|
ڕه‌نگه
زۆر جار وشه
له ئاست هه‌ندێ
رووداودا بێ
ماناترین فاکته‌ر
بێت، له‌وانه
کوشتنی ژنان
یه‌كێکه له‌و
رووداوانه‌ی
که زۆر ئه‌سته‌مه
وشه بتوانێ
به‌رجه‌سته‌ی
بکاته‌وه.
ده‌شێ وشه
بتوانێ له‌ده‌ست
دانی ژیانی
ژنێ بلاوێنێته‌وه،
به‌ڵام ناتوانێ
ژیانه‌که‌ی
بنووسێته‌وه،
زیندوو بکاته‌وه.
راستییه‌که‌ی
لای پیاوانی
وڵاته‌که‌مان
کوشتنی ژن ئاسان
ترین شته و
هه‌موو جارێکیش
به پاساوێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیی
و ڕه‌وشتی بێده‌نگی
لێ ده‌کرێ.
به‌مجۆره
"دوعا " وه‌ک
دواین رووداو
له‌سه‌ر به‌زاندنی
سنووری خۆشه‌ویستییه‌ک
که نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتێکی
بێ پرۆژه و
یاسا له کۆمه‌ڵگایه‌کی
نه‌ریتی بۆیان
کێشاوه، به
ره‌شه‌کوژیترین
شێوه که‌وته
به‌ر رقی
پیاوانی
لادێیه‌که‌ی.
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و رووداوه
رووح راچڵه‌کێنه‌دا
ئێمه وه‌کو
ده‌سته‌ی
دۆناودۆن (رێکپۆش عه‌زیز،
کازیوه
ساڵح و
هه‌ندرێن و
هانا شوان)
وێڕای ده‌سته‌وه‌ستانمان
له‌به‌رانبه‌ر
لاواندنه‌وه‌ی
ئازاره
بێکۆتاییه‌کانی
رۆحی به‌رد
بارانکراوی
دوعا، چونکه مه‌خابن قسه
کردن له‌و
رووداوه
نامرۆڤانانه
لای ئێمه‌ی
کورد له دوای
به‌سه‌رچوونیان
ته‌نیا له چه‌ند
وشه‌یه‌ک
تێپه‌ر ناکه‌ن
و پاشانیش ده‌چنه
ئه‌رشیفه‌وه،
دوای
گفتوگۆییه‌کی
زۆر، سه‌ر ئه‌نجام
به‌وه گه‌شتین
که ته‌نانه‌ت
کوشتنی دوعاش
خه‌ریکه هه‌ندێ
لایه‌ن له
پیاوانی
سیاسیی و ژنه
هاوبیره‌کانیان
ده‌یکه‌نه به‌رده‌بازی
ململانێی
سیاسیی و
ئایینی خۆیان،
خه‌ریکه له‌سه‌ر
مه‌رگی خه‌مهێنه‌ری
دوعا ره‌وتی
که‌مپینه‌کان
به‌ره‌و ئه‌و
ئاراسته‌یه
ده‌به‌ن، به‌مه‌ش
ده‌یانه‌وێ
ته‌نیا یه‌ک
شێوه له
کوشتن ره‌ت
بکه‌نه‌وه.
له‌و
روانگه‌یه‌وه
ئێمه پێمان
وایه ئه‌و
رووداوه زاده‌ی
ئه‌و ره‌وشه
سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه
که له
کوردستان و
ئێراقدا له
ئارادایه.
دیاره له‌وکاته‌ی
که ئه‌مڕۆ له
ئێراقدا رق و
کێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،
ئایینی و هۆزگه‌ری
له په‌ره‌سندندایه،
له‌ناو ئه‌و
ململانێیه
خوێناوییه‌دا
ئێزیدییه‌کان
بێده‌سه‌ڵاترین
گرووپی
ئاینین.
