|
|
|
|
نیشتمانێکی
خه‌جاڵه‌ت
به ڕه‌وایه‌تی
خوێن ڕشتن،
حکوومه‌تێکی
ده‌ست سوور
به خوێنی "دو‌عا"
کان
کازیوه
ساڵح
|
|
نووسین
و پێنووس دوو
له فاکته‌ره
هه‌ره شه‌رمه‌زاره‌کانن
بۆ هه‌ڵوێست
له‌و جۆره
کوشتن و ئه‌تککردنه‌ی
که "دو‌عا" ی
مناڵی پێ شه‌هید
کرا. ده‌بێ
سوودی ئێمه‌ی
نووسه‌ر و
بوونمان له
کۆمه‌ڵێکی به‌ر‌به‌ریدا
چی بگه‌یه‌نێت
که ده‌یان
ساڵه هاوار
ده‌که‌ین و به
وشه تاڵاو هه‌ڵده‌ڕژین،
که‌چی که‌س
گوێی له
هاواره‌کانمان
نه‌گرتووه
و، ژیان و که‌سایه‌تی
و که‌رامه‌تی
خۆشمان هه‌میشه
له مه‌ترسییدا
بووه، چونکه
به مرۆڤه
ناسروشتییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌که‌مان
گوتووه
سروشتی بن.
به هۆی کێشه‌ی
کۆمپیوته‌ره‌وه،
ڤیدیۆی کاره‌ساتی
دوعام نه‌بینی
بوو، هه‌تا
براده‌رێک دۆینێ
بۆی ناردم، هه‌ر
مرۆڤێک به
رێکه‌وت
سڵاوی هه‌ستێکی
مرۆڤانه‌ی سه‌ندبێته‌وه،
باوه‌ڕناکه‌م
بۆ چه‌ند
رۆژێک تووشی
شۆک و ده‌ستوه‌سانی
نه‌بووبێت،
یا بۆ چه‌ند
کاتژمێرێک
سڕی نه‌کردبێت.
له وه‌ها
دۆخێک‌دا، مرۆڤ
له خۆی ده‌پرسێت بۆ
نووسه‌ر بێت
له کاتێکدا
ئینتمای بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هه‌بێت دوو به‌ره
بن، به‌ره‌ی
به‌ربه‌ری و
به‌ره‌یه‌کی
زۆربه
ترسنۆک. به‌ربه‌ریه‌ت
که‌ی له وشه و
پێنووس گه‌یشتووه،
تا به وشه
له گه‌ڵی
بدوێیت؟! خه‌ڵکی
ترسنۆک که‌ی
توانیویه‌تی وشه
بکات به
پراکتیک تا
بۆی بنووسیت؟!
ژنانی کورد،
رۆژانه
تووشی ئه‌م
جۆره کاره‌ساتانه
ده‌بن و ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ش
که خۆیان ده‌کوژن
هه‌ر هه‌مان
هۆکاری له
پشته، واته به‌ر
له‌وه‌ی به‌و شێوه
وه‌حشیگه‌رییانه
بکوژرێن، به
ده‌ستی خۆ،
خۆیان ده‌کوژن.
ئه‌و کاره‌ساته‌ی
له کوشتنی
دوعادا ده‌بینرێت،
به‌ربه‌رییانه‌ترین
ئامراز و مه‌به‌سته.
گه‌ر بۆ
ناسینی که‌لتوور
و واژه‌ی سه‌قه‌ت
و تۆز
لێنیشتووی
کورد،
سه‌یری دیمه‌نی
دو‌عا بکرێت،
یه‌که‌م شت په‌ڵه‌ی
گه‌وره‌ی ره‌ش
و شین و سوور
له سه‌ر جه‌سته‌ی
ده‌بینرێت (بێ
که‌س کوژت ده‌که‌م
و ناهێڵم نوزه‌ت
بگات به خواش)،
پێشتر نیوه
مردوو کراوه و
ئه‌وه یه‌که‌م
رۆژی ده‌ستگیرکردنی
نییه. له‌و
باره‌شدا
بیانووی ده‌سه‌ڵات
و پۆلیس هه‌رچی
بێت نا ڕه‌وایه
و زۆر به
ئاشکرا ده‌ستیان
له مه‌سه‌له‌که‌دا
هه‌یه. دووه‌م
قژی بڕ بڕ بڕاوه
یاخود ئه‌تککراوه،
له‌و شێوازه
ئه‌تککردنه‌ی
که له سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌دا
کورد گوتوویه‌تی
سه‌ری بتاشه
و خۆڵ و دۆ بکه
به سه‌ر‌یدا،
یان زوڵفی
ببڕه. سێهه‌م
به‌شی خواره‌وه‌ی
پۆشاکه‌کانی
داکه‌نراوه(به
مناڵی له شه‌ڕی
دوو ژنه دراوسێدا
ئه‌م ده‌سته
واژه‌یه‌م
گوێ لێ بووه:
بێم ده‌ر‌پێکه‌ت
داده‌که‌نم و
ده‌یده‌م به
شانمدا)، واته
ئه‌وان له سه‌ر
ئه‌و به‌شه ی
له‌شی ده‌یکوژن؛
پاش کوشتنیشی
ده‌م و چاوی
وه‌رده‌ده‌ن
له خوێنی
ڕژاوی خۆی. ئه‌و
چه‌مکه سه‌قه‌ت
و ده‌ڕنده‌یه‌ی
که ئه‌ڵێ له
خوێنی خۆیدا
ئه‌یگه‌وزێنن.
به‌ڵام ئایا
ئه‌و باوک و
برای به ناوی
نامووسه‌وه
و له سه‌ر
ناوگه‌ڵ کچه‌که‌یان
ده‌کوژن،
ناوگه‌ڵی
پیشانی هه‌موو
خه‌ڵک ده‌ده‌ن؟!
ئه‌وه چ باوک
و برایه‌که
ده‌توانێت له
ئه‌ندامی زاوزێی
کچ و خوشکی
خۆی بڕوانێت
؟! کاره‌ساتی
دو‌عا، کاره‌ساتی
ئه‌و کچه
تاقانه‌م وه‌بیر
ده‌ێنێته‌وه"له
یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی
سلێمانیدا،
هه‌ر له ته‌مه‌نی
12 ساڵییه‌وه
باوکی به
زۆریی چه‌قۆ
هه‌موو شه‌وێک
له گه‌ڵی
جووت بووبوو،
له 18 ساڵیدا شووی
کرد به
ئامۆزایه‌کی
خۆی، ئامۆزاش
هه‌و ئه‌و رۆژه
گه‌ڕاندییه‌وه
ماڵی باوکی،
چونکه هێزی
پیاوه‌تی خۆی
له په‌رده
حه‌یاته‌که‌دا
نه‌بینیبووه‌وه.
باوکی به‌ڕێز
هه‌ر ئه‌و
رۆژه ده‌ست
ده‌کات به هه‌ڵکه‌ندنی
چاڵێک له حه‌وشه‌که‌ی
خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی
کچه‌که‌ی بکوژێت
و له‌و چاڵه‌دا
حه‌شاری بدا.
لای خه‌ڵکیش
بێ گومان له
سه‌ر نامووس
کوشتوویه‌تی. پێشتر
کچه‌که به
دزییه‌وه
لای دایکی دان
به تاوانی
باوکی‌دا ده‌نێت
و ئه‌ویش له
گه‌رمه‌ی سه‌رقاڵبوونی
هاوسه‌ره
دڵسۆزه‌که‌یداله‌کاتی
هه‌ڵکه‌ندنی
چاڵه‌که‌وه
ده‌چیته ده‌ره‌وه‌و،
له دادگا هه‌واڵی
لێ ده‌دا و چیرۆکه‌که‌یمان
بۆ ئاشکرا ده‌کات.
دڵنیام ته‌نها
ئه‌و جۆره
باوک و برایه،
ده‌توانێت له
ناوگه‌ڵی کچ و
خوشکی خۆی
بنواڕێت و چێژ
له
ڕووتکردنه‌وه‌ی
ببینێت.
ئه‌و هه‌لهه‌له
عه‌ره‌بییه‌ی،
یه‌زیدی به
ناو کورد بۆ
کوشتنی کچه‌که‌یان
ئاسمانی پێ که‌ڕ
ده‌که‌ن، گه‌ر
کوردستان
ببێت به ده‌وڵه‌ت
و که‌رکووکیش
پێشکه‌ش به‌وان
بکرێت، نه ئه‌و
هه‌لهه‌له‌یان
لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و
نه ئه‌و
خۆشنودییه‌شی
تیا ده‌بینرێت.
