌یه)که
له ساڵى 1995 دا
به زمانى عه‌ره‌بى
له سوێد
چاپکراوه،
ئاماژه‌م بۆ
ئه‌و راستیه
کردووه. ماوه‌یه‌ک
پاش گه‌یشتنى
ته‌په‌قچه‌لى
بۆ که‌رکووک
داواى له وه‌زیرى
ناوخۆی عێراق
عه‌بدولسه‌لام
عارف کرد سه‌رۆکى
شاره‌وانى،
که کورد بوو،
بیگۆڕىَ. له‌و
کاته‌وه تا
ڕووخانى به‌عس
له ساڵى 2003،
کوردێک نه‌کرایه‌وه
به سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک،
له
خوالێخۆشبوو
شه‌هید شێخ
مارف به‌رزنجى
به‌ولاوه له
سه‌ره‌تاى 1959
دا، ئه‌ویش بۆ
ماوه‌ێکى که‌م،
له‌و ساڵه‌وه
تا 1969
تورکمانیان
ده‌کرده سه‌رۆکى
شاره‌وانى،
به‌ڵام له
ساڵى 1969 دا، مه‌زهه‌ر
تکریتى ئه‌و
پۆسته‌ى
پێدرا.
باپیره گه‌وره‌ى
تکریتیه‌کان
له سوریاوه
له‌گه‌ڵ
سوڵتان
مورداى چواره‌م
هاتوونه‌ته
عێراق بۆ
هاوکاریکردنى
له‌شکره‌که‌ى
له پێناو ده‌رکردنى
سه‌فه‌وه‌ییه‌کان
له عێراق. پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى
سوڵتان بۆ ئه‌سته‌موول،
چه‌ند
گوندێکی پىَ به‌خشی بوون
به‌رامبه‌ر
ئه‌و
هاوکاریکردنه‌یان. پێوه‌ندى
تکریتیه‌کانى
که‌رکووک له‌گه‌ڵ
کورد
وتورکمان باش
بووه.
له که‌رکووک
جگه له‌وان
عه‌ره‌بى
دیکه‌ى زۆر که‌م
لێ‌بوو، به‌ڵام
پاش ته‌واوکردنى
پرۆژه‌ى حه‌ویجه
ونیشته‌جێکردنى
خێڵى عه‌ره‌ب
له‌و ناوچه‌یه،
به‌شێک له
منداڵه‌کانیان
بۆ ته‌واوکردنى
خوێندنیان ده‌هاتنه
که‌رکووک. خه‌ڵکى که‌رکووک
به چاوێکى سه‌یره‌وه
ته‌ماشاى عه‌ره‌بى
حه‌ویجه‌یان
ده‌کرد،
چونکه زۆر
دواکه‌وتوو
بوون.
ببووره
دکتۆر گه‌ر
بیرت نه‌پچڕێنم،
ئایا پرۆژه‌ى
ئاوى حه‌ویجه
ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب
بوو، یان بۆ
کوردیش بووه،
تا چ ڕاده‌یه‌ک
ئه‌مه راسته؟
له‌و
باوه‌ڕه‌دام
ئه‌و پرۆژه‌یه
له سه‌ره‌تاوه
بۆ نیشته‌جێکردنى
خێڵى عه‌ره‌بى(به‌دو)
دروستکراوه. ده‌ڵێن
خوالێخۆشبوو
سه‌عید قه‌زاز
کاتىَ(موتسه‌ریفى)
که‌رکووک
بووه له
ساڵى 1946 دا، هه‌وڵیداوه
خێلى کۆچه‌رى
کورد له ده‌شتى
حه‌ویجه
نیشته‌جىَ بکرێن.
ئه‌و پرۆژه‌یه
له سه‌ره‌تاى
ساڵى 1936 دا،
کاتىَ
یاسین هاشمى
سه‌رۆکى
حکومه‌ت بووه
نه‌خشه‌ى بۆ
دانراوه بۆ
نیشته‌جێکردنى
خێڵى(ئه‌لعوبێد). ئه‌م
خێڵه که (به‌دوو)بوون
له ده‌شتى جه‌زیره‌ى
رۆژئاواى
موسل خه‌ریکى
مه‌ڕوماڵات
به‌خێوکردن
بوون، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ خێڵى
(شه‌مه‌ر)دا
له شه‌ڕو هه‌رادا
بوون، پاشان
ناچارکراون
ڕووبکه‌نه
ده‌شتى
(عوزێم) له
پارێزگاى
(دیاله)، له‌وێدا
له‌گه‌ڵ خێڵى
(ئه‌لعه‌زه)ى
عه‌ره‌ب له
شه‌ڕو
ناخۆشیدا ده‌بن،
بۆیه حکومه‌تى
یاسین هاشمى
پلانى نیشته‌جێکردنیان
له ده‌شتى حه‌ویجه
بۆ داده‌نىَ، به‌ڵام
پرۆژه‌که که
بریتى بوو له
هێنانى ئاو له
زێى بچوکه‌وه
بۆ ده‌شتى حه‌ویجه
به مه‌به‌ستى
نیشته‌جێکردنى
هه‌ردوو خێڵى
(ئه‌لعوبێد)و(جبور)
به چه‌ند
ساڵێک ئه‌وجا
ته‌واوکراوه.
بیستوومه
که حامید به‌گى
جاف که له‌و
ده‌مه‌دا
قایمه‌قامى
چه‌مچه‌ماڵ
بووه،
پێشنیازى
کردووه بۆ وه‌زاره‌تى
ناوخۆى عێراق
ڕێگا به به‌شێک
له خێڵى جاف
که هاوینان
ده‌چوونه
کوێستان و
زستانان ده‌گه‌ڕانه‌وه
ده‌شتى که‌لاروخوارتر
له‌وێدا
نیشته‌جىَ بکرێن، به‌ڵام
له‌سه‌ر ئه‌و
پێشنیازه‌ى
نه‌قڵ ده‌کرێ
بۆ قه‌زاێکى
دوور، بۆیه
ده‌ست له کار
ده‌کێشێته‌وه. حامید
به‌گ له چه‌ند
خولێکى په‌رله‌مانى
عێراقدا ئه‌ندامى
ئه‌و په‌رله‌مانه
بووه، تا
ساڵى 1955.
له‌و باوه‌ڕه‌دام
ئه‌و پرۆژیه
له‌سه‌ره‌تاوه
بۆ نیشته‌جێکردنى
خێڵى عه‌ره‌ب
دروستکراوه.
پرۆژه‌ى
ئاودێرى حه‌ویجه
له چ ساڵێکدا
ته‌واوکرا؟
باس له‌وه
ده‌کرێ که
پرۆژه‌ی
حویجه له
ساڵى 1936 دا له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تى
یاسین هاشمى
وه ده‌ستى
پێکرابىَ. هاشمى
له 28 ى
ئۆکتۆبه‌رى 1936
به هۆى
کودێتاى بکر
سدقى له‌سه‌ر
پۆسته‌که‌ى
لاده‌برىَ و ده‌چێته
سوریا‌و له‌وىَ کۆجى دوایى
ده‌کات.
پرۆژه‌که
له‌سه‌ره‌تاوه
له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه
پێشنیازکراوه،
که بیروڕاى
عروبه‌وى هه‌بووه،
به‌ڵام پاشتر
به بازووى
زیندانیانى که‌رکووک،
که به‌شى
زۆریان کورد
بوون ته‌واوکراوه،
له‌ماوه‌ى 10
تا 12 ساڵ.
به‌شى یه‌که‌مى
پرۆژه‌که
پاش 1946 ته‌واوکراوه،
خێڵى (ئه‌لعوبێد)
و(ئه‌لجبور)
وچه‌ند خێڵکى
دیکه‌و خه‌ڵکى(دۆر)
وتکریت له ده‌شتى
حه‌ویجه‌ى
ئاوه‌دانکراوه،
نیشته‌جێکراون.
سه‌ددام
له مام جه‌لال
(ده‌بورێ)!
