|
که‌س به
فکری گوڵان
نییه
که‌س به فکری
ماسییان نییه
که‌س نایه‌وێ
باوه‌ڕبکا
که باغچه
خه‌ریکه ده‌مرێ
که دڵی باغچه
له ژێر هه‌تاودا
هه‌ڵمساوه
که زه‌ینی
باغچه خه‌ریکه
ئارام ئارام
له خاتره
سه‌وزه‌کان
به‌تاڵ ده‌بێته‌وه
وه هه‌ستی
باغچه ده‌ڵێی
شتێکی ته‌ره‌یه
که له سووچی
باغچه‌دا داپووکاوه
حه‌وشه‌ی ماڵی
ئێمه ته‌نیایه
حه‌وشه‌ی ماڵی
ئێمه
له چآوه‌ڕوانی
دابارینی هه‌ورێکی
ناشناس
باوێشکی دێتێ
وه حه‌وزی
ماڵی ئێمه
به‌تاڵه
ئه‌ستێره
چکۆڵه بێ ئه‌زموونه‌کان
له سه‌رووی
دره‌خته‌کان
ده‌که‌ونه
سه‌ر خاک
وه له ناو
په‌نجه‌ره
ڕه‌نگپه‌ڕیوه‌کانی
ماڵی ماسییه‌کان
شه‌وانه ده‌نگی
کۆخه‌کۆخ دێ
باوک ده‌ڵێ:
له من گوزه‌راوه
له من گوزه‌راوه
من باری خۆم
برد و
کاری خۆم کرد
وه له ژووره‌که‌یدا،
له به‌یانی
تا ئێواره
یا شانامه1 ده‌خوێنێته‌وه
یان ناسیخولته‌واریخ2
باوک به دایک
ده‌ڵێ:
له‌عنه‌ت له
هه‌رچی ماسی
و له هه‌رچی
مامڕه
کاتێ من بمرم
ئیتر
به من چی باغچه
هه‌بێ
یا نه‌بێ
بۆ من مووچه‌ی
خانه‌نشینی
به‌سه
دایک ته‌واوی
ژیانه‌که‌ی
به‌ڕماڵێکی
ڕاخراوه
له ئه‌ستۆنی
ترسی جه‌حه‌نده‌م
دایک هه‌میشه
له بنه‌بانی
هه‌ر شتێک
به دوای جێ
پێی گوناحێکدا
ده‌گه‌ڕێ
وه پێیوایه
که کفری گیایه‌ک
باخچه‌ی ئالووده
کردووه
دایک ته‌واوی
ڕۆژ خه‌ریکی
دوعایه
دایک گوناحکاری
سروشتی یه
وه فوو به
سه‌ر گوڵاندا
ده‌خوێنێ
وه فوو به
سه‌ر ماسییاندا
ده‌خوێنێ
وه فوو به
سه‌ر خۆشی‌دا
ده‌خوێنێ
دایک چاوه‌ڕوانی
زهووره3
وه به‌خشینێک
که نازل4 ده‌بێ
براکه‌م به‌باغچه
ده‌ڵێ گوڕستان
براکه‌م به
هاتوهاواری
گژوگیا پێده‌که‌نێ
وه له جه‌نده‌کی
ماسییه‌کان
که له ژێر
پێستی نه‌خۆشی
ئاو
به ورده‌ڵی
فاسید ته‌بدیل
ده‌بن
ژماره هه‌ڵده‌گرێته‌وه
براکه‌م ئالووده‌ی
فه‌لسه‌فه‌یه
براکه‌م شه‌فای
باغچه
له وێرانی
باغچه‌دا ده‌بینێ
ئه‌و مه‌ست
ده‌بێ و
مست ده‌کوتێته
ده‌رک ودیوار
وه هه‌وڵ ده‌دا
که بڵێ
زۆر ده‌رده‌دار
و ماندوو و ناهومێده
ئه‌و ناهومێدییه‌که‌شی
وه‌ک پێناس
و ڕۆژژمێر و
ده‌سره و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌باته کووچه
و بازاڕ
وه ناهومێدییه‌که‌ی
ئه‌وه‌نده
گچکه‌یه که
هه‌ر شه‌و
له ئاپۆره‌ی
مه‌یخانه‌دا
ون ده‌بێ
وه خوشکه‌که‌م
که دۆستی گوڵان
بوو
وه کاتێک دایکم
لێی ده‌دا
قسه‌کانی ساکاری
دڵی
بۆ کۆزیلکه‌ی
میهره‌بان
و بێده‌نگی
ئه‌وان ده‌برد
وه جارجار
بنه‌ماڵه‌ی
ماسییه‌کانی
به هه‌تاو
و شیرینی میوان
ده‌کرد...