خۆ گه‌ر به‌عشیقه‌که‌شیان
داگیر بکرێت
ئه‌و ژماره‌ی
هاتبوون بۆ به‌رد
پیاماڵینی
دو‌عا، ئه‌وه‌نده
ناچنه سه‌نگه‌ری
به‌رگرییه‌وه.
کاره‌ساته،
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
خاوه‌نی ئه‌و
هه‌موو دڕنده
بێت له پێستی
مرۆڤدا. کاره‌ساتتر
ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ش
خۆیان به دژه‌کاری
دڕنده‌کان ده‌زانن
پێستی نه‌عامه‌یان
به به‌ردا
کراوه‌و، هه‌میشه
سه‌ری
ترسنۆکیان له
به‌ر پێدا ده‌شارنه‌وه.
ئایا چه‌ند
گرووپ و چین
پێویسته ئه‌مڕۆ
کاری
پراکتیکی نه‌ک
به‌یاننامه
بۆ ئه‌و کاره‌ساته
بکه‌ن؟ کێن ئه‌وانه،
ئه‌و کاره‌ساته
وێنه گیراوه
ده‌که‌ن به
به‌ڵگه بۆ بنبڕکردنی
هه‌موو
کوشتنه‌کانی
تری ژنان، که
له به‌ر ئه‌وه‌ی
وێنه‌ی نه‌گیراوه
به کوشتن و
له ناوبردنی
مرۆڤێک نه‌هاتووه‌ته
ژماردن؟ کوشتن
ته‌نها له له‌ناوبردنی
فیزیکیدا خۆی
نابینیته‌وه،
به‌ڵکو به
کوشتنی که‌سێک
هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵ ده‌که‌وێته
ژێر پرسیاره‌وه،
سه‌رجه‌م
سیستمی به‌رێوه‌بردن
ده‌چێته
چوارچێوه‌ی
له به‌ر یه‌ک‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه
له ده‌روون و
ئینتیمای
تاکدا.
ئه‌وه کام ده‌سه‌ڵات
و حکوومه‌ته
هێنده چاو
قایمه، پاش
ئه‌و جۆره
کاره‌ساته
رووبه‌ڕووی
هاووڵاتی ده‌بێته‌وه
و ده‌ڵێ ئاسایش
و ماف و که‌رامه‌تت
ده‌پارێزم.
کام هاووڵاتی
ئه‌مڕۆ تۆی ده‌سه‌ڵاتی
عێراقی هه‌میشه
سه‌وزی یه‌کگرتوو
و کوردستانی
دیموکراسی
مشکی به‌سه‌ر
به‌راورد
ناکات به ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس، تۆیه‌ک
گه‌ر پێشتر ته‌نانه‌ت
خێزانیش نه‌یتوانیوه
ئه‌ندامێکی
خێزانه‌که‌ی
بکوژێت، ئه‌مڕۆ
هۆزێکی ته‌واو
به ئاسایش و
پۆلیسی تۆوه،
به دڕنده‌ترین
شێوه هاووڵاتییه‌کی
تر له ناو ده‌بات؟!
ئه‌و هاووڵاتییه‌ش
له خوار هه‌ژده
ساڵه‌وه‌یه،
به هه‌موو
یاسایه‌ک
واته مناڵ.
مناڵانی ژێر
سایه‌ی ئێوه‌ی
خوێن‌ڕێژ گه‌ر
کوڕ بوو پێڵاو
بۆیاخ
ده‌کات و گه‌ر
کچیش بوو به
بلۆک سه‌ری
پان ده‌کرێته‌وه.