له کاک
دکتۆر موکه‌ره‌م
تاڵه‌بانی م
بیستووه که
وه‌زیر بوو وه‌ک
نوێنه‌رى
حیزبى شیوعى
له کابینه‌ى
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
ئه‌لبه‌کر له
ناوه‌راستى
حه‌فتاکاندا،
ئه‌لبه‌کر له‌به‌رده‌م
چه‌ند وه‌زیرێک
پێى وتووه سه‌رۆکى
بنه‌ماڵه‌که‌یان
کاتى خۆى په‌ناهه‌نده
بووه له‌لاى
تاڵه‌بانیه‌کان
له ده‌شتى که‌رکووک،
ئه‌و پیاوه‌تییه
له‌بیر ناکه‌ین،
چونکه له
دوا ساڵه‌کانى
حوکمى
عوسمانی‌دا
مامێکى وچه‌ند
خزمێکى چه‌ند
جه‌ندرمه‌ێکى
عوسمانى ده‌کوژن
و په‌نا ده‌به‌نه
لاى شێخانى
تاڵه‌بانى له
ده‌شتى
داقوق، له
خواروى که‌رکووک،
یه‌ک دوو ساڵ
له‌وىَ ده‌مێننه‌وه
تا فه‌رمانى
لێخۆش‌بوونیان
بۆ ده‌رده‌چێ. سه‌ددام
حوسێن له
ساڵى 1989 دا "فه‌رمانى
لێخۆشبوونى"بۆ
هه‌موو کورده"یاخى
بووه‌کان"ده‌رکرد،
به‌ڵام مام جه‌لالى
لىَ به‌ده‌رکرد! پاش
ماوه‌یه‌ک له
به‌رده‌م که‌ناڵى
ته‌له‌ڤزیۆنی
وتى له جه‌لال
تاڵه‌بانیش
خۆش ده‌بم،
چونکه کاتى
خۆى خزمه‌کانى
له کوردستان
چاکه‌یان له‌گه‌ڵ
کردووین! ئه‌م
وته‌ى سه‌ددام
حوسێن داننان
بوو به‌وه‌ى
ناوچه‌ى
داقوق، که که‌وتووه‌ته
خوارووى که‌رکووک،
به‌شێکه له
کوردستان! له نه‌وه‌ده‌کانى
سه‌ده‌ى
ڕابوردوودا
مام جه‌لال ئه‌م
بۆچوونه‌ى سه‌دامى
وه‌ک به‌ڵگه
هێنایه‌وه
که خودى خۆى
ناوچه‌ی
خوارى که‌رکووکى
به به‌شێک له
کوردستان
داوه‌ته قه‌ڵه‌م! له‌و
ناوچه‌یه‌دا
جگه له تاڵه‌بانى،
داووده
وکاکه‌یى وزه‌نگنه‌و
خێڵى دیکه‌ى
وه‌ک به‌یات
لىَ یه تا
زنجیره
چیاکانى حه‌مرین. له پاش
بڵاوکردنه‌وه‌ى
چاپى یه‌که‌مى
کتێبى به عه‌ره‌بکردنى
ناوچه‌ى که‌رکووک،
کاک عه‌بدوللا
سه‌راجى
نووسه‌ر نامه‌ێکى
بۆ ناردم
تێیدا ده‌ڵىَ له سه‌ره‌تاى
شه‌سته‌کاندا
به‌ڕێوه‌به‌رى
قوتابخانه‌ى
سه‌ره‌تایى
حه‌ویجه
بووه‌و له ئه‌رشیفى
ئه‌و
قوتابخانه‌یه‌دا
چه‌ند
نوسرواێکى به
ئیمزاى
خوالێخۆشبوو
مامۆستا ره‌فیق
حیلمى(موفه‌تیشى
عامى
کوردستان)ى به‌رچاوکه‌وتووه،
که‌واته ئه‌و
قوتابخانه‌یه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
سه‌ر به‌و ده‌زگایه
بووه.
ئایا عه‌ره‌به‌کانى
حه‌ویجه
کاتى خۆى به
مۆڵه‌ت
هاتوون بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه؟
پاش ئه‌وه‌ى
حکومه‌تى
عێراق داواى
له شێخه‌کانى
خێڵى (ئه‌لعوبێد)کرد
بچنه ده‌شتى
حه‌ویجه، سه‌رۆکه‌کانیان،
به‌تایبه‌تى
شێخ مه‌حه‌مد
ساڵح
وبراکانى،
نامه‌یه‌ک بۆ
شێخ مه‌حمود
ده‌نێرن
تێیدا ده‌نووسن
حکومه‌ت
داواى
لێکردوون له
حه‌ویجه
نیشته‌جىَ بن، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌و ناوچه‌یه
به به‌شێک له
خاکى
کوردستان ده‌زانن،
به‌بێره‌زامه‌ندى
ئه‌و له‌وىَ نیشته‌جىَ نابن.
ئه‌وه به‌ڵگه‌ێکى
دیکه‌یه که
شێخه کۆنه‌کانى
ئه‌و خێڵه،
به پێچه‌وانه‌ى
هه‌ڵوێستى ئه‌وانه‌ى
ئێستایان،
دوژمنایه‌تى
کوردیان نه‌کردووه‌و
ئه‌و ناوچه‌یان
به به‌شێک له
کوردستان
زانیوه.
رۆڵى
بنه‌ماڵه‌ى
تاڵه‌بانى له
ڕاگرتنى
سیماى
کوردایه‌تى
له شارى که‌رکووک
چۆن ده‌بینى؟
له که‌رکووک
چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی
کۆنى کورد
وتورکمان ده‌ژین،
بنه‌ماله‌ى
شێخانى تاڵه‌بانى
یه‌کێکه له‌و
بنه‌ماڵه
کۆنانه‌ى که
له سه‌رده‌مى
شێخ عه‌بدولره‌حمانى(خالس)ه‌وه
هاتوونه‌ته
شارى که‌رکووک،
به‌ڵام پێشتر
له‌سه‌رده‌مى
مه‌لا مه‌حمودى
باپیره گه‌وره‌یان
ته‌کیه‌یان
له که‌رکووک
هه‌بووه، ئه‌م
ته‌کیه له‌سه‌رده‌مى
سوڵتان عه‌بدولمه‌جید
نوێ کراوه‌ته‌وه. مه‌وله‌وى
شاعیر چه‌ند
جارێک سه‌ردانى
شێخ عه‌بدولره‌حمانى
کردووه، به
موناسه‌به‌ى
تازه‌کردنه‌وه‌ى
ته‌کیه‌که‌ى
قه‌سیده‌ێکى
جوانى به
زمانى فارسى
داناوه. له‌سه‌رده‌مى
حوکمى
عوسمانی‌دا
شێخ ره‌ۆوفى
کوڕى شێخ عه‌لى
تاڵه‌بانى(باپیرى
کاک پیرۆت) سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک
بووه.
له ساڵى 1934 ه‌وه
تا کۆتایى 1948
شێخ حه‌بیب
تاڵه‌بانى سه‌رۆکى
شاره‌وانى
بووه، له
ساڵى 1954 ه‌وه
تا ناوه‌راستى
1958 پارێزه‌ر
شێخ فازیل
تاڵه‌بانى ئه‌ویش
هه‌مان پۆستى
وه‌رگرتووه. چه‌ند
که‌سێک له
بنه‌ماڵه‌ى
یه‌عقوبیه‌کان،
که له بنه‌ڕه‌تدا
له خێڵى زه‌نگه‌نه‌ن،
وه‌ک مه‌جید
یه‌عقوبى
وشامیل یه‌عقوبى
برازاى، هه‌ردوکیان
سه‌رۆکى شاره‌وانى
که‌رکووک
بوون، ئه‌وه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌ێنىَ که سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک
کورد یان
تورکمان بوون
تا ساڵى 1969، له‌و
ساڵه‌دا عه‌ره‌بێک
کراوه به سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک.
چۆن شێخ
فازیل تاڵه‌بانى
بووه به سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک؟
له ساڵى
1954 دا
خوالێخۆشبوو
سه‌عید قه‌زاز
وه‌زیرى
ناوخۆى عێراق
بووه.
