
من ئه‌و كچه‌م، که هه‌میشه
ده‌مه‌وێت
له ئه‌ندێشه‌ی
هۆنراوه‌یه‌کدا
بیست به‌هاری
ژیانی خۆم
بدۆزمه‌وه!
ــ من که زمانی
هۆنراوه‌م
کرده هاوده‌ردم
ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌بوو،
که هیچ زمانێکی
دیکه‌م به‌دینه‌ده‌کرد
بۆ ده‌ربڕینی
ئه‌و هه‌ستانه‌ی
که هه‌مه
و، ئه‌و هه‌موو
شتانه‌ی
که له‌چوارده‌ور
و ژیانی مرۆڤایه‌تیماندا
ڕووده‌ده‌ن!
ــ به بڕوای
من شاعیر،
ئه‌و شاعیره‌یه
که له‌سه‌ره‌تای
له دایکبوونیه‌وه
هه‌ستێکی
جیاوازتری
هه‌بێت
به‌ده‌ر له
چوارده‌وره‌که‌ی.
جیهان به
شێوازێکی
دی ببینێت،
ئه‌مه‌ش له
ئاخافتن و
بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌و تاکه‌دا
ڕه‌نگ ده‌داته‌وه
و هه‌ستیاریی
خۆی دیاری
ده‌کات.
سارا عومه‌ر
|
کاتێک له
نێو ئامێزی
هۆنراوه و
چرپه‌ی وشه‌دا
گه‌شتێک به
نێو داستانه
جوانه‌کانی
ئه‌وین و
ڕاستگۆیی
كیژێكی دووره‌وڵاتدا
ده‌که‌ین بۆ
شیعر، ده‌نگێک
پێمان ده‌ڵی
ئێره وێستگه‌ی
ئه‌ده‌ب و
داهێنانه،
بۆیه
پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
بکه‌ین و
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ
ڕابردووی ئه‌م
هه‌نگاوه
شیعرییانه
ئه‌نجام بده‌ین،
که خانمۆڵه‌یه‌كی
شاعیر به
ئیشقێکی ده‌روێشانه
و حه‌قیقه‌تێکی
وێڵه‌وه ده‌یه‌وێت وه‌ک
مرۆڤ، وه‌ک
شاعیر، وه‌ک
ئافره‌ت
ببێته خاوه‌ن
قه‌ڵه‌مێکی
دیار و
فیکرێکی
تایبه‌ت.
كه‌م كه‌س هه‌یه
سه‌ری نه‌كردبێت
به‌ماڵی
هۆنراوه و
وتار و چیرۆك
و بابه‌ته
زانستییه‌كانی
ئه‌م خانمه‌دا.
ئه‌و
توانیویه‌تی
له شه‌پۆله‌کانی
ده‌ریای ئه‌ده‌بدا
ده‌نگێک بێت
جیا له ده‌نگه‌کانی
تر و، خۆی
ئاشنای هه‌وادارانی
جیهانی
هۆنراوه و
جوانی بکات،
دیاره سارا
ئه‌و ده‌نگه‌یه،
كه گڕ و تینی
هه‌ناسه
شیعرییه‌کانی
له دووره‌وه
ده‌ناسرێنه‌وه.
گومانیش له‌وه‌دا
نییه، كه له
ڕۆژنامه و
گوڤاره‌كاندا
بێت، یان له
سایته‌كانی
سه‌رده‌م
ئێمه هه‌ست به
جوانستانی
دونیای شیعری
سارا ده‌که‌ین،
كه چۆن له
قووڵایی
ناخییه‌وه خه‌مۆكه‌كانی
چوارده‌وری
مرۆڤایه‌تی
كردووه به نه‌خش
و هۆنراوه له
دوای هۆنراوه‌ی
پێ ڕه‌نگ ده‌كات
و ده‌یڕازێنێته‌وه.
سارا وه‌ک
كچێك، وه‌ك
شاعیرێك هه‌موو
ته‌مه‌نی خۆی
له‌نێو
ئینجانه‌كانی
شووشه‌ی
شیعردا ده‌بینێته‌وه
و سات له دوای
سات گوڵی شیعر
چه‌پك ده‌كات!
زانا
گه‌ڵاڵی،
نه‌رویژ 2007
•
چۆن خوێنه‌ران
بزانن به‌ڕێزت
کێیه؟
ــ سه‌ره‌تا
ده‌مه‌وێت
بڵێم، سارا یه‌کێکه
له‌و تاکانه‌ی،
که هه‌رده‌م
دڵی به‌ئاواتی
دیداری
نیشتیمانێکه‌وه‌یه
پڕ له‌جوانی و
گوڵه به‌یبوون
و خۆزگه‌ی وه‌نه‌وشه‌یی.
سارا هه‌میشه
هه‌ست ده‌کات،
که چنگێکه
له خۆڵه‌مێش
له‌نێو چینی
کۆمه‌ڵگایه‌کدا،
که مرۆڤ وه‌کو
مشتێک خۆڵ به‌ده‌م
باوه ده‌دات!
من ئه‌و کیژه‌م،
که هه‌میشه
ده‌مه‌وێت له
ئه‌ندێشه‌ی
هۆنراوه‌یه‌کدا
بیست به‌هاری
ژیانی خۆم
بدۆزمه‌وه. سارا
ئه‌و كچه‌یه،
كه له بنه‌ماڵه‌ی
دایكی خۆشه‌ویست
و شیرینییه‌وه
ده‌گاته‌وه
به شاعیری نه‌مر
«قانع».