ئێزیدییه‌کان
له ده‌ڤه‌ری
شیخاندا که
هێشتا سه‌ر به
شاری موسڵ و
به‌ناو حکومه‌تی
به‌غدان. هه‌ڵبه‌ته
موسڵ مۆڵگه‌ی
شۆڤینیترین
عاره‌بی
سونی،
تورکمان و مه‌سیحییه‌کانه.
هه‌موو ده‌زانین
له ماوه‌ی ئه‌و
دوو ساڵه‌ی
دوای رووخانی
رژێمی به‌عسدا،
له لایه‌ن ئه‌و
گرووپانه‌وه،
به تایبه‌تیش
عاره‌به
شۆڤینیست و
تێرۆریسته‌کان
چه‌ندان
هێرشی
دڕندانه
کراوه‌ته سه‌ر
ئێزیدییه‌کان. بۆ
نموونه له
لایه‌ن
شۆڤینیسته‌کانه‌وه
هه‌وڵدرا به
رێگای
کیمیاییکردنی
ژینگه و ئاوی
ده‌ڤه‌ری
شێخان؛ هه‌وڵیاندا
ئێزیدییه‌کان
تێرۆر بکه‌ن.
هه‌روا له په‌راوێزی
(رۆژان)ی کچه
موسڵمانه‌وه
هێرشێکی
دڕندانه و
رقئه‌ستوور
کرایه سه‌ر
ئێزییه‌دییه
بێتاوانه‌کان
و دواجاریش
ناوه‌ندی
رۆشنبیریی
لالشیشیان
وێرانکرد. دوا
رووداویش
تێرۆرکردنی 28
کرێکاری
بێگوناهی
ئێزیدی له
شاری موسڵ و
دواجاریش جۆشدانی
فشاری ده‌روونی
له‌لایه‌ن
شۆڤینیسته‌کانه‌وه
بۆ سه‌ر
ئێزیدییه‌کان
... هتد، وای له
ئێزیدییه‌کان
کردووه که
برینی
مێژوویان
بکولێته‌وه هه‌ر له
کاتی له‌شکری
فتوحاتی
ئیسلام و
ئیمپراتۆریه‌تی
عوسمانییه‌وه که هه‌وڵیاندا
مه‌حفیان بکه‌نه‌وه
تا ئه‌مڕۆ.
ئێستا
ئێزیدییه‌کان
تاکه گرووپی
بێ پشتیوانن،
نه به‌ناو
حکومه‌تی
کوردی ده‌توانێ
ژیان و
ئاسیشیان
بپارێزی و نه
حکومه‌تی به‌ناو
ئێرآقیش. لێره‌وه
ئێزیدییه‌کان
له ژێر ئه‌و
فشاره ده‌روونی
و جه‌سته‌ییه‌دا
هیچی تریان بۆ
نه‌ماوه‌ته‌وه
ته‌نیا
کۆنترۆڵکردنی
خۆیان نه‌بێ.
دواجاریش په‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌و
کرۆنترۆڵه‌ش
خۆی له تۆڵه‌کردنه‌وه
له دوعای
بێده‌سه‌ڵات
ره‌نگیدایه‌وه.
وێڕای ئه‌مه‌ش ئێمه
پێمان وایه
ئێستا که
پارتی
دیمۆکراتی
کوردستان
ناتوانێ مافه
ئایینیی،
ئاساییش و
رۆشنبیرییه‌کانی
ئێزیدییه‌کان
فه‌راهه‌م
بکا،بۆیه
ئێزیدییه‌کانیش
به‌شێکیان
ناچارانه
خۆیان خستۆته
باوه‌شی
حکومه‌تی
داهێزراوی به‌غدا
و به‌شێکیشیان
سه‌رگه‌ردان
ماونه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ر
ئه‌وه‌دا، هه‌روه‌ک
دوا رووداوه‌کان
نیشیاندا،
پۆلیسی سه‌ر
به پارتی،
یان به‌ناو
حکومه‌تی
کوردستان، نه‌ک
هه‌ر وه‌ک ئه‌رکێک
رۆڵی
داکۆکیکردن و
کۆنترۆڵکردنی
ئه‌و
رووداوانه
نابینین، به‌ڵکوو
به‌شداریش
بوون له
سووتاندنی
بنکه‌ی
رۆشنبیریی
لالش و
تێرۆرکردنی
ئێزیدییه‌کان.