به پێى ده‌ستوورى
عێراقى پێش 1958،
وه‌زیر له
پۆستى وه‌زاره‌ته‌که‌ى
له شه‌ش مانگ
زیاتر نه‌یده‌توانى
بمێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامى
په‌رله‌مان
نه‌بوایا. سه‌عید
قه‌زاز که ئه‌ندامى
په‌رله‌مان
نه‌بووه، ده‌بوو
پێش به‌سه‌رچوونى
ئه‌و ماوه ده‌ست
له پۆستى وه‌زاره‌تى
ناوخۆ
بکێشێته‌وه،
بۆیه له‌گه‌ڵ
شێخ فازیل
تاڵه‌بانى که
ئه‌ندامى په‌رله‌مان
بووه ڕێکده‌که‌وێت
ئه‌م ده‌ست له
ئه‌ندامیه‌تى
په‌رله‌مان
بکێشێته‌وه
تا سه‌عید قه‌زاز
خۆى کاندید
بکات بۆ
جێگاکه‌ى، ئه‌ویش
ببىَ به
سه‌رۆکى شاره‌وانى! که
واته له
ساڵى 1958 دا سه‌عید
قه‌زاز نوێنه‌رى
لیواى که‌رکووک
بووه له په‌رله‌مانى
عێراقدا. سه‌رۆکى
شاره‌وانى وه‌ک
نوێنه‌رى
زۆرینه‌ى
دانیشتوانى
شار ته‌ماشا
ده‌کرێت، ئه‌م
پۆسته یه‌ک
جار له‌سه‌رده‌مى
عوسمانى وچه‌ند
جارێک له‌سه‌رده‌مى
حوکمى پاشایه‌تیدا
به یه‌کێک له
بنه‌ماڵه‌ى
تاڵه‌بانى
دراوه، واته
به کوردێک. به‌عس
له ساڵى 1969 ه‌وه
ئه‌م پۆسته‌ى
به عه‌ره‌ب
ده‌دا تا بیسه‌لمێنى
که زۆرینه‌ى
دانیشتوانانى
ئه‌م شاره عه‌ره‌بن. له
ساڵى 1960 ه‌وه
تا 1969 سه‌رۆکى
شاره‌وانى که‌رکووک
تورکمان
بوون، به‌ڵام
که‌سانى سه‌ر
به حیزبى به‌عس
بوون.
بنه‌ماڵه‌ى
کوردی دیکه
له شارى که‌رکووک
زۆرن، وه‌ک
بنه‌ماڵه‌ى
خانه‌قا به
سه‌رۆکایه‌تى
سه‌ید ئه‌حمه‌دى
خانه‌قاو هه‌ردوو
کوڕه‌که شێخ
حسێن وکاکه
حه‌مه، که
هه‌ردوکیان
سه‌رو یه‌ک
جار ئه‌ندامى
په‌رله‌مانى
عێراقى بوون
له سه‌رده‌مى
حوکمى پاشایه‌تیدا.
رۆڵى بنه‌ماڵه‌ى
خادم سوجاده‌و
خانه‌قا؟
بنه‌ماڵه‌ى
خادم سوجاده بنه‌ماڵه‌یه‌کی
دیکه‌ى شارى که‌رکووکه،
که خزمایه‌تییان
له‌گه‌ڵ جه‌لیزاده‌کانى
کۆیه‌دا هه‌یه. عه‌لى
ره‌فیق خادم
سوجاده ئه‌ندامى
په‌رله‌مانى
عێراق بووه،
حاجى ره‌فیقى
خادم سوجاده‌ى
باوکى ئه‌ندامى
(مه‌جلیسى ته‌ئسیسى)
عێراقى بووه.
ناتوانم
لێره‌دا
ئاماژه بۆ
ناوى هه‌موو
بنه‌ماڵه‌کانى
دیکه‌ى شارى که‌رکووک
بکه‌م، به‌ڵام
ناوى به‌شێکیان
دێنم، وه‌ک
بنه‌ماڵه‌ى
به‌ها ئه‌فه‌ندى
باوکى دادیار
نوره‌دین به‌هائه‌دین،
که باوکى
دادوه‌ر دارا
(ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى
حوکم) بوو، هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌ى
مه‌لا قادرى
ئیمام له گه‌ره‌کى
ئیمام قاسم
وبنه‌ماڵه‌ى
شێخ باقى وچه‌نده‌ها
بنه‌ماڵه‌ى
دیکه.
هه‌موو مه‌لا
به‌ناوبانگه‌کانى
که‌رکووک له
سه‌ده‌ى
نۆزده‌ما
کورد بوون، وه‌ک
مه‌لا عه‌لى
حیکمه‌ت ومه‌لا
ره‌زاى واعیز
ومه‌لا ناسیح
ومه‌لا مه‌حمودى
مه‌زناوه،
که هه‌موویان
مه‌لاى به‌ناوبانگى
کوردستان
بوون وخه‌لیفه‌ى
شێخ عه‌لى
تاڵه‌بانى گه‌وره
بوون.
مه‌لا به‌ناوبانگه‌کانى
که‌رکووک له
سه‌ده‌ى
بیسته‌میشدا
هه‌ر کورد
بوون، وه‌ک مه‌لا
ئه‌حمه‌دى
رۆژبه‌یانى
ومه‌لا عه‌زیزى
شلێخانى ومه‌لا
عومه‌رى
گونبه‌دى و مه‌لا
ئه‌حمه‌دى مه‌لا
حه‌کیم ومه‌لا
مه‌جیدى قوتب
ومه‌لا عه‌لى
فه‌تحوللا و مه‌لا
عه‌لى له‌یلان.
له که‌رکووک
چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی
تورکمان وه‌ک
نه‌فتچى
وئاوچى وگه‌دگ
وقیردار ویه‌عقوبى
هه‌ن که به‌شێکیان
به بنه‌ڕه‌ت
کوردن.
کۆنترین بنه‌ماڵه‌ى
عه‌ره‌بى که‌رکووک
تکریتیه‌کانه
که له‌سه‌ردمى
سوڵتان
مورادى چواره‌م
هاتوون وله که‌رکووک
وتکریت نیشته‌جىَ بوون.
حه‌دیدیه‌کان
ماوه‌ێکى زۆر
نییه له که‌رکووکدا
نیشتجىَ
بوون، پێشتر
خه‌ریکى
گامێشه‌وانى
بوون وبارى
ئابوریان باش
نه‌بوو.
له که‌رکووک
چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی
کلدانى لىَ بوو که سه‌ره‌تا
له قه‌ڵاى که‌رکووک
داده‌نیشتن،
وه‌ک بنه‌ماڵه‌ى
هیندى، به‌ڕێوه‌به‌رى
ئاووکاره‌با
فه‌ره‌ج
هیندى وجه‌بار
تۆما به‌ڕێوه‌به‌رى
قوتابخانى
ناوه‌دى له‌م
بنه‌ماڵه‌یه
بوون.
ئاشوریه‌کانى
که‌رکووک له
کۆتایى بیسته‌کانى
سه‌ده‌ى
ڕابوردوودا
له که‌رکووک
نیشته‌جىَ بوون، به‌شى
زۆریان له
کۆمپانیاى نه‌وتى
IPC دامه‌زرابوون،
هه‌روه‌ها ئه‌رمه‌نیه‌کانى
ئه‌و شاره.
ئایا جه‌نرال
داود جه‌نابى
دۆستى کورد
بوو؟
له مانگى
شوباتى 1959 دا،
نازم ته‌به‌قچه‌لى
که فه‌رمانده‌ى
فیرقه‌ى دوو
بوو خانه‌نشین
کراو جه‌نرال
داود جه‌نابى،
که ئه‌فسه‌رێکى
چه‌پڕه‌و بوو
زۆر دۆستى
کوردیش بوو،
ئه‌و پۆسته‌ى
وه‌رگرت. له نه‌ورۆزى
ساڵى 1959 دا، بۆ
یه‌کم جار له
مێژووى شارى که‌رکووکدا
ئاهه‌نگێکی
گه‌وره له
گۆره‌پانى
فوتبۆلۆنى
کۆمپانیاى نه‌وتى
IPC ڕێکخرا،
فه‌رمانده‌ى
فیرقه‌ى دوو
پیرۆزبایى له
هه‌موو گه‌لى
کوردستانى
کرد به بۆنه‌ى
نه‌ورۆزه‌وه. به‌شێک
له تورکمان
وئاسورى وعه‌ره‌بى
که‌رکووک به‌شداریان
له‌و ئاهه‌نگه‌دا
کردبوو.
له ساڵى 1959 دا
به‌شى زۆرى ئه‌فسه‌روسه‌ربازه‌کانى
فیرقه‌ى دوو
کورد بوون، له‌گه‌ڵ
چه‌ند ئه‌فسه‌رێکى
عه‌ره‌بى قه‌ومى
که عه‌بدولکه‌ریم
قاسم له
شوێنه گرنگه‌کان
وه‌ک چاو‌دێر
له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ى
فیرقه،
داینابوون. به‌ڵام
پاش ڕووداوه‌کانى
ته‌مووزى
ساڵى 1959 که سه‌ره‌تایه‌ک
بوو بۆ په‌یدابوونى
ناخۆشى وکارى
توندڕه‌وى له
نێو کورد‌و
تورکمان له که‌رکووک،
دووبه‌ره‌کى
به زه‌قى ده‌ستى
پێ‌کرد.
کاربه‌ده‌ستانى
به‌غدا به
تایبه‌تى
کاربه‌ده‌ستانى
ئه‌منى به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى
تێکدانى پێوه‌ندى
نێوان کورد‌و
تورکمانیان
ده‌دا، هه‌ر
له‌و ده‌مه‌وه
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌بکردن
له‌ناو شارى که‌رکووک
ده‌ستى
پێکراوه،
چونکه به‌شێک
له کاربه‌ده‌ستانى
کوردى که‌رکووک
(مه‌ده‌نى وسه‌ربازی)
نه‌قڵى ده‌ره‌وه‌ى
که‌رکووک
کران. ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
نه‌که‌ین که
تورکمانى بنه‌ماڵه
رۆڵى خراپیان
نه‌ده‌بینى
له تێکدانى
پێوه‌ندى
نێوان کورد‌و
تورکمان، ئه‌و
گه‌نجانه‌ى
که ده‌رچووى
زانکۆکانى
تورکیا بوون
وتوندڕه‌وبوون،
خه‌ڵکانى که‌م
فه‌رهه‌نگیان
هان ده‌دا
کارى توندڕه‌وى
بکه‌ن، به‌شێک
له پارێزه‌رانى
تورکمان
رۆڵێکى
خراپیان هه‌بوو،
هاوکارى ده‌زگاکانى
ئه‌منی که‌رکووکیان
ده‌کرد که سه‌رۆکه‌کانی
عه‌ره‌بى
توندڕه‌و
بوون.
ده‌ڵێن
له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک
له واشنتۆن
به‌ستراوه
ده‌رباره‌ى
که‌رکووک پێش
ڕووخانى رژێم
به‌شداریت
کردووه،
زانیاریتان
ده‌رباره‌ى
ئه‌و کۆبوونه‌وه؟
مه‌ڵبه‌ندێکى
ئه‌مریکى
تایبه‌ت به
رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راست خه‌ریکى
ئاماده‌کردنى
پلان وبه‌رنامه
بوو ده‌رباره‌ى
چۆنیه‌تى
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى که‌رکووک،
پێش
رزگارکردنى
عێرا ق.
له‌وه ده‌چىَ ئاگادارى
نووسینه‌کانم
بن ده‌رباره‌ى
که‌رکووک،
بۆیه په‌یوه‌ندیان
پێوه کردم بۆ
به‌شداریکردنم
له‌و کۆبوونه‌وه. ژماره‌ی
به‌شداربووان
که‌م بوو،
چونکه چه‌ند
که‌سێکى
پسپۆر‌و شاره‌زاى
ئه‌مریکى وعه‌ره‌ب
وکورد بووین،
له‌وانه (له‌یس
کوبه) که
پاشتر بووه
وته‌بێژى
حکومه‌تى د.
جه‌عفه‌رى،
له‌گه‌ڵ کاک
به‌ختیار ئه‌مین
وچه‌ند که‌سێکى
دیکه.
مه‌به‌ست له
به‌ستنى ئه‌و
کۆبوونه‌وه
دیاریکردنى
شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى که‌رکووک
بوو، که ده‌یانزانى
وه‌ک شاره‌کانى
دیکه‌ى عێراق
نییه‌و تایبه‌تمه‌ندى
خۆى هه‌یه.
ئه‌مه
دواى ڕووخانى
سه‌ددام بوو؟
نه‌خێر
پێش ڕووخانى
سه‌ددام
ورژێمه‌که‌ى،
له سه‌ره‌تاى
شوباتى 2003 دا،
پێش ده‌ستپێکردنى
پرۆسه‌ى
ئازادکردنى
عێراق و ناوچه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان که
له ژێر ده‌سه‌ڵاتى
رژێمدا بوون.
له‌کۆى؟
له
واشنتۆن، له‌و
کۆبوونه‌وه‌دا
(له‌یس کوبه)
پیِشنیازى دامه‌زراندنى
ئه‌نجومه‌نێک
بۆ به‌ڕێوه‌بردنى
کاروبارى که‌رکووک
کرد، هه‌ر ده‌ستبه‌جىَ پاش
رزگارکردنى. وتم له‌وه
ده‌چىَ
دکتۆر له‌یس
کوبه ده‌یه‌وىَ شه‌رعیه‌ت
به سیاسه‌تى
به عه‌ربکردنى
ئه‌و شاره‌و
ناوچه‌که
بدا، چونکه
زۆربه‌ى
دانیشتوانانى
که‌رکووک(مه‌به‌ستم
ئه‌و ده‌مه‌یه)
عه‌ره‌بى
هاوردن، خه‌ڵکى
ڕه‌سه‌نى
شاره‌که به‌شى
زۆریان ده‌ربه‌ده‌رو
ئاواره‌ن، ئه‌نجومه‌نێک
له‌و که‌سانه
دابمه‌زرێ
ماناى شه‌رعیه‌تدانه
به سیاسه‌تى
به عه‌ره‌بکردن. به‌شێک
له ئه‌مریکیه‌کانیش
له‌گه‌ڵ ئه‌و
بۆچوونه‌دا
بوون وڕێگا به
گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئاواره‌کان
نه‌درىَ،
گوایا گه‌ڕانه‌وه‌یان
کێشه‌ى لىَ په‌یدا ده‌بێ. وتم
بڕواناکه‌م
که‌سێک بتوانىَ ڕێگا له گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و
ئاوارانه
بگرێت که له
بارودۆخێکى
زۆر خراپ‌دا ده‌ژین،
له نیسانى 2002
دا به خۆم سه‌ردانم
کردوون له که‌مپه‌کانیان. ئه‌و
ئاوارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌ر ماڵ
وحاڵى خۆیان
وچه‌ند ساڵه
به ناهه‌ق ده‌رکراون. ئه‌گه‌ر
ڕێگاى چوونه‌وه‌یان
به ئۆتۆمبیل
لێ‌بگرن، به
تراکتۆرو به
پىَ ده‌گه‌ڕینه‌وه،
ئه‌گه‌ر جاده‌کانیان
لێبگیرىَ،
به پىَ به‌ناو
چه‌مى خاسه‌دا
ده‌گه‌ڕینه‌وه! پاشان
وتم بڕوا ناکه‌م
حکومه‌تى ئه‌مریکا
به فڕۆکه
لێان بدات، ئه‌و
خه‌ڵکانه
مافى خۆیانه
بگه‌ڕێنه‌وه،
چونکه چه‌نده‌ها
ساڵه چاوه‌ڕێى
ئه‌و رۆژه ده‌که‌ن
که شار‌و
ناوچه‌که‌یان
ئازادبکرێت
تا بگه‌ڕێنه‌وه. کاک به‌ختیار
ئه‌مین، که
پاشان بوو به
وه‌زیرى مافى
مرۆڤ له
حکومه‌تى عه‌للاوى،
پشتگیرى له
قسه‌کانم کرد.
پێشنیازێکى
مام ناوه‌ندی
په‌سه‌ندکرا،
ئه‌ویش
رێگادان به گه‌ڕانه‌وه‌ى
به‌شێک له
ئاواره‌کان،
چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ى
هه‌موویان
کێشه‌ى گه‌وره‌ى
لێ په‌یدا ده‌بێ،
چاکتره به
قۆناغ بگه‌ڕێنه‌وه،
به مه‌رجێک
پاشان چاره‌سه‌رى
کێشه‌کانیان
بکرێت.
که‌ى
گه‌ڕایته‌وه
بۆ کوردستان؟
له سه‌ره‌تاى
مانگى ئه‌یلولى
2003 دا به یه‌کجارى
گه‌ڕامه‌وه
بۆ کوردستان،
پاش چه‌ند
رۆژێک
یاداشتنامه‌ێکم
پێشکه‌ش به
سه‌رکردایه‌تى
سیاسى کوردى
کرد، تێیدا پیِشنیازى دامه‌زراندنى
لیژنه‌ێکم
کرد له که‌سانى
شاره‌زاى خه‌ڵکى
که‌رکووک، به
هاوکارى
نوێنه‌رانى
حیزبه
سیاسیه‌کان
بۆچاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى،
به‌ڵام به مه‌رجىَ لیژنه‌که
به به‌رنامه
ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانى جێبه‌جێ
بکات.
نزیکه‌ى ده
رۆژێک پاش
ئازادکردنى که‌رکووک،
له ناوه‌راستى
نیسانى 2003 دا،
له‌گه‌ڵ دوو
براده‌رى
دیکه‌دا
یاداشتنامه‌ێکمان
ئاراسته‌ى سه‌رۆکى
هه‌ردوو
حیزبى سه‌ره‌کى
کوردستان
کرد، تێیدا
پێشنیازى
دامه‌زراندنى
ئه‌و لیژنه‌مان
لێکردبوون
وئاماده‌یى
خۆشمان
پیشاندابوو
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و
هاوکاریکردنى
ئه‌و لیژنه‌یه،
که چاکتره
به نهێنى
بمێنێته‌وه‌و
ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانى جێبه‌جێ
بکاات.
ده‌قى ئه‌و
یاداشتنامه‌یه
پاشان له هه‌فته‌نامه‌ى
(هاوڵاتى) بڵاوکرایه‌وه. پێم
باشه ده‌قى
ئه‌و
یاداشتنامه‌یه
لێره‌ش
جارێکى دى
بڵاوبکه‌نه‌وه.
هه‌ولێر
22ى ئه‌یلولى 2003
وڵاته‌که‌مان
به قۆناغێکى
زۆر ناسکدا
تێدهپهڕىَ، بۆیه
پێویسته
سوود له‌م ده‌رفه‌ته
میژوویه وه‌ربگیرىَ تاکو مافه‌کانى
گه‌له‌که‌مان
به شێوه‌ێکى
قانوونى بچه‌سپێنین
و پێوه‌ندى
کوردستان به
حکومه‌تى
ناوه‌ندى
عیراقه‌وه
له‌سه‌ر بنه‌ماێکى
تازه دابمه‌زرێت.
دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عیراق له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کى نوێ
پێویستى به جێبه‌جێ
کردنى چه‌ند
هه‌نگاوێک هه‌یه
که تا ئێستا جێبه‌جێ
نه‌کراون.
چاکتره په‌له
بکرێت له جێبه‌جێ
کردنیان بۆ ئه‌وه‌ى
مه‌سه‌له‌ى
گه‌له‌که‌مان
باشتر بچێته
پێشه‌وه. ناحه‌زانى
کورد له‌ناوه‌وه
وده‌ره‌وه‌دا
به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى
ته‌گه‌ره
دروستکردنن
تا ئه‌و
کارانه نه‌کرێن
یان دوا بخرێن
.
له
یاداشتێکد که
له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک له
روناکبیرانى
کوردى
دانیشتوى ئه‌وروپا
له‌به‌هارى
ساڵى 2002 دا
پێشکه‌شیان
به کاک مه‌سعود
ومام جه‌لال
کرابوو،
تێیدا داواى
یه‌کخستنه‌وه‌ى
ناو ماڵى
کوردیان
کردبوو، هه‌مان
ئه‌و که‌سانه
جارێکى تر
داواى په‌له‌کردن
له یه‌کگرتنه‌وه‌ى
هه‌ردوو
ئیداره‌که
ده‌که‌ن. له‌م
رۆژانه‌دا له
هه‌ولێر چاوم
به چه‌ند که‌سانێکى
وه‌ک کاک عه‌زیز
محه‌مه‌د وچه‌ند
رووناکبیرێکى
دیکه که‌وت،
هه‌موو جه‌ختیان
له‌سه‌ر جێبه‌جێ
کردنى ئه‌و
داواکاریه
ده‌کرده‌وه. ئێوه‌ش
ده‌زانن ده‌نگى
کورد چاکتر
گوێى لىَ
ڕاده‌گیرێ له
ناوه‌وه‌ى
عیراق و له
ده‌ره‌وه‌دا،
ئه‌گه‌ر
داواکاریه‌کانى
گه‌له‌که‌مان
به‌ناوى ده‌زگاێکى
شه‌رعى یه‌کگرتووى
کوردستانییه‌وه
بخرێنه به‌رچاو. ئه‌و که‌سانه‌ى
ده‌چنه به‌غدا
بۆ به‌شدارى
کردن له
دارشتنى ده‌ستوور
بۆ عیراقى
پاشه‌رۆژ، ده‌توانن
به جه‌خته‌وه
داواى چه‌سپاندنى
مافه ڕه‌واکانى
گه‌لى
کوردستان بکه‌ن
له‌و ده‌ستووره‌دا
ئه‌گه‌ر به
ناوى ده‌زگاێکى
قانوونى یه‌کگرتووى
شه‌رعیه‌وه
قسه بکه‌ن. با کورد
وه‌ک گرووپ
وتاقمه
سیاسى ومه‌زهه‌بیه‌کانى
عیراقى نه‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان
به‌ناوى گروپ
وتایفه‌وه
قسه ده‌که‌ن،
چاکتره
نۆێنه‌رانى
کورد به ناوى
ده‌زگاێکى شه‌رعى
کوردستانیه‌وه
قسه بکه‌ن.
ئه‌مرۆکه
داوا سه‌ره‌کیه‌کانى
گه‌لى
کوردستان،
جگه له یه‌کخستنه‌وه‌ى
هه‌ردوو
ئیداره‌که،
له‌م دوو خاڵه‌ى
خواره‌وه کۆ
ده‌کرێنه‌وه:
یه‌که‌م: له
ده‌ستوورى
تازه‌ى
عیراقدا،
کوردستان وه‌ک
هه‌رێمێک له‌چوارچێوه‌ى
سنوورى
مێژوویى و
جۆگرافیایى
خۆی دانى پێدابنرىَ، له‌گه‌ڵ
داننان به
مافى چاره‌نووس
بۆ گه‌لى
کوردستان و
دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عیراق له‌سه‌ر
بنه‌ماى ڕێکه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه
له نێو هه‌ردوو
هه‌رێمى
کوردستان و به‌شه
عه‌ره‌بیه‌که‌ى
عیراق.
سه‌باره‌ت به‌و
لیژنه‌یه‌ى
که دادهمهزرىَ بۆ ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
عیراق،
چاکتره
ژماره‌یان که‌م
بێت، ئه‌ندامه‌کانى
له 15 که‌س
زیاتر نه‌بن،
ئه‌گینا کاره‌که
دواده‌که‌وێت
وته‌گه‌ره‌شى
تىَ ده‌که‌وێت،
که ئه‌وه‌ش
له به‌رژه‌وه‌ندى
کورد نییه.
کورد ناتوانىَ داواى چه‌سپاندنى
مافه ڕه‌واکانى
له ده‌ستوورى
عیراقدا
بکات، پێش ده‌ستکارى
کردنى پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستان،
چونکه مافى
چاره‌نووس به
ڕوونى له
پرۆه‌ژه‌ى ده‌ستوورى
مانگى نۆڤه‌مبه‌رى
2002 دا، که وه‌ک(پرۆژه)
ماوه‌ته‌وه‌و
په‌سه‌ندنه‌کراوه. له‌و
پرۆژه‌دا له
مادده‌ى 75 دا
ئاماژه‌ى
تێداکراوه
بۆ به کار
هێنانى مافى
چاره‌نووس،
به‌ڵام ته‌نیا
له حاڵه‌تێکى
تایبه‌تیدا
که بریتیه
له ئه‌گه‌رى
ده‌ستکارى
کردنى کیان و
سیستمى
فیدرالى له
عیراق به‌بێره‌زامه‌ندى
په‌رله‌مانى
هه‌رێمى
کوردستان. به واتاێکى
دى، مافى
چارونووس وه‌کو
مافێکى ڕه‌واى
گه‌لى
کوردستان به
موتله‌قى له‌و
پرۆژه‌دا
باسى لىَ
نه‌کراوه،
به‌ڵکو به‌ندکراوه
به ڕوودانى
حاڵه‌تێکى
تایبه‌ته‌وه. کورد
ناتوانىَ
داواى دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عیراق له سه‌ر
بنه‌ماى ڕێکه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه
بکات، ئه‌گه‌ر
مافى چاره‌نووس
به موتله‌قى
له مادده‌ێکى
تایبه‌ت له
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستاندا
نه‌چه‌سپێنرابێ. ئه‌م ده‌ستکاریه
ئێستا بکرێت
چاکتره، پێش
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
عیراق، چونکه
کورد که
داواى چه‌سپاندنى
مافى چاره‌نووس
بۆ گه‌لى
کوردستان ده‌کات
له‌سه‌ر بنه‌ماى
ڕێککه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه
له ده‌ستوورى
عیراقدا، ده‌بێ
ئه‌و مافه له
ده‌ستوورى
خۆیدا به
ڕوونى و له
به‌ندێکى
تایبه‌تدا چه‌سپابىَ.
دووه‌م: بارى که‌رکووک
له زۆر ڕووه‌وه
به‌ره‌و باشى
ناروات، بۆیه
پێویسته به‌هاوکارى
هه‌موو لایه‌ک،
به تایبه‌تى
هه‌ردوو هێزى
سیاسى سه‌ره‌کى
لیژنه‌یه‌ک
دابمه‌زرێت
پێکهاتبىَ له نۆێنه‌رانى
هه‌ردوو هێزى
سیاسى له‌گه‌ڵ
چه‌ند پسپۆر‌و
شاره‌زاێکى
خه‌ڵکى که‌رکووک. ئه‌رکى
سه‌ره‌کى ئه‌م
لیژنه‌یه به‌رنامه
دارشتنبێبۆ
چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى
بارى ئاسایى
بۆ که‌رکووک
وناوچه‌که،
له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنى
ئاسه‌وارى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌ب کردن
له هه‌موو
ڕووێکه‌وه. ئه‌م
لیژنه‌یه ده‌توانىَ به هاوکارى
که‌سانى شاره‌زا
له هه‌موو
بوارێک‌دا،
چاره‌سه‌رى
کێشه‌کان
بکات، که له‌وه
ده‌چێت رۆژ له‌گه‌ڵ
رۆژ له زیاد
بووندایه. ئێستا
دیارده‌ێکى
تازه له ناو
شار‌و له ده‌وروبه‌رى
که‌رکووک په‌یدا
بووه که که‌سێک
باسى لێ
ناکات.
خه‌ڵکانێک
خه‌ریکى
خانوو دروست
کردنن به
شێوه‌ێکى
نارێک ونابه‌جىَ، هه‌رکه‌سه
بۆ خۆى،بێئه‌وه‌ى
ئاو‌و کاره‌با
وجاده‌و ئاوه‌ڕۆیان
بۆ دابین
کرابێ، له سه‌ر
موڵکى شاره‌وانى
که‌رکووک و میرى
وخه‌ڵکانى
دیکه.
ئه‌م دیارده
ئه‌گه‌ر په‌ره‌بسێنىَ، کێشه‌ی گه‌وره‌ترى
لێپه‌یدا ده‌بێ.
دروستکردنى
هه‌زاره‌ها
خانووى نارێک
به‌بێئیجازه
له سه‌ر زه‌ویى
شاره‌وانى
وموڵکى تایبه‌تى
ئه‌م و ئه‌و،
که پاشان تێک
ده‌درێن، ده‌بێته
هۆى په‌یدا
بوونى کێشه‌ێکى
گه‌وره‌تر. ئه‌م
کێشه‌یه له
ئێستاوه
چاره‌سه‌ربکرێت
چاکتره،
چونکه پاشان
چاره‌سه‌رکردنى
ئاڵۆز‌و
قورس‌تر ده‌بێ. له به‌شىَ له شار‌و
شارۆچکه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان ئه‌م
کێشه‌یه هه‌یه
و زوو چاره‌سه‌رنه‌کراوه،
پێشناز ده‌که‌م
شاره‌وانى که‌رکووک
به په‌ڵه
دوو سىَ هه‌زار
پارچه زه‌وى
200 مه‌تری
چوارگۆشه به
سه‌ر ئاواره‌کانى
ناو شارى که‌رکووک
دابه‌ش بکات،
به تایبه‌تى
به سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ى
له که‌رکووک
ژیاون وله
لایه‌ن رژێمه‌وه
ده‌رکراون،
هه‌ر خێزانێک
لانى که‌م 2000
دۆلارى پىَ بدرێت تاکو
بتوانىَ
به زوویى ده‌ست
به بیناکردن
بکات.
شاره‌وانى
ده‌توانىَ نه‌خشه‌ێکى
تایبه‌ت بۆ
بیناکردن
ئاماده‌بکات
وداوایان لىَ بکات به
پێى ئه‌و نه‌خشه
بینا بکرێت. هه‌روا ده‌بێ
ئاو‌و کاره‌بایان
بۆ دابین بکات
له‌گه‌ڵ جاده
وئاوه‌ڕۆ. شێوه‌ى
ئه‌و خانوانه
ده‌کرێ له چه‌شنى
ئه‌و خانوانه
بن که له
شارى (سه‌وره)ى
نزیک به‌غدا
دروست
کرابوون له
سه‌رده‌مى
حوکمى عه‌بدولکه‌ریم
قاسمدا. به‌م
شێوه‌یه شه‌رعیه‌ت
به گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و خه‌ڵکانه
ده‌درێ وهه‌مویان
ده‌توانن به‌بێکێشه
به‌شدارى له‌و
سه‌رژمێریه‌ى
بکه‌ن که له
که‌رکووک
ڕێکده‌خرێت.
کێشه‌ى
رێکخستنى ئه‌و
سه‌رژمێریه
به شێوه‌ێکى
ڕێکوپێک و
قانوونیانه
و ڕێگه نه‌دان
به به‌شدارى
"عه‌ره‌به
هاورده‌کان"
کێشه‌ێکه ده‌بێ
له ئێستاوه
کارى بۆ
بکرێت،
چاکتره ئه‌و
کارانه به
شێوه‌ێکى
قانوونى ئه‌نجام
بدرێن.
ئه‌و پارچه
زه‌وییانه‌ى
دابه‌ش ده‌کرێن
له‌لایه‌ن
شاره‌وانیه‌وه
به سه‌ر
ئاواره‌کاندا،
چاکتره له
هه‌ر چوارلاى که‌رکووک
دابه‌ش
بکرێن، واته
له‌سه‌ر
ڕێگاى هه‌ولێرو
سلێمانى وله‌یلان
وبه‌غداو
دوبز، هه‌روها
له‌سه‌ر
رێگاى حه‌ویجه‌و
تکریت.
به‌م شێوه‌یه
ئه‌و (پشتێنه‌ى)
که له لایه‌ن
به‌عسه‌وه
چه‌ند ساڵ بوو
له ده‌وروبه‌رى
که‌رکووک
دروستکراوه
به مه‌به‌ستى
به عه‌ره‌ب
کردنى، دادهتهپىَ و نامێنىَ.
له که‌رکووک
ئێستاش به
پێى ئه‌و نه‌خشه‌یه
کار ده‌کرێت
که له‌سه‌رده‌مى
به‌عسدا
دانراوه، که‌رکووک
به‌ره‌و
ڕێگاکانى به‌غداو
تکریت پهرهدهسێنىَ، له‌گه‌ڵ به‌لاوه
نانى ئه‌و
ناوچانه‌ى که
کورد‌و
تورکمانى
تێدا ده‌ژین. له شه‌سته‌کانه‌وه
که‌رکووک به‌ره‌وه
ڕێگاکانى به‌غداو
تکریت په‌ڕه‌ده‌سێنىَ، زۆربه‌ى ئه‌و
گه‌ره‌کانه‌ى
له سه‌رده‌مى
به‌عسا
کراونه‌ته‌وه،
به باشى خزمه‌ت
ده‌کرێن،
چونکه به‌شى
زۆرى
دانیشتوانیان
"عه‌ره‌بى
هاورده‌ن". به‌شى زۆرى ده‌زگاکانى
میرى له‌و
ناوچانه
کراونه‌ته‌وه.
گه‌ڕه‌که‌کانى
نزیکى ڕێگاى
سلێمانى و هه‌ولێر
به‌ئانقه‌ست
پشتگوىَ
خرابون وبێبه‌ش
کرابون له
خزمه‌تگوزاری،
بارى ئه‌و گه‌ڕه‌کانه
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
چاکتر بوو،
کاتى ئه‌وه
هاتووه
پلانێکى نوێ
بۆ
فراوانکردن
وئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى
که‌رکووک
دابنرىَ،
تێیدا شار به‌ره‌و
ڕێگاکانى
سلێمانى و هه‌ولێر
و یاروه‌لى په‌ڕه‌بسێنىَ.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له بیر نه‌که‌ین
که رژێمى به‌عس
نزیکه‌ى 35 ساڵ
خه‌ریکى جێبه‌جێکردنى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌ب
کردنى که‌رکووک
و ناوچه‌که
بووه، به
پێى به‌رنامه
که هه‌موو ده‌زگاکانى
ئه‌منى و ده‌وڵه‌تى
وچه‌نده‌ها
پسپۆر‌و شاره‌زاى
عیراقى
وبیانى
کاریان
تێداکردووه. کوردیش ده‌بێ
به پێى به‌رنامه
کار بکات تاکو
ئاسه‌وارى ئه‌و
سیاسه‌ته
بنبڕ بکات.
ئه‌گه‌ر هه‌موو
لایه‌نه‌کان
پێکه‌وه کار
بکه‌ن
وپشتگیرى له‌و
لیژنه‌یه
بکه‌ن وپه‌یبه‌ست
بن به بڕیاره‌کانیه‌وه،
کاره‌کان به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌چن. ئه‌ندامه
کورده‌کانى
ناو "ئه‌نجومونى
حوکمى
عیراق"و ئه‌ندامه
کورد
وتورکمانه
دۆسته‌کان له
ناو ئه‌نجومه‌نى
شاره‌وانى که‌رکووک
وڕێکخراوه
کوردستانیه‌کان
له که‌رکووک ده‌بێ
هه‌مویان
هاوکاری له‌گه‌ڵ
ئه‌و لیژنه‌یه‌دا
بکه‌ن.
ڕۆڵى ئه‌ندامه
کورده‌کانى
ناو ئه‌نجومه‌نى
حوکم له
عیراق
گرنگتره،
چونکه ده‌توانن
داواکانى ئه‌و
لیژنه‌یه له
گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌کاندا
له به‌غدا و له
گه‌ڵ حکومه‌تى
تازه دامه‌زراوى
عیراق باس بکه‌ن
وپشتگیری له
نه‌هێشتنى
ئاسه‌وارى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌ب
کردنى که‌رکووک
بکه‌ن.
نیشته‌جێکردنى
ئاواره‌کان
له‌ناو شارى که‌رکووک
وله دێهاته‌کانى
ده‌وروبه‌رى،
له‌گه‌ڵ
گێڕانه‌وه‌ى
سنوورى
ئیداری
ئوستانى که‌رکووک
بۆ بارى
جارانى (بۆ
ساڵانى پێش 1968)،
وته‌رخان
کردنى بودجه‌ێکى
تایبه‌ت بۆ که‌رکووک،
وگێڕانه‌وه‌ى
کارمه‌نده
ده‌رکراوه‌کان
بۆ سه‌ر کاره‌کانیان
(نزیکه‌ى 10،700
کارمه‌ند و
کرێکار هه‌ر
له ده‌زگاى
نه‌وتى
(شیمال) هه‌یه،
له‌و ژماره‌یه
ته‌نیا 31 یان
کوردن!)، ئه‌مانه‌ن
داواکاریه‌کانى
خه‌ڵکى که‌رکووک.
له رۆژانى 11 ه‌وه
تاکو 19 ى ئه‌یلول،
پاش 12 ساڵ ئه‌وجا
توانیم بگه‌ڕێمه‌وه
بۆ که‌رکووک،
چاوم به که‌سانێکى
زۆر که‌وت به
مه‌به‌ستى
گوىَراگرتن
له‌ڕاو
بۆچوونیان. دامه‌زراندنى
ئه‌و لیژنه‌یه
به‌لاى ئه‌وانیشه‌وه
کارێکى پێویسته.
له‌و ماوه‌ى
له که‌رکووک
بووم، چاوم به
به‌رپرسى CPA له که‌رکووک
وجێگره
ئیگلیزه‌که‌ى
که‌وت و چه‌ند
سه‌عاتێک له‌گه‌ڵیان
دانیشتم، شتم
بۆ ڕوون کردنه‌وه
ومنیش چاکتر
له مه‌به‌ستى
ئه‌وان سه‌باره‌ت
به پاشه
رۆژى که‌رکووک
حاڵى بووم. ئه‌وان
سه‌رقاڵى
راگرتنى بارى
ئه‌منى وئاسایشن
له که‌رکووک
وله ناوچه‌که‌دا،
کاره‌کانى
دیکه به‌لایانه‌وه
گرنگ نین، مه‌گه‌ر
په‌یوه‌ندى
به ئه‌من و
ئاسایشه‌وه
هه‌بىَ.
مه‌سه‌له‌ى
دامه‌زراندنه‌وه‌ى
زانکۆى که‌رکووک
له‌سه‌ر بنه‌ماێکى
تازه ده‌بێ
له ئێستاوه
چاره‌سه‌ر
بکرێت.
پێویسته
ئێوه‌یش بایه‌خی
تایبه‌تى پىَ بده‌ن. بابه‌تێکم
به کوردى و به
ئینگلیزی له
باره‌ى
شێوه‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ى
زانکۆى که‌رکووک
بڵاو کردووه‌ته‌وه. له‌و
نووسینه‌مدا
پێشنازى
دروستکردنى
سىَ کۆلێجم
کردووه، له‌گه‌ڵ
داخستنى
کۆلێجى
قانوون که چه‌ند
ساڵێکه
کراوه‌ته‌وه،
چونکه ئه‌و
کۆلێجه له
راستیدا
مامۆستاى
تێدا نییه،
ئه‌وه‌ی به
ناو
"مامۆستا"یه،
زۆریان به‌عسین،
به‌شى زۆرى
قوتابیانیش
هه‌ر به‌عسین. ئه‌و
کۆلێجانه‌ى
پێشنیازى
دامه‌زراندنیان
ده‌که‌م
بریتین له:
کۆلێجێکى ئه‌ندازیارى
پێترۆ-
کیمیاوى و، کۆلێجی
کشتوکاڵ که
زمانى
ئینگلیزى
زمانى خۆێندنبێتێیدا،
له‌گه‌ڵ
کۆلێجێکى سێیه‌م
بۆ زمان
پێکهاتبىَ له پێنج به‌ش:
به‌شێک بۆ
زمانى کوردى،
به‌شێک بۆ عه‌ره‌بى،
به‌شێکى تر بۆ
زمانى
تورکمانى، به‌شێک
بۆ سریانى، له‌گه‌ڵ
به‌شێک بۆ
زمانى
ئینگلیزى. له‌م
کۆلێجه‌دا
مامۆستا
ئاماده ده‌کرێن
بۆ قوتابخانه‌کانى
ئوستانى که‌رکووک.
ئه‌م
پێشنیازه به
لاى ئه‌مریکیه‌کانه‌وه
باشه، به‌ڵام
ده‌یانگوت ده‌بێ
خۆتان بڕیارى
له‌سه‌ربده‌ن.
ئه‌گه‌ر له
ئێستاوه هه‌وڵى
جیددى نه‌درێت
بۆ ئه‌وه‌ى که‌رکووک
بگه‌رێته‌وه
بۆ بارى
جارانى،
پاشتر توشى ته‌گه‌ره‌و
شکست ده‌بین،
مێژوو و نه‌وه‌کانى
پاش ئێمه
لێمان خۆش
نابن.
ئومێده‌وارم
ئه‌م چه‌ند
خاڵه که
پێویسته
باسیان لىَ بکرێت و زیاتر
ڕووناکى
بخرێته سه‌ریان،
له نزیکه‌وه
لێیان
بکۆڵینه‌وه.
به‌داخه‌وه
ئه‌م
یاداشتنامه
وه‌ک
یاداشتنامه‌ى
نیسانى 2003 وه‌ڵامی
نه‌درایه‌وه.
وه‌ک ده‌بینن
ئه‌و
داواکاریانه‌ى
له‌و
یاداشتنامه‌دا
هاتوون سێ به‌شن: یه‌که‌م
یه‌کخستنه‌وه‌ى
هه‌ردوو
ئیداره‌که،
دووه‌م
چاوگێڕانه‌وه
به پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى
ساڵى 2002 که له
سه‌رده‌مى
حکومى به‌عسدا
ئاماده‌کراوه‌و
که‌موکورتى
زۆرى تێدابوو،
سێیه‌م مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک.
له که‌رکووک
کێشه‌ى ته‌جاوز
(زێده‌ڕه‌وى)
له‌سه‌ر زه‌وى
وزارى میرى و
شاره‌وانى و
ئه‌م وئه‌و له
مانگى ئه‌یلولى
ساڵى 2003 وه په‌یدابووه،
ئه‌م کێشه‌یه
له به‌شى
زۆرى شار‌و
شارۆچکه‌کانى
کوردستاندا
هه‌یه، ئه‌و
خانوانه
دیارده‌ێکى
ناشارستانیه‌تى
یه و سیماێکى
ناشرینى به که‌رکووک
داوه، هه‌روه‌ها
جێگاى ره‌خنه‌یه
له‌لایه‌ن
دۆست و ناحه‌زانى
کورده‌وه،
به تایبه‌تى
له ده‌ره‌وه‌دا. له
ساڵی 2004 دا
پارێزگاى که‌رکووک
به سه‌ردانێکى
فه‌رمى ده‌چێته
ئه‌مریکا، له‌وىَ چه‌ند جارێک
پرسیارى لێده‌کرێ
بۆ ته‌نیا له
گه‌ره‌که
کورد نشینه‌کانى
که‌رکووک ئه‌و
زێده‌ڕه‌وى
وخانووى ته‌جاوز
دروستکراوه. چه‌ند
رۆژنامه‌نووسێکى
ئه‌مریکى و ئه‌وروپى
جارێکیان
پرسیارى ئه‌و
دیارده‌یان
لێکردم، له‌گه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و خه‌ڵکه‌ى
ئێستا له که‌رکووکن،
ئایا پێشتر
دانیشتووى ئه‌و
شاره بوون؟
له وه‌ڵامدا
وتم ناتوانم
بڵێم هه‌موویان
له شارى که‌رکووکدا
ژیاون، به‌ڵام
هه‌تا ئه‌وانه‌ش
که دانیشتوى
شارى که‌رکووک
نه‌بن، خه‌ڵکى
گونده‌کانى
نزیک ئه‌و
شاره‌ن. گونده‌کانیان
له‌لایه‌ن
رژێمى به‌عسه‌وه
تێکدراوه،
هه‌روه‌ها به‌شێک
له‌و گوندانه‌ى
که تێکنه‌دراون
ئێستاش عه‌ره‌بى
هاورده‌ى
تێدا ماوه،
خاوه‌نه‌کانیان
ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ گونده
داگیرکراوه‌کانیان. ئه‌و ده‌مه‌ى
گونده‌کانیان
بۆ دروستده‌کرێته‌وه،
ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه
جێگاى خۆیان
وخه‌ریکى
کارى
کشتوکاڵى بن
وه‌ک جاران. کێشه‌که
ئه‌وان
دروستیان نه‌کردووه،
ئه‌رکى حکومه‌ته
ئه‌و گوندانه‌یان
بۆ
دروستبکاته‌وه
وهاوکاریان
بکات تا بکه‌ونه‌وه
سه‌ر کارى
جارانیان بۆ
دابینکردنى
ژیانى خۆیان و
که‌سوکاریان.
که‌رکووک
به‌ره‌و کوێ
ده‌روات؟
که‌رکووک
وناوچه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان که
تا ئێستا له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتى
حکومه‌تى
ناوه‌ندیدا
ماونه‌ته‌وه
پێویستیان به
هاوکارى هه‌مولایه‌که،
ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکى
نه‌ته‌وه‌ییه‌و
له‌سه‌رشانى
هه‌موومانه،
به تایبه‌تى
حکومه‌تى هه‌رێم
ولایه‌ن
وگرووپه
سیاسیه‌کان
وڕێکخراوه
مه‌ده‌نییه‌کان
و هه‌موو که‌سێکى
ئه‌م کوردستانه. ئه‌و
لیژنه‌ى له
نیسانى 2003 دا
پێشنیازى
دامه‌زراندنى
کرابوو ده‌یتوانى
به‌شێوه‌ێکى
باشتر
هاوکارى خه‌ڵکى
که‌رکووک
بکات، به
تایبه‌تى
هاوکارى
ئیداره‌که‌ى
وئه‌نجومه‌نى
پارێزگا پاش
هه‌ڵبژاردنى. ئه‌و
لیژنه‌یه به‌بێهاوکارى
وپشتگیرى
حیزبه
سیاسیه‌کان نه‌یده‌توانى
ئه‌رکه‌کانى جێبه‌جێ
بکات، به‌ڵام
به مه‌رجىَ
حیزبایه‌تى
پێش کوردایه‌تى
نه‌بوایاو ئه‌و
حیزبانه ده‌ستیان
نه‌خستایه
ناو کاروبارى
ئیداره‌وه. ئێستاش
ئه‌وه‌ى نه‌کراوه
ده‌کرێ
بکرێن، به
پشتگیری‌کردن
له ئیداره‌ى که‌رکووک
وده‌ست نه‌خستنه
ناو کاروبارى
ئیداره‌و و به
پێشکه‌شکردنى
هاوکارى
سیاسى
وماددى.
هه‌روا ئه‌رکى
ئه‌وانه کار
بۆ ئاماده‌کردنى
لیستێکى نوێ
بۆ هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى که‌رکووک
بکه‌ن، که
بڕیاره له‌م
نزیکانه‌دا
ئه‌نجام
بدرێت.
ئه‌ندامانى
لیستى تازه ده‌بێ
به وردى
وژیرانه ده‌ستنیشانبکرێن،
جگه له
نوێنه‌رى
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
وئه‌تنیه
جیاوازه‌کانى
که‌رکووک، ده‌بێ
که‌سانىبێلایه‌نى
تێدا بىَ. ئه‌ندامانى
ئه‌و لیسته
پێویسته که‌سانى
شاره‌زاو
ڕابوردوو پاک
ولێوه‌شاوه
بن. ئه‌گه‌ر
ئه‌و کاره له
ئێستاوه هه‌وڵى
بۆ نه‌درێت،
ئه‌نجومه‌نى
داهاتووى که‌رکووک
وه‌ک ئه‌وه‌ى
ئێستا نابىَ،
ئه‌م
پێشنیازه‌ش
ده‌مێکه
خستوومه‌ته
به‌رچاو سه‌رکردایه‌تى
سیاسى کوردى. سه‌باره‌ت
به جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى
عێراقى، به
به‌رده‌وامى
هاوکارى
لیژنه‌ى جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌م
کردووه،
پرۆژه‌ى
میکانیزمى
کارکردنى ئه‌و
لیژنه‌یه له‌سه‌ر
داواى وه‌زیرى
ناوچه
دابڕاوه‌کان
له 13 نۆڤه‌مبه‌رى
2006 دا ئاماده‌مکردووه،
ئه‌وه‌ش به
ئه‌رکى خۆمى
ده‌زانم. جێبه‌جێنه‌کردنى
مادده‌ى (140) له‌و
ماوه‌ى بۆى
دیاریکراوه
به ماناى له
ده‌ستدانى که‌رکووک
و به‌شێکى زۆر
له ناوچه
دابڕاوه‌کانى
کوردستان ده‌خوێندرێته‌وه.
ئایا
تورکمان له‌ناو
حکومه‌تى هه‌رێمدا
سه‌باره‌ت به
ژماره‌ى
کورسیه‌کانیان
له په‌رله‌ماندا
هه‌قى خۆیان
وه‌رگرتووه؟
پێوه‌ندى
نێوان کورد‌و
تورکمان به‌هۆى
سیاسه‌تى چه‌وتى
حکومه‌ته‌کانى
به‌غداوه
تێکچووه،
پێویسته هه‌وڵبدرێت
ئه‌و پێوه‌ندیه
چاک بکرێته‌وه،
نه‌ک ته‌نیا
له‌گه‌ڵ
تورکمان به‌ڵکو
له‌گه‌ڵ
کلدان
وئاشووری و عه‌ره‌به
ره‌سه‌نه‌کانى
که‌رکه‌ک هه‌موویان.
ئێستا
تورکمان چه‌ند
کورسییه‌کیان
له‌ناو په‌رله‌ماندا
هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته
ئه‌و ده‌مه‌ى که‌رکووک
و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان که
تورکمانى
لێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێم،
ژماره‌یان ده‌بێ
زیاتربێ له
په‌رله‌ماندا. له‌و
باوه‌ڕه‌دام
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و ناوچانه
بۆ سه‌ر هه‌رێمى
کوردستان
پێویسته هه‌ڵبژاردنێکى
نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستان وئه‌نجومه‌نى
پارێزگاکانى
هه‌رێم سه‌رله‌نوێ
ڕێک‌بخرێن. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
نوێنه‌رانى
تورکمان
وئاشورى و کلدان
وعه‌ره‌بى
کوردستان به
پێى نفووسى
راسته‌قینه‌ى
خۆیان ده‌توانن
بێنه ناو په‌رله‌مان
و وه‌زاره‌ت و
ده‌زگاکانى
دیکه‌ى هه‌رێم.
ئه‌رکى
ئێمه‌ی کورده
قه‌ناعه‌ت به
تورکمان و نه‌ته‌وه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان بکه‌ین
که به‌رژه‌وه‌ندیان
له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه‌و
ئه‌وانیش به‌شێکن
له گه‌لى
کوردستان وله
ده‌ستوورى هه‌رێمدا
هه‌موو ماف
وئه‌رکه‌کانیان
به ڕوونى ده‌بێ
دیارى بکرێن. له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌گه‌ر ناته‌بایى
وکارى توندوتیژى
له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانى
کوردستاندا
ڕوویاندابێ،
که یه‌کێک له
هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانى
هۆکاری ده‌ره‌کى
بووه، کاتى
ئه‌وه
هاتووه نه‌ته‌وه‌کانى
کوردستان
پێکه‌وه
ژیانێکى
باشتر بۆ نه‌وه‌کانى
ئه‌مڕۆ و پاشه
رۆژیان
دابینبکه‌ن و
کۆمه‌ڵگاى
کوردستان بکه‌نه
نموونه بۆ
کۆمه‌ڵگاکانى
ناوچه‌که.
هه‌ولێر 4 نیسانى
2007