• به‌رله‌وه‌ی
بێیته نێو
جیهانی
هۆنراوه، چ
جۆره
هۆنراوه‌یه‌ک
یان شاعیرێک
ڕاسته‌وخۆ
کاری
تێکردیت؟
ــ گشت سه‌ره‌تایه‌ک
له سه‌ره‌تاکانی
کارێک،
هۆکارێکی
تایبه‌ت به
خۆی هه‌یه.
هاوڕێیه‌تی
من و هۆنراوه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساته‌کانی
منداڵیم، كه
له‌گه‌ڵ دوو
په‌پووله
خۆشه‌ویسته
پاكه‌كه‌مدا
ده‌ژیام واتا (نه‌نكی
خۆشه‌ویست و
باپیره‌ی نوورانی
و ڕیش سپیم) هه‌ر
له‌و ساته‌شه‌وه
دۆستایه‌تی
زۆر نزیکتر له
ڕۆحی خۆمم له‌گه‌ڵدا
به‌ستووه.
هۆی ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێنمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی،
که من له‌و کاته‌وه‌ی
فامم کرده‌وه
و بیرم دێت هه‌ستم
کردووه
مۆسیقایه‌کی
دوور له
جیهانی ڕاسته‌قینه‌ی
مرۆڤێکی
ئاسایی گیانی
به گیانی له‌گه‌ڵ
جیهانی ئه‌ندێشه‌دا
له‌نێو ده‌روون
و هه‌سته‌کانمدا
هه‌رده‌م په‌ڵکێشی
کردووم بۆ لای
خۆی و له
قووڵایی
سۆزێکی
پیرۆزدا به‌به‌رده‌وامی
له‌گه‌ڵمدا
ژیاوه.
وه زۆر
چاک به‌بیرمه،
که من زۆر
منداڵیش بووم
له هه‌مان کاتدا
هه‌وڵم ده‌دا
دیوانه‌کان
بخوێنمه‌وه،
هه‌رچه‌نده
زۆر تێکه‌ڵ به
زمانی
بیانیشبوون،
به‌ڵام من له‌دوای
چه‌ند جارێک
خوێندنه‌وه‌یان
له زۆربه‌ی
زۆری تێده‌گه‌یشتم
و ئه‌وه‌شی
تێنه‌گه‌یشتمایه
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی
له که‌سێکی
خانه‌واده‌که‌م
ده‌پرسی. به‌تایبه‌تی
دیوانی
مامۆستا گه‌وره‌کان
(مه‌حوی، پیره‌مێرد،
قانع، وه‌فایی،
نالی، شیعره‌کانی
مامۆستا هێمن
و، چوارینه
وه‌رگێڕدراوه‌كانی
خه‌یام).
بێجگه
له‌م که‌ڵه
شاعیرانه‌ش
له‌م دواییه‌دا
هۆنراوه‌ی
زۆر شاعیری به‌توانای
ترم ده‌خوێنده‌وه
و به‌رده‌وامیش
ده‌یخوێنمه‌وه،
که تائێستاش
له ژیاندا
ماون. به‌ڕاستی
نامه‌وێت
لێره‌دا ناوی
كه‌سیان
بهێنم به‌ڵام
خوێنه‌ری
زۆربه‌ی
پێنووسه به‌تواناكانی
سه‌رده‌مم و
هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان
بۆ ده‌خوازم.
• بۆ تۆ
زمانی
هۆنراوه سه‌خت
نه‌بوو به‌تایبه‌ت
كه چه‌ند
ساڵێکه له
ئه‌وروپا
ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌یت؟
ــ بێگومان سه‌خت
بوو!! ئه‌ی
دیاره
نازانن كه
زمانی هه‌ڵبه‌ست
و هۆنراوه به
واتای زمانی
باخه‌وان دێت
بۆ باخچه!
هۆنراوه
زمانی گوڵه،
زمانی په‌پووله‌یه،
زمانی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی
ده‌مه‌و
ئێوارانه،
زمانی قه‌قنه‌زێكه،
كه چه‌نده په‌رێشانی
و دڕكی ڕۆژگار
بیسووتێنێ و
خه‌ڵتانی
خوێنی بكات
نامرێت،
زمانی شه‌هیدێكه،
كه هه‌رگیز
ناوی نازڕێت،
زمانی خه‌ون و
ئه‌ندێشه و
فانتازیایه،
دواتر زمانی
پێنووسێكه،
كه سنووره‌كانی
واقیع ئه‌بڕێت
و له سووچێكی
تاریكییه‌وه
به‌ناو بێده‌نگیدا
پیاسه ده‌كات!!
جا ئیتر ده‌بێت
چۆن لێتێگه‌یشتنی
ئاسان بێت،
کاکی به‌ڕێز؟!
به‌ڕێز، من که
زمانی
هۆنراوه‌م
کرده هاوده‌ردم
ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌بوو،
که هیچ
زمانێکی دیکه‌م
به‌دینه‌ده‌کرد
بۆ ده‌ربڕینی
ئه‌و هه‌ستانه‌ی
که هه‌مه و
ئه‌و هه‌موو
شتانه‌ی، که
له چوارده‌ور
و ژیانی
مرۆڤایه‌تیماندا
ڕووده‌ده‌ن.
من هه‌ستم ده‌کرد
شتێک هه‌یه
ده‌مه‌وێت
بیڵێم به‌ڵام
دڵنیابووم به
هه‌ر زاراوه‌یه‌كی
دیکه شڕۆڤه‌م
بکردبایه،
که‌سێک نه‌بوو
وه‌ک خۆم لێم
تێبگات. هه‌رچه‌نده
من خوێندن و
کاروباری
ڕۆژانه‌شم به
زمانی بیانی یه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
کۆڵم نه‌داوه
و خۆم به
قاپییه‌کانی
ماسییه ره‌نگاڵه‌کانی
هۆنراوه‌وه
هه‌ڵواسیوه.
من وا هه‌ست
ده‌که‌م هه‌موو
ڕۆژێک ده‌بمه
په‌روانه‌یه‌کی
سه‌ره‌ڕۆ و
هۆنراوه نه‌بێت
هیچ شتێکی دی
ناتوانێت
کۆمبکاته‌وه.
بۆیه چه‌نده
سه‌خت بێت
هێنده‌ی قه‌باره‌ی
سه‌ختییه‌که‌ی
خۆی و هینده‌ی
پیرۆزی
واتاکانی
خۆشمده‌وێت.
• بوون
به شاعیر، مه‌رجه
کاریگه‌ری
شاعیرانی له‌سه‌ربێت
یان ئه‌و ئێش
و ئازارانه‌ی،
که له ناخی
مرۆڤدا په‌نگی
خواردۆته‌وه
ده‌یکات به
شاعیر؟
ــ ته‌نها
خوێنه‌ران و
هۆنراوه‌دۆستان
ده‌توانن
ناوی "شاعیر"
له من بنێن.
من ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمه
و ئه‌وه‌ی هه‌ستی
پێده‌که‌م وه‌ک
په‌یامێک ده‌یگه‌یه‌نم
به خوێنه‌ران،
ئیتر خوێنه‌ر
تا خوێنه‌ریش
جیاوازه و هه‌ر
یه‌که و
پێناسه‌ی خۆی
هه‌یه بۆ ئه‌و
بابه‌ته
جیاوازانه‌ی
ڕۆژانه خۆی
له دیده‌ی ئه‌وان
هه‌ڵده‌سوێت.
دیاره ئه‌وان
ده‌توانن ئه‌و
ناوه به من
ببه‌خشن نه‌ک
خۆم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
من پێم وایه
هه‌ست و خۆشه‌ویستی
هۆنراوه
شتێک نییه له
خۆیه‌وه
دروست ببێت و
بڵێیت فڵان که‌س
هۆنراوه ده‌نووسێت
با منیش چاو
له‌و بکه‌م،
هه‌رچه‌نده
به‌داخه‌وه
له‌م ڕۆژگاره‌دا
زۆر نموونه‌مان
هه‌یه له‌و
جۆره بابه‌ت
و كه‌سانه!! به
بڕوای من
شاعیر ئه‌و
شاعیره‌یه،
که له‌سه‌ره‌تای
له دایکبوونیه‌وه
هه‌ستێکی
جیاوازتری هه‌بێت
به‌ده‌ر له
چوارده‌وره‌که‌ی.
جیهان به
شێوازێکی دی
ببینێت، ئه‌مه‌ش
له ئاخافتن و
بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌و تاکه‌دا
ڕه‌نگ ده‌داته‌وه
و هه‌ستیاریی
خۆی دیاری ده‌کات.
•
هۆنراوه لای
به‌ڕێزت چییه
و بۆ چ په‌یامێکه؟
ــ هۆنراوه
پێناسه‌یه‌کی
ئه‌وتۆی
تایبه‌تی
دیاریکراوی
نییه، هه‌روه‌ک
چۆن
ناتوانرێت پێناسه‌ی
خۆشه‌ویستی و
ژیان بکرێت. به‌ڵام
بۆ من شیعر گه‌یاندنی
گریان و
فرمێسكه‌كانه
به زایه‌ڵه‌ی
هه‌سته‌كانی
مرۆڤایه‌تی، گه‌شتێكه
به‌ره‌و تێگه‌شتن
له خود، له
ناخی خۆمان،
ڕێگایه‌كه
بۆ ئاخافتنی
هه‌نسكه په‌نگخواردووه‌كان
له‌گه‌ڵ
زینده‌گیدا!
شیعر سه‌رینێكه
بۆ هه‌موو
گوڵێكی وه‌ریو
و دڵێكی
باڵشكاو،
پانتاییه‌خوانێكه
گۆڕی ده‌ڤه‌ر
نییه به‌سه‌ری
نه‌كاته‌وه،
سه‌كۆیه‌كی
چرپاوییه بۆ
حه‌سانه‌وه‌ی
ماندوویه‌تی
له ژیان و له
جه‌سته!
هۆنراوه بۆ من
ئامێزێكه هه‌رگیز
جێمناهێڵێت،
سینه‌یه‌كه
هه‌ناسه‌ی من
نه‌بێت هه‌ڵی
نامژێت، خۆشه‌ویستێكه
هه‌رگیز دڵم
ناڕه‌نجێنێت،
نائارامم ناكات،
وشكم ناكاته‌وه،
هه‌ڵم ناوه‌رێنێت...
ئه‌و له
تاریكی‌دا
میوانمه، له
بێزاریدا ده‌ست
و په‌نجه‌كانی
ئه‌هێنێت به
سه‌ری پڕ
ئێشمدا، له
بێده‌نگیدا
نم نم ئه‌بێته
تروسكه‌ی
باران و به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه
به‌سه‌ر ده‌ست
و په‌نجه و
پێنووسه‌كه‌مدا
ئه‌بارێت.
ئه‌زانی بۆ
شیعرم خۆشده‌وێت؟
چونكه سات نا
ساتێك ته‌ق ته‌ق
له ده‌رگای
تاریكیم ئه‌یات
و پێم ئه‌ڵێت (كچۆڵه
ئاماده‌یت
بچین بۆ پیاسه‌یه‌كی
دوو قۆڵی، به‌م
به‌فر و كڕێوه‌یه
خۆ ئه‌گه‌ر
چاكه‌ته‌كه‌شت
نه‌هێنیت سه‌رمات
نابێ، چونكه
منت له‌گه‌ڵم!!).
ئای خودایه له
جوانی و شێتی
شیعر، ئه‌و ئه‌مگریه‌نێ
به‌ڵام هه‌تا
فرمێسكه‌كانم
نه‌سڕێت
جێمناهێڵێت. شیعر
باڵم پێئه‌به‌خشێت
بۆ فڕین به
پانتایی
ئاسمانی عه‌شقێكی
پاكدا، بۆیه
خۆشمده‌وێت!!
هۆنراوه ده‌کرێت
بۆ ناردن و
ڕوونکردنه‌وه‌ی
زۆر په‌یام به‌کار
بهێنرێت بۆ
نمونه ( په‌یامی
به‌یانییه‌كی
پڕ ئه‌وین) که
یه‌کێکه له
هۆنراوه‌کانی
من. دواتر
ئێمه‌ی مرۆژ
له‌م ڕۆژگاره‌دا
به‌زمانی
ئاسایش له‌یه‌كتر
تێناگه‌ین،
بۆیه بڕوام
وایه هۆنراوه
فاكته‌ری
پردبه‌ستی
نێوان دنیای
واقیع و خه‌ونه.
ڕۆژێكیش ده‌بێت
زۆربه‌مان
د‌رك به‌و
ڕاستییه بكه‌ین.
• ده‌بێ زمانی
شیعر چۆن بێت؟
ــ بێگومان
شێوازی ده‌ربڕینی
هۆنراوه ده‌که‌وێته‌وه
سه‌ر ئه‌و تاكه‌ی
هۆنراوه‌که
ده‌هۆنێته‌وه.
من له‌لای خۆمه‌وه
به شیوازی(نوێ،
سپی، ئازاد
) ده‌نووسم وه
زمانێکی ساده
و ساکار به‌کارده‌هێنم.
زمانی هۆنراوه
به دڵنیاییه‌وه
ده‌بێت هه‌ڵگری
چه‌ند فاکته‌رێکی
جیاواز بێت.
من پێموایه
زمانی هۆنراوه
ده‌بێت وه‌ک
تابلۆیه‌ک
بێت له‌به‌ر
دیده‌ی خوێنه‌ردا،
که خۆی بیری
لێبکاته‌وه
و له‌لای خۆیه‌وه
پێناسه‌ی بۆ
دابنێت. من پێم
جوانه ئه‌و
هۆنراوانه‌ی
که من ده‌یاننووسم
خوێنه‌ر که
خوێندیه‌وه
خۆی تێدا ببینێته‌و،ه
خۆی بکاته
یه‌کێک له‌و
پاڵه‌وانانه‌ی
من هه‌ڵیده‌بژێرم
له هۆنراوه‌که‌دا.
جار
و بار وا خۆشه
خوێنه‌ریش
به‌شداری بکات
له ته‌واو
کردنی کۆتایی
هۆنراوه‌یه‌کدا،
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر
پێی وابوو ئه‌مه
کۆتایی نییه،
ئه‌وکات خۆی
ده‌توانێت
به‌ش به حاڵی
خۆی بیری لێبکاته‌وه
و له‌لای خۆیه‌وه
کۆتاییه‌کی
بۆ هه‌ڵبژێرێت. وه‌ک
وتمان شاعیر،
که هۆنراوه‌یه‌کی
نووسی مه‌رج
نییه خوێنه‌ره‌که‌شی
وه‌ک خۆی لێی
تێبگات، به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه
ئه‌و خوێنه‌ره
ده‌روازه‌یه‌ک
لای خۆیه‌وه
دروست بکات
بۆ پێناسه‌کردنی
شته‌کانی چوارده‌وری
خۆی له‌گه‌ڵ
مانای هۆنراوه‌که‌دا.
• سارا عومه‌ر
هۆنراوه بۆ
کێ یان بۆ چ
شتێك ده‌نووسێت؟
ــ بۆ هه‌موو
خۆزگه‌یه‌کی
جوان، بۆ بێده‌نگی
دواتر بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی،
كه هه‌ستی
تێگه‌شتنیان
هه‌یه بۆ
هۆنراوه.
• هیچ
جار هه‌بووه
هۆنراوه‌یه‌کی
خۆت بتگریه‌نێت؟
ــ زۆربه‌ی
جار به‌ده‌م
نووسینی
هۆنراوه‌وه،
چۆن هه‌وری
ئاسمانی پایزیی ئه‌ویندارێکی
دابڕاو دلۆپه
بارانی لێده‌بارێت،
به‌و جۆره‌ش
تنۆکه
فرمێسکی
چاوانم تێکه‌ڵی
وشه‌کانی
هۆنراوه‌کانم
بوون.
• چ
کاتێک
هۆنراوه ده‌نووسیت؟
ــ ئه‌و
ساتانه‌ی هه‌ست
به نقومبوونی
خۆم ده‌که‌م
له‌ناو ده‌ریایه‌ک
خوێندا، که
مه‌له‌کردن و
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی تێیدا
گرانه.
• کام
هۆنراوه‌یه‌ی
خۆتت زیاتر لا
خۆشه‌ویسته؟
ــ ده‌مه‌وێت
بڵێم له ده‌ریای
هه‌موو
هۆنراوه‌کانمدا
ماسیم و له‌گه‌ڵ
هه‌موو شه‌پۆلێکی
ئه‌و ده‌ریا
قووڵه‌دا له‌گه‌ڵ
تاک به تاکی
هۆنراوه‌کانمدا
شه‌پۆل لێده‌ده‌م.
•
هۆنراوه‌یه‌کت
به ناوی (سۆزێک بۆ
دایک)
کرا به
گۆرانی، ئه‌گه‌ر
باسێکی ئه‌مه‌مان
بۆ بکه‌یت؟
ــ دایک زۆر
شیرینه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
خۆی هه‌یه له
ژیانی هه‌ر
مرۆڤێکدا.
هۆنراوه‌ی
سۆزێک بۆ دایک
له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ند «ڕێبوار
مه‌عروف»
کراوه به
گۆرانی، ئه‌مه‌ش
له‌کاتێکدا
ناوبراو پێی
خۆش‌بوو له‌نێو
به‌رهه‌مه‌کانیدا
وه‌ک خۆشه‌ویستییه‌کی
دڵسۆزانه بۆ
دایکی شتێکی
له‌و بابه‌ته‌ی
پێشکه‌ش بکات
و خۆشبه‌ختانه
منیش
توانیم "سۆزێک
بۆ دایک" بکه‌مه
دیاری بۆ
دایکی ئه‌و
برایه و هه‌موو
دایکانی تریش.
•
هۆنراوه‌یه‌کت
به ناوی (گه‌ڕان به
دوای مه‌رگدا)، به ده‌نگه
به سۆزه‌که‌ی
خۆت بڵاو کرده‌وه،
ئه‌گه‌ر
بکرێت باسێکی
ئه‌مه‌مان بۆ
بکه‌یت و ئایا
له به‌رنامه‌تدا
هه‌یه، که
کۆی به‌رهه‌مه‌کانت
به ده‌نگی
خۆت بکه‌یته CD یه‌ک و
بیکه‌یته
دیاری بۆ
عاشقانی
نووسینه‌کانت؟
ــ هۆنراوه‌ی
"گه‌ڕان به‌دوای
مه‌رگدا" بۆ
یه‌که‌م جار
به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی
له دیمانه‌یه‌کدا
د‌ه‌گه‌ڵ
ڕادیۆ
کوردستان، که
له وڵاتی
سوێده‌وه په‌خشده‌کرێت
خوێندمه‌وه
و دواتر له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌که‌مدا
بڕیارمان له‌سه‌ردا
که له
ستۆدیۆ به‌ده‌نگی
خۆم تۆماری
بکه‌م. وه به‌ڵێ،
به‌پێی کات و
مه‌جاله‌کانی
خۆم له
داهاتوودا له
به‌رنامه‌مدا
هه‌یه، که
هه‌ندێک له
به‌رهه‌مه‌کانم
به ده‌نگی
خۆم تۆمار بکه‌م
و بیکه‌مه
دیاری
گوێ‌گران و
خوێنه‌رانی
هۆنراوه‌کانم.
• به
نیاز نیت
زیاتر
هۆنراوه‌ی
گۆرانی بنووسیت؟
ــ به‌ڵێ،
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێت
بیرم
لێکردۆته‌وه
و به‌نیازم له
ئاینده‌دا
تێکست بۆ
گۆرانی
بنووسم. به‌ڵام
پێم خۆشه
لێره‌دا شتێک
ڕاست بکه‌مه‌وه،
که تێکست و
هۆنراوه دوو
شتی جیاوازن.
تێکست بۆ
گۆرانی ده‌بێت
نه‌ک هۆنراوه.
به‌ڵام هه‌ندێک
هۆنراوه‌ش هه‌ن
که ده‌ست ده‌ده‌ن
بۆ گۆرانی.
• وه‌ک
ده‌زانین
شاعیر زیاتر
له خه‌ڵکانی
ئاسایی هه‌ست
به ورده شته‌کان،
وه یاخود
دیارده‌کان
ده‌که‌ن، به‌ڕێزت
ده‌بێت ئه‌م
هه‌سته‌ت هه‌بێت،
به‌ڵام ئه‌و
شتانه‌ی که
پێش هه‌موو که‌سێک
هه‌ستیان
پێده‌که‌یت
چین؟
ــ خۆی له
خۆیدا زۆر
ئاشکرایه،
که هه‌رده‌م
هه‌ندێك مرۆڤ
هه‌ن، كه هه‌ستی
تێگه‌یشتن و
پێشبینیان به‌هێزتره
له كه‌سانی
تر، ئه‌مه چ
خوێنده‌ه‌وار
بن یان نه‌خوێنده‌وار.
سه‌رسامی
منیش له‌وه‌دایه
که‌من زۆر جار
تاقیمکردۆته‌وه،
که هه‌ندێک
شت هه‌بووه
له ژیانمدا
به‌ر له
ڕوودانیان
پێشبینم
لێکردوون و ده‌قاوده‌ق
وه‌ک خۆشی
هاتوونه‌ته
دی. ئه‌توانم بڵێم،
من زۆربه‌ی
کات دڵم خورپه‌ی
هه‌ندێک شتم
ده‌داتێ که
خۆشم هه‌ستی پێناکه‌م
که‌چی له ئه‌نجامدا
چۆن دڵم
ئاگاداریکردوومه‌ته‌وه
ئاوهاش شته‌کان
ده‌بنه
ڕاستی و وه‌ک
شانۆگه‌رییه‌کی
گه‌ڕۆک دێنه
پێش چاوم، له‌به‌ر
ئه‌وه زۆربه‌ی
شت، که ڕووده‌ده‌ن
من پێیان سه‌رسام
نابم، چونکه
به‌ر له‌ڕوودانیان
من چه‌ند
کلیپێکم
لێبینیوه و
هه‌ستم
پێکردووه. ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێنمه‌وه
بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی
که هه‌مه‌و هه‌رده‌م
میوانمه وه‌ک
چۆله‌که‌یه‌کی
زه‌رده‌ی به‌یانیان
جریوه
جریوێتی به
گوێچکه‌ی
یاده‌کانما.
•
وه‌ک شاعیرێک
سه‌رچاوه‌ی
خۆشه‌ویستی
و جوانی له
چییه‌وه ده‌بینیت؟
ــ به‌ر
له هه‌موو
شتێک، خۆشه‌ویستی
و جوانی له
ڕاستگۆیی و
دڵسۆزییه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له چاوه‌ڕوانی
هاتنی به‌یانییه‌کی
نوێوه، له
سه‌ردانی که‌نار
ڕووبارێکه‌وه،
که ته‌نها خۆت
و ئه‌ندێشه‌ت
له‌گه‌ڵدا
بێت و تێر له
وێنه‌ی
ڕاستگۆیی خۆت
بڕوانیت له‌نێو
ئاوێنه‌ی
ئاوی پاکی ئه‌و
ده‌ریایه‌دا مۆسیقات
بۆ بژه‌نێت!
خۆشه‌ویستی و
جوانی به‌ر له
هه‌موو شتێک.
له بڕوابوون
به خۆ و
دڵنیابوون
به‌را‌نبه‌ر
که‌سانی
چوارده‌ور سه‌رچاوه
ده‌گرێت. چه‌ند
جوانه دوای
ڕۆژێکی
دوورودرێژ،
دوای شه‌که‌تییه‌کی
زۆر سه‌ر بکه‌یت
به ماڵی
هۆنراوه‌دا و
له‌وێ
داستانێک له‌سه‌ر
ڕاسگۆیی بنووسیت،
جا دڵنیام ئه‌وکاته
هۆنراوه خۆی
له‌نێو دێڕه‌کاندا
باوه‌شی خۆشه‌ویستی
و جوانی
سروشتت بۆ ده‌کاته‌وه.
•
سارا عومه‌ر
به گشتی چ وشه‌یه‌ك
هه‌راسانی
ده‌كات و هه‌ستی
ئازار و بێتاقه‌تی
لا دروست ده‌كات؟
ـ به‌ڕاستی وشه
زۆرن، كه من
هه‌راسان بكه‌ن
نه‌ك ته‌نها
وشه به‌ڵكو
هه‌ندێك
كردار و ڕه‌فتاریش.
به‌ڵام ئه‌توانم
بڵێم به گشتی
وشه‌ی
ماڵئاوایی
نامۆترین وشه‌یه
بۆ برینداركردنی
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی
شه‌رمن له ڕووی
ژیاندا...
•
دوا وته‌ی به‌ڕێزت
چییه له‌م
دیمانه‌یه‌دا؟
ــ له‌کۆتاییدا
سوپاسی
ماندووبوونی
ئێوه‌ی به‌ڕێز
ده‌که‌م و خه‌رمانی
یه‌که به یه‌که‌ی
خوێنه‌ران به‌ره‌که‌ت.
بۆ دیمانه‌كه‌ی
سارا خانم، به‌ڕێز
«که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د»ی
شاعیرمان دواند
و له ئه‌نجامدا
فه‌رمووی:
«ئه‌وه‌ى له شیعرى
سارا عومه‌ردا
سه‌رنجڕاکێشه
زمانى شیعریى
و جورئه‌تى
کچانه و هه‌ستى
نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه.
ئه‌م سێ لایه‌نه
وایانکردووه
بۆخۆم له‌خوێنه‌ره
به‌رده‌وامه‌کانى
به‌رهه‌مه‌کانى
ئه‌م به‌هره‌مه‌نده
گه‌نجه بم. راسته
سارا ده‌نگێکه
له‌نێو ئه‌و
ده‌نگه نوێ و
مێینانه‌ی
کورددا، که
له‌ده‌ره‌وه‌ى
وڵات ده‌ژین،
به‌ڵام
دڵنیام خوێنه‌رى
قه‌سیده‌کانى
هه‌ر زوو هه‌ست
به‌وه ده‌که‌ن،
که ئه‌م ده‌نگه
شیعرییه ده‌یه‌وێت
جیاوازبێت. له‌وانه‌یشه
له‌ئاینده‌دا
به‌شێوه‌یه‌کى
باشتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى
شیعرى
سارامان لا به‌رجه‌سته
ببێت، چونکه
هێشتا زووه
بۆ بڕیاردان
له‌سه‌ر ئه‌و
چاره‌نووسه‌ى
له‌چاوه‌ڕوانیى
هه‌نگاوه‌کانى
کچه
شاعیرێکى کورددایه،
که مه‌رجى ئه‌وه
له‌به‌رده‌م
خوێنه‌ره‌کانیدا
داده‌نێت که
دڵنیاى بکه‌ن
بۆئه‌وه‌ى ئه‌ویش
سه‌رپشکیان
بکات!
سارا زیره‌که
له‌و ناوه‌دا
که بۆ
شیعرێکى
داناوه و ده‌ڵێت:
(دڵنیام که..
تا منیش سه‌رپشکت
بکه‌م). هه‌موو
ئه‌م
بۆچوونانه‌یش
به‌ومانایه
نایه‌ن، که
ئه‌م ده‌نگه
شیعرییه بێ که‌م و کورتی یه،
چونكه مرۆڤ
تا كه‌م و كورتی
نه‌بێت ناتوانێت
به‌ره‌و پێشه‌وه
بچێت.
دڵنیام سارا
بۆخۆیشى ئه‌وه
ده‌زانێت، كه
رێگه‌یه‌کى
سه‌ختى له‌پێشه و رێگاکه‌شى
به‌گوڵ و
گوڵزار نه‌ڕازاوه‌ته‌وه،
چونکه ئه‌وه‌ى
رووگه‌ى
داهێنان و سه‌ربه‌خۆیى
له‌شێوازو خه‌سڵه‌ته‌کانى
داهێنانه‌که‌یدا
هه‌ڵبژێرێت
نابێت له‌دڕک
و دڕنده‌و
تاریکییه‌کانى
به‌رده‌مى
بسڵه‌مێته‌وه.
سه‌رکه‌وتن و
به‌رده‌وامى
بۆ ئه‌و
سارایه‌ى که ڕووبه‌ڕوو
نه‌مبینیوه و
نایناسم، که‌چى
له‌رێى شیعره‌کانییه‌وه
یه‌كێكه له‌هاوڕێ
نزیک و خۆشه‌ویسته‌کانم».
دواتر به‌ڕێز
خاتوو «مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی»ی
شاعیر‌و نووسه‌ر
له‌باره‌ی
ئه‌م کچانه‌ی
ئه‌مڕۆ له
سایت و ڕۆژنامه‌کاندا
به‌رهه‌میان
ده‌بینرێت
فه‌رمووی:
جێگه‌ی
دڵخۆشی یه
بۆ من که به‌رهه‌می
قه‌ڵه‌می کچانی
کورد ده‌بینم
و به تایبه‌تیش،
که ده‌بینم
زۆر ئازایانه
و به بوێرییه‌وه
قسه‌کانیان
ده‌که‌ن و ده‌روونی
خۆیان ده‌رده‌بڕن
و گوزاره له
ده‌روونی کچانی
تری هاوته‌مه‌نی
خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌و کچانه‌ی
که به‌هره‌ی
نووسینیان
هه‌یه و هاوکات
توانای یاخیبوونیان
تێدایه و ده‌توانن
به‌ربه‌ستی
کولتووری و
ده‌روونی بشکێنن،
جێگه‌ی ئومێدێکی
زۆرن بۆ ئێمه.
بۆیه پێویسته
ده‌زگا کولتوورییه‌کانی
ئێمه ده‌رفه‌تیان
بۆ دروست بكه‌ن
بۆ زیاتر گه‌شه‌کردن».
هه‌روه‌ها
له‌باره‌ی
خاتوو ساراوه،
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
فه‌رمووی:
«سارا خان، سه‌رنجی
منیشی ڕاکێشاوه
و له ناخی دڵمه‌وه
ئافه‌رینی
لێده‌که‌م
بۆ شیعره‌کانی
به تایبه‌ت،
چونکه هه‌ستێکی
پاراو، زمانێکی
پاراو و فه‌نتازیایه‌کی
فراوانی هه‌یه.
سارا کچێکی
کوردی داهێنه‌ره
و هونه‌ریش
له‌وه‌دایه،
که له وڵاتێکی
ئه‌وروپا ده‌ژی
و به واقیع
دووره له
کو‌لتوور و زمانی
خۆی، به‌ڵام
هه‌ست و نه‌سته‌که‌ی
و زمانه‌که‌ی
ئه‌وه‌نده
جوان و خۆماڵ
ییه، وه‌ک
ئه‌وه وایه
که له‌ناو
کوردستاندا
بژی و ڕۆژانه
دانوستان له‌گه‌ڵ
کولتووره‌که‌ی
خۆی بکات. ئه‌مه
خۆی جێگه‌ی
بایه‌خێکی
زۆره و مانای
ئه‌وه‌یه
ئه‌م کچه‌کورده
خاوه‌نی هه‌ستێکی
باڵایه و له
هه‌ست و نه‌ستی
خۆیدا هه‌میشه
له‌گه‌ڵ زمان
و کولتووری
خۆیدا له په‌یوه‌ندیدا
بووه. جگه
له‌وه‌ش به‌هره‌یه‌کی
جوانی له سروشته‌وه
پێدراوه و
ئه‌م به‌هره‌یه‌ش
په‌روه‌رده
کراوه. بێگومان
ژینگه‌ی خێزان
ڕۆڵی هه‌یه
له‌وه‌ی به‌هره‌ی
که‌سێک گه‌شه
بکات، بۆیه
ئه‌گه‌رچی
من نایانناسم،
به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌و به‌هره‌یه‌ی
ساراوه ده‌توانم
بزانم دایک
و باوکی سارا
گرنگییان به
په‌روه‌رده‌ی
ئه‌م کیژه
نازداره داوه
و توانیویانه
کچه به‌هره‌مه‌نده‌که‌یان
به‌هره‌مه‌ند
تر بکه‌ن.
ده‌مه‌وێ به
سارا گیان بڵێم،
جێگه‌ی شانازیمی
و سوپاست ده‌که‌م
بۆ ئه‌و جوانییه‌ی
که له ناختدایه،
بۆ ئه‌و هه‌ست
و نه‌سته پاراوه‌ی،
که له شیعره‌کانتدا
ده‌ریده‌بڕی.
ئومێدم پێت
هه‌یه ببیته
ئه‌ستێره‌یه‌کی
ئه‌ده‌بیاتی
کوردی و قه‌ڵه‌مێکی
بوێر و جوان
و هه‌میشه
ئاماده له
گۆڕه‌پانی
کولتووری کوردی‌دا».
له کۆتاییشدا
به‌ڕێز «زمانکۆ
بورهان قانع»
له باره‌ی
خاتوو سارا
عومه‌ر بۆمان
دو او فه‌رمووی:
«سارا عومه‌ر،
یه‌کێکه له
ناوه تازه‌کانى
ناو ئه‌ده‌بیاتى
کوردى، ئه‌م
خانمه له‌م
ساڵانه‌ى دواییدا
له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه
کوردییه‌کاندا،
چه‌ند بابه‌تێکى
جوانى بڵاوکردۆته‌وه،
که جێگه‌ى
ده‌ست خۆشی
یه، چونکه
هه‌میشه ئه‌وه‌م
به‌یان کردووه،
که ئه‌م خانمه
خنجیله‌یه
سه‌ره‌ڕاى
ته‌مه‌نێکى
که‌م، به‌ڵام
زمانێکى پاراوى
کوردى ده‌زانێت،
لێره‌دا ده‌بێت
ئه‌وه‌شمان
له بیر نه‌چێت،
که سارا له
ته‌مه‌نێکى
منداڵییه‌وه
له دانیمارک
ده‌ژى له‌به‌ر
ئه‌وه فێربوونى
ئه‌و زمانه
کوردییه پاراوه
له وڵاتى دووه‌م
شتێکى ئاسان
نییه.
لایه‌نێکى
تر‌ى ئه‌م خاتوونه
قه‌شه‌نگه
ئه‌وه‌یه،
که ته‌نها
شیعر نانووسێت
به‌ڵکه چیرۆک
و بابه‌تى زانستیش
ده‌نووسێت
سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى، که
له چاوپێکه‌وتنێکدا
به‌شێوه‌یه‌کى
جوان قسه‌ى
له‌سه‌ر کێشه‌کانى
ئافره‌تى کورد
کردووه.
سارا به حوکمى
زمان زانینه‌که‌ى،
که بێجگه
له زمانى دایک،
زمانى وڵاتانى
سکه‌نده‌ناڤیا
و ئه‌ڵمانى
و ئینگلیزی
و فه‌ڕه‌نسیش
ده‌زانێت پێم
وایه ئه‌گه‌ر
ئه‌م خانمه
به هێواشى
هه‌نگاو بنێت
و په‌له نه‌کات
ته‌سه‌ور ده‌كه‌م،
که له نووسه‌رێکى
لۆکاڵه‌وه
ببێته نوسه‌رێکى
یونیڤێرساڵ.
پاشان داواى
لێده‌که‌م،
که زیاتر له‌ناو
كولتوورى فارس‌دا
قووڵ بێته‌وه
چونکه ئه‌و
که‌ڵچه‌ره
سه‌ر ڕێژه
له داهێنان
و له‌ناو ئه‌و
كولتووره‌دا
هه‌میشه ته‌قسێکى
حه‌زین و ئه‌تمۆسفیرێکى
ڕه‌ش فه‌زاى
نووسه‌رانى
ئێرانى مۆنۆپۆڵ
کردووه، که
دیدێکى واقیع
بینانه‌یه
بۆ ژیان و کۆمه‌ڵێک
شاعیرى وه‌ک
(و نیما یوشیج،
فروغ، سوهراب،
شاملۆ و نادرى
نادر پوور و
فه‌ره‌یدونى
موشیرى) دروست
کردووه، سه‌ره‌ڕاى
بلیمه‌تێکى
وه‌ک (سادقى
هیدایه‌ت) و
(هۆشه‌نگى گوڵشیرى)
و چه‌ندان ناوى
دره‌وشاوه‌ى
دیکه. له کۆتاییدا
ده‌ڵێم یه‌کێک
له مقه‌وماته
سه‌ره‌كییه‌کانى
شیعر بۆ شاعیر
نه‌ک بۆ خودى
شیعره‌که
بوونى ئیلقایه‌کى
شیعری یه. دیاره
سارا له ڕێى
(گه‌ڕان به
دواى مه‌رگدا)
ئیلقا شیعرییه
ناسکه‌که‌ى
خۆى به ئێمه
ناساند، من
هه‌رکاتێک
گوێ له‌و ده‌نگه
حه‌زینه ده‌گرم
ته‌زوویه‌ک
به له‌شمدا
دێت و وه‌ک
ئیسماعیل خورماڵى
ده‌ڵێم: - چ مه‌ته‌ڵێکه
وجودمان...؟!
دواجار هیوادارم
به‌م وه‌سفه
شه‌پۆله‌کانى
له خۆبایی‌بوون
نه‌گاته که‌ناره‌کانى
سارا، چونکه
دیسان خورماڵى
ده‌ڵێت: - غرور
ئه‌وپه‌ڕى
نه‌بوونه
و شه‌ونمێکه
له خۆکوشتن...!!».
له‌كۆتاییدا،
سوپاسی به‌ڕێز
سارا عومه‌ر
ده‌كه‌م بۆ
ئه‌م ده‌رفه‌ته
و هیوای سه‌ركه‌وتنی
بۆ ده‌خوازم. هه‌روه‌ها،
سوپاسی بێپایانی
به‌شداربووان
خاتوونانی
به‌ڕێز كه‌ژاڵ
ئه‌حمه‌د و
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
و، به‌ڕێز كاك
زمناكۆ بورهان
قانع ده‌كه‌م
و هیوای سه‌رفرازیان
بۆ ده‌خوازم
ــ (زانا گه‌ڵاڵی).
• • •
تێبینی: له
ژماره (534) پێنجشه‌ممه
10/5/2007 ئه‌ده‌ب
و هونه‌ری
ڕۆژنامه‌ی
کوردستانی
نوێ بڵاو
کراوه‌ته‌وه.
|