وێڕای ئه‌مانه‌ش،
چه‌ندان
هۆکردی
سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی
له پشت ته‌شه‌نه‌کردنی
ئه‌و پێشهاته
مه‌تریسدارانه‌ی
ده‌ڤه‌ری
شێخاندا هه‌یه،
که لێره‌دا
بوارمان نییه
هه‌موویان
شیبکه‌ینه‌وه.
له‌و
روانگه‌یه‌وه
ئێمه پێمان
وایه زۆرێک
له‌و هێز و
لایه‌نانه‌ی
که له ژێر
ده‌مامکی
داکۆکیکردن
له مافی ژن و
هاوسۆزی له
کوشتنی دوعا
فرمێسکی
تیمساحی ده‌ڕێژن،
هێنده مه‌به‌ستیان
جۆشدانی
دووبه‌ره‌کی
ئایینی و
سیاسییه، ئه‌وه‌نده
داکۆکیکردن
نییه له
مافی ژن و
رووحی
برینداری
دوعا. ئێمه
پێمان وایه
ده‌بێ ئه‌و
هێزانه، چ له
ئه‌وروپا و چ
له
کوردستانیش،
مه‌رگی جه‌رگبڕی
دوعا نه‌که‌نه
به‌رده‌بازی
مه‌رامه
سیاسیی و
ئابوورییه‌کانی
خۆیان.
هاوکاتیش
حکومه‌تی
کوردستانیش،
یان پارتی
دیمۆکراتی
کوردستان، له
جیاتی ئه‌و
داکۆکیکردنه
چه‌وا‌شه‌کارانه
له دوعا، که
دوای ئه‌وه‌ی
بووه مه‌سه‌له‌یه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی،
ویژدانی
سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی
خۆی سزا بدا،
تاکوو چیتر
مرۆڤ و ژنیش
به‌و جۆره ئه‌تک
نه‌کرێ و بیر
له به کرده‌کردنی
یاسا بکاته‌وه.
به‌مجۆره
له‌و روانگه‌یه‌وه
به
پێویستمان
زانی له‌به‌رده‌م
ئه‌و ناڕه‌واییه‌دا،
هه‌م که‌مپینك
و هه‌میش چه‌ند
روونکردنه‌وه‌یه‌ک
بخه‌ینه روو،
که له‌م چه‌ند
خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا
به‌رجه‌سته
ده‌بن:
1ـ
ئێمه که خۆمان
به
داکۆکیکاری
مافه‌کانی
ژنان و
مرۆڤ ده‌زانین،
پێمان وایه
ده‌بێ
له دوای
کاره‌ساتی
کوشتنی"دوعا"
بکوژانی
(رۆژان)یش به
هه‌مان شێوه
سزای یاسایی
بدرێن. وه‌کو
ده‌زانین،
رۆژان کچێکی
موسوڵمان بوو
, که کورێکی
ئێزدی خۆشده‌ویست،
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی
که‌سوکاری به‌و
خۆشه‌ویستییه‌یان
زانی
(رۆژان)یان
کوشت و لاشه‌شیان
به مه‌مک برین
و لووت بڕینه‌وه
ئه‌تک کرد، هه‌ر
به‌مه‌شه‌وه
نه‌وه‌ستان،
به‌ڵکوو که‌سوکاری
(رۆژان) به
یارمه‌تی
ئاسایشی
شێخان؛
هێرشیان کرده
سه‌ر
لادێکانی
ئێزدییه‌کان
و چه‌ند
دوکانێکی مه‌یفرۆشی
و بنکه‌ی
رۆشنبