ئای چ
حه‌شرێکه
هه‌ور ئاوس ئه‌که‌ن
به تاوان
دارچواله‌یه‌ک
هه‌تک ئه‌کرێت
به‌رد به‌ر نه‌فره‌تی
حیشمه‌ت ئه‌که‌وێت
و
ڕووسووری ڕێواسێک
دائه‌ماڵن
چه‌ند شه‌وێکه
له‌تاو ده‌نگی
نرکه و ناڵه‌ی
زامه‌کانت
خه‌و له‌چاوه‌کانمدا
ڕاناکشێت،
شه‌وم ئه‌بێته
سه‌ده‌یه‌ک بێ‌کۆتایی
و
قه‌سیده‌یه‌ک
نزای نووسینه‌وه‌ی
ئه‌نێته به‌رده‌ستم
زاتم نییه
تازه من بوومه‌ته
ژنی جه‌نگه‌ڵستان
کچێنی تۆ
گڕی به‌رداوه‌ته
جه‌سته‌ی ژنێتیم
و
ئه‌و هه‌موو
خوێنه گه‌شه‌ت
سوکنایی
ناداته قرچه‌ی
نێو هه‌ناوم
تۆ له‌وه گه‌وره‌تری
بکرێی به قه‌سیده
هێنده جوانیت
ئاخر چۆن
بتوانم
بتنووسمه‌وه؟
داستانێکی هێن
تازه‌ی
له خوێندنه‌وه‌ت
بێزار نابم
ئه‌مێستا شیرین
خۆزگه‌ئه‌خوازێت
جه‌سته‌ت له‌ئامێز
بگرێت و
لێت بپرسێت...
هۆ خاتوو
(دوعا)
ئه‌م هه‌موو
جورئه‌ته‌ت
له‌کوێ هێنا ؟
تا منیش فێری
شه‌هید بوون
ببم!
پیاوانی وڵاته‌که‌م
هێن شه‌رمنده‌ن
چیدی زات ناکه‌ن
شه‌و به‌ته‌نها
له‌ماڵ بێنه
ده‌ر
نه‌با پیاوه‌تییان
وه‌ک پاکیزه‌یی
تۆ بنێژرێت!
ئه‌مه زه‌مه‌نی
وه‌حشیه‌ته
گوڵم
ده‌نا، کێ دیوێتی
گوڵاڵه‌سووره
له‌خاچ بدرێت؟
ئه‌شق به‌رده‌باران
بکرێت؟
ئه‌مه ده‌می
گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌ربه‌رییه‌ته
شیرینم
ده‌نا، ئه‌قڵ
بۆ له‌بارئه‌چێت
و
سه‌دان گورگ
گۆشت له لاشه‌ی
به‌رخۆڵه‌یه‌ک
ئه‌پچڕن؟!
ئاسووده‌به،
خاتوو ڤالانتینا
تێر تێر
بنوو خاتوو
خه‌زاڵ،
به‌ئارامی
ده‌ستت به‌ره
و
به‌پارچه‌یه‌ک
له ته‌نووره
له‌تله‌ته‌که‌ت
جه‌سته‌ی شه‌ڵاڵی
خوێنت داپۆشه!
ئاسووده به
چون بوویته
تازه‌ترین
داستان و
بۆ ئه‌به‌د
لاوک و حه‌یرانی
سه‌رزاری
کچانی ئه‌م
جه‌نگه‌ڵستانه
پڕله‌مێکوژییه...
به‌کوڵ دوعا
بکه
نه‌فره‌ت له
به‌رد
نه‌فره‌ت له
به‌ربه‌رییه‌ت
نه‌فره‌ت له‌و
پیاوانه‌ی
نه‌یانهێشت
گوڵی لێوت
له‌سه‌ر لێوی
مه‌عشووقه‌که‌ت
بپشکوێت
ئای گوڵم
ئاخۆ ئه‌مڕۆ
یا سبه‌ی؟
مه‌وکبی کام
گوڵه زه‌نبه‌قی
سه‌ربڕاو و
چه‌ن ئه‌شقی
وه‌ک ئه‌شقی
تۆ مه‌زن
ڕه‌وانه‌ی
لای خودا ئه‌کرێنه‌وه؟
* * *