ئه‌و ماڵی له‌و
سه‌ری شاره
ئه‌و له ناو
ماڵه ده‌ستکرده‌که‌ی
ده‌گه‌ڵ ماسییه
سووره ده‌ستکرده‌کان
وه له پاڵ
عیشقی هاوسه‌ره
ده‌ستکرده‌که‌ی
وه له ژێر
چڵووکی داره
سێوه ده‌ستکرده‌کان
گۆرانییه
ده‌ستکرده‌کان
ده‌خوێنێ
وه مناڵگه‌لی
سروشتی به‌رهه‌مدێنێ
ئه‌و
هه‌رکات
که دێته دیده‌نی
ئێمه
وه گۆشه‌ی
داوێنه‌که‌ی
به فه‌قری
باغچه ئالووده
بێ
خۆی به ئۆدکڵۆن
ده‌شوات
ئه‌و
هه‌رکات
که دێته دیده‌نی
ئێمه
ئاوسه
حه‌وشه‌ی ماڵی
ئێمه ته‌نیایه
حه‌وشه‌ی ماڵی
ئێمه ته‌نیایه
ته‌واوی ڕۆژ
له پشت ده‌رگاوه
ده‌نگی له‌تله‌تبوون
و
ته‌قینه‌وه
دێ
هاوساکانمان
هه‌موو له
خاکی باغچه‌که‌یان
له جیاتی گوڵ
خۆمپاره و
موسه‌لسه‌ل
داده‌چێنن
هاوساکانمان
هه‌موو له
سه‌ر حه‌وزی
کاشییه‌کانیان
سه‌رپۆش داده‌نێن
وه حه‌وزگه‌لی
کاشی
بێ ئه‌وه‌یکه
خۆیان بیانهه‌وێ
عه‌مباری نهێنی
باڕووتن
وه منداڵه‌کانی
کووچه‌ی ئێمه
کیفی مه‌دره‌سه‌یان
له بۆمبی چکۆڵه
پڕ کردووه
حه‌وشی ماڵی
ئێمه گێژه
من له‌و کاته‌وه
که دڵ، خوی
ون کردووه ده‌ترسێم
من له
تێفکرینی
بێهوده‌یی ئه‌و
هه‌موو ده‌سته
وه له
وێناندنی
بێگانه‌بوونی
ئه‌و هه‌موو
ڕوخساره ده‌ترسێم
من چه‌شنی
قوتابییه‌ک
که ده‌رسی هه‌نده‌سه‌ی
دێوانه‌ئاسا
خۆشده‌وێ، ته‌نیام
وه پێموایه
که ده‌کرێ
باغچه ببه‌ینه
بیمارستان
من پێموایه...
من پێموایه...
من پێموایه...
وه دڵی باغچه
له ژێر هه‌تاودا
هه‌ڵمساوه
وه زه‌ینی
باغچه خه‌ریکه
ئارام ئارام
له خاتره سه‌وزه‌کان
به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• فروغ
فرخزاد، مجموعه
کامل شعرها،
نشر البرز (لاپه‌ڕه
398ـ403)
تێبینی
گزینگ:
1) شاهنامه:
کتێبی ئه‌بولقاسمی
فیرده‌وسی
2) ناسخ
التواریخ: کتێبێکی
مێژوویی
پازده پاژی
ده‌وره‌ی قه‌جه‌ره‌کانه
که میرزا ته‌قی
لیسانولمولک(لسان
الملک) به
ناسناوی
سپێهر
دایناوه.
3) زهوور: ده‌رکه‌وتن،
هاتنی که‌سێک.
4) نازل: هاتنه‌خوار. |