ئه‌ی تۆ،
ژنانی مووچه‌خۆری
ناو ڕێکخراوه
زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی
کورد، بۆ
ناتوانی یه‌ک
جار واقع بین
بیت، تۆی ده‌سماڵگری
سه‌رچۆپی
یاده‌کانی حیزب
، تۆی ڕازێنه‌ره‌وه‌ی
کۆبوونه‌وه‌کانی
حیزب و ده‌سه‌ڵات،
تۆی ماتانێ
پێکراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
حیزب، تۆی
کارتۆنیی حیساب
بۆ نه‌کراوی
بۆ دیکۆر
دانراو، تۆی
ئامراز بۆ
ئامانج؛ ده‌زانم
که ئه‌و
وشانه ده‌بینن،
به کۆمه‌ڵێ
ڕسته‌ی باو ــ
ئه‌و ڕستانه‌ی
که له سه‌ر
ته‌نوور له
زاری داپیره
گه‌وره‌تانه‌وه
زۆر گوتراونه‌ته‌وه،
سه‌بووری خۆت
ده‌ده‌یته‌وه؛
گوایه (ژنێکه
ڕقی له حیزب
و ده‌سه‌ڵاته
و هه‌رکه‌سیش
بۆ ئه‌وان کار
بکات خۆشی
ناوێت، نه‌خێر
تووشی گرێ
بووه، په‌کوو
ته‌نها خۆی به
شت ده‌زانێت و
له که‌س ڕازی
نییه؛ خۆی له
نازی
رۆژئاوادایه
و داوای هه‌ڵوێست
له ئێمه ده‌کات...
تد)!! ئه‌و
ده‌سته‌واژه
نامرۆیی و
ناواقیعییانه‌ی
ژیانی ژنتان
پێ له گۆڕ
نا، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی
ته‌نانه‌ت ئه‌تککه‌ره
خه‌ته‌نه‌که‌ره‌کانی
ژنان له
ئێستادا
پێیان شه‌رمه
به کاری
بهێنن. به‌ڵام
ئێوه له به‌ر
ئه‌وه‌ی
هۆشیارییه‌کی
له‌وه
باڵاترتان پێ نییه
کردووتانه
به شوناسێک
به ته‌ختی
ناوچه‌وانتانه‌وه
چه‌سپیوه؛
یه‌ک جار نه‌تتوانیوه
لۆژیکییانه
له خۆت
بپرسیت، بوونی
تۆ له‌و جێگایانه‌دا
چییه؟ که نه‌تتوانیوه
ه هیچ بکه‌یت
و هۆشیاریی
کارکردنیشت
نییه؛ له‌وه‌و
زیاتر خۆت شه‌رمه‌زاری
مێژوو مه‌که،
له‌وه زیاتر
ڕێگر مه‌به
له به‌رده‌م
ئامانجی
ژناندا و، جه‌سوورانه
به ئاشکرا و
به زمانی خۆت
داوای
لێبووردن له
ژنان بکه و
بڵێ من مووچه
خۆرێکی ئه‌و
ده‌زگایه‌م و
مافی ژنیش
کاری من نییه(به‌ڵام
ئێوه‌یه‌ک حیزبه‌کانتان
هه‌زاران
لاوی کوردی به
کوشت دا‌و داوای
ڵیبووردنی له
کۆمه‌ڵ نه‌کرد،
چۆن له‌وان
باشتر و جه‌سوورتر
ده‌بیت؟) ؛
یاخود وه‌ره
پێشه‌وه‌و
کاری بۆ بکه،
یه‌ک جار بایی
ئه‌وه‌نده‌ت
هۆشیاریی هه‌بێت
که بزانی
کاری ژنان به
وشه و دروشم
سه‌قامگیر
نابێت، کاری
پراکتیکی بۆ
بکه؛ تۆی به
ناو هۆشیار
پێویسته ئه‌وه
بزانێت، ئه‌وه‌ی
تا ئێستا ژنان
به ده‌ستیان
هێناوه له
رێگه‌ی
دروشمی قه‌به‌وه
نه‌بووه، به‌ڵکو
له رێگه‌ی
فیداکاری
ڕۆحییه‌وه بووه.
ناکرێت ئه‌وه
نه‌زانیت تۆ
ته‌نها
رۆژێکت هه‌یه
ناوی
ڕۆژی 8ی
مارسه وه‌کو
ڕۆژی جیهانی
ژنان، به هۆی
به‌رزکردنه‌وه‌ی
دروشمی بریقه‌دار
فه‌راهه‌م نه‌هات،
به بۆنه‌ی
ڕێپێوانی ژنانی
کرێکاری
کارخانه‌ی
ڕستن و چنینی
نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریکا
به مه‌به‌ستی
زیادکردنی
مووچه و که‌مکردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی کار له
ساڵی 1857، که
پۆلیس هێرشی
کردنه سه‌رو
زۆربه‌یانی
ده‌ستبه‌سه‌ر
کرد‌و، ژماره‌یه‌کی
به‌رچاویشیان
لێ کوژران و
بریندار کران.
ژنان، ئه‌و
کاره‌ساته‌یان
به شێوه‌یه‌ک
قۆسته‌وه که
ژنانی
جیهانیان لێ
به‌هره‌مه‌ند
کرد. به‌ڵام
له بسته
خاکه‌که‌ی
کوردستاندا
رۆژانه ئه‌و
جۆره کاره‌ساته
دوو باره ده‌بێته‌وه،
ته‌نها
تاوانباران
توانیویانه
لێی به‌هره‌مه‌ند
بن، بۆ
داهێنانی ته‌کنیکی
قێزه‌ونتری
کوشتن و ئه‌تککردن.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک
نزیکه‌ی 40
رێکخراو و
بنکه، به
ناوی جیای ژنان
و مرۆیی له
کوردستاندا
هه‌ن، هه‌ر
یه‌که‌یان
لای خۆیه‌وه
ناوی هه‌زاران
ژنی نووسیوه
وه‌کو ئه‌ندام
و پاره‌ی پێی
وه‌رده‌گرێت
و، ساڵانه‌ی
خۆی پێ زیاد
ده‌کات؛ به‌ڵام
هه‌ر یه‌ک له‌وانه
گه‌ر بهاتبا
یه‌کی 10 که‌سیان
بچوونایه‌ته
سه‌ر شه‌قامه‌کان
و وه‌کو چۆن
جه‌سته‌ی
دوعاکان به‌رده
باران ده‌کرێت،
ده‌رگای حکوومه‌تیان
به‌رده‌باران
کردبا، ده‌بوونه
هێزێکی 400 که‌سی
و ده‌یانتوانی
ده‌سه‌ڵاتی
تێدا بکه‌نه
ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌بردن،
نه‌ک خوێن
ڕشتن؛ له
خراپترین
باردا 400 ژن ده‌یتوانی
ده‌ست بگرێت
به سه‌ر هه‌موو
به‌عشیقه‌دا
و، له
کوردستان ده‌ریان
بکات و پێیان
بڵێت ئێمه
خاکێکمان ده‌وێت
بۆ مرۆڤ نه‌ک
بۆ دڕنده. به‌ڵام
هه‌رگیز ئه‌وه‌تان
پێ ناکرێت،
چونکه مووچه‌ده‌ره‌کانتان
خۆیان
دروستکه‌ری
ئه‌و کاره‌ساتانه‌ن.
ژماره‌ی ئێوه
له هه‌زاران
تێده‌په‌ڕێت،
به هه‌مووتان
جه‌سووری و
ئازایه‌تی و
یاخی بوونی
"دو‌عا"تان
تێدا نه‌بوو،
سه‌ری نه‌عامه‌تان
زیاتر بخه‌نه
ژێر خاک و
بچنه سه‌ر
گۆڕی دو‌عا با
فێری ئازایه‌تیتان
بکات؛ ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌ری یاخی و
پانبووه‌وه‌ی
دو‌عا
برینداری
کردووم ئه‌وه‌نده
به‌زه‌ییم به
ئیوه‌ی ژنانی
ناو رێکخراو و
حیزب و ده‌سه‌ڵاتدا
دێته‌وه.
ئه‌و یه‌زیدییانه‌ی
تا دوێنێ
بڵاوکراوه‌کان
پڕ کرابوونه‌وه
به به‌رگری
کردن له ئێوه
و، ئه‌مڕۆ
خۆتان به
شیاوی ئه‌و
کاره‌ساته
ناساند، ئه‌و یه‌زیدییانه‌ی
ساڵه‌هایه
به که‌لتووری
عه‌ره‌ب ده‌چه‌وسێنڕێنه‌وه،
ئه‌مڕۆ به که‌لتووری
عه‌ره‌ب و
زمانی عه‌ره‌بی
ویژدانی
مرۆڤایه‌تی
ده‌هه‌ژێنن.
ئه‌و یه‌زیدییانه‌ی
خۆتان له
ناوه‌نده
جیاوازه‌کانی
ژیانی
مرۆڤایه‌تیدا
توند کردووه،
ئه‌مڕۆ چه‌ندتان
ڕژاونه‌ته
سه‌ر شه‌قامه‌کان
بۆ وه‌ده‌رنانی
ئه‌و
دڕندانه، که
یه‌زیدی
بوونتان له‌و
شه‌رمه‌زارییه
ڕزگار ده‌که‌ن؟
چه‌ند شه‌رم ناکه‌ن
ئیتر گه‌ر
لێیان پرسین
چی، له وه‌ڵامدا
بڵێن یه‌زیدیین؟!
چه‌ند که‌س له
ئێوه ئه‌ی ئه‌و
پیاوانه‌ی
خۆتان به
مرۆڤ ده‌زانن،
ته‌نها مرۆڤ، ناڵێم
ئازادیخواز،
ناڵێم
داواکاری
مافی ژن،
ناڵێم دژه
کوشتن، ته‌نها
وه‌کو مرۆڤ،
ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کان
و، گوتتان له
پیاو بوونی
خۆمان شه‌رمه‌زارین،
هه‌تا ئه‌م
دڕندانه وڵات
به‌ده‌ر ده‌کرێن.
نووسه‌رانی بۆنه
و یاده‌وه‌ریی،
ئه‌ی ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی
خۆتان به فه‌یله‌سووفی
سه‌رده‌م ده‌زانن
و کیشه‌ی
دوعاکانی
وڵات بۆ ژن
خۆی به جێ ده‌هێڵن(وه‌کو
خۆتان ده‌ڵێن)
و، به کیشه‌ی
مرۆڤایه‌تی
نازانن، ئێوه
چیتان بۆ دو‌عا
ورووژاندووه،
جگه له
فرۆشتنی وشه،
چه‌ندتان
ئاماده‌ن له
هه‌ر کوێ هه‌ن،
له یه‌ک رۆژ
و ساتدا بگه‌ینه
مه‌زاری دو‌عا،
ئاست بۆ
ترسنۆکی
دڕنده‌کان
دابنێین له
ئاست ئازایه‌تی
دوعاکاندا؟!
ئای وشه چه‌ند
شه‌رمه‌زاریت،
نووسه‌ری
وڵاتی یاده‌وه‌ریی
کاڵ چه‌ند به‌دبه‌ختیت،
کاتێک لێت ده‌پرسن
بۆ فڵان رۆژ
بابه‌تێک
بنووسه واته
فشار ده‌خه‌نه
سه‌ر یاده‌وه‌ریت
بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی
خۆتت وه‌بیر
بێته‌وه، بۆ
فڵان کاره‌سات
هه‌ڵوێستت نه‌بوو؟
هه‌ڵوێست، چه‌ند
بچووک
و بووده‌ڵه‌یت
که ته‌نها له
وشه‌دا خۆت ده‌بینیته‌وه.
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست
به وشه ده‌فرۆشنه‌وه،
ده‌بێ
ئه‌وه
بزانن به هۆی
ئه‌و هه‌ڵوێسته
شه‌رمنۆکه‌یان،
زۆر ده‌مێکه
له رۆژی ئه‌نفال
و هه‌ڵه‌بجه
و ژناندا بابه‌ت
بڵاو ناکه‌مه‌وه؛
هه‌ندێ جار که
نووسیویشمه
پاش ماوه‌یه‌ک
بڵاوم کردووه‌ته‌وه،
چونکه شه‌رمه‌زاری
یه بۆ نووسه‌ر
که کاره‌ساته
گه‌وره‌کانی
خۆی ته‌نها له
یه‌ک رۆژدا وه‌بیر
بێته‌وه و،
بچووکیان
بکاته‌وه بۆ
قه‌واره‌ی چه‌ند
وشه‌یه‌ک و
بیخاته سندووقی
بوراقه‌وه
هه‌تا
ساڵرۆژی
داهاتوو.
دڵنیام
ئازایه‌تی
دوعاش له
لایه‌ن چه‌ند
ترسنۆکێکه‌وه
ده‌کرێت به
ڕه‌مزی پاره
کۆکردنه‌وه
و ساڵگه‌رد بۆ
گرتن و هیچی
تر.
k.saleh@hotmail.com
|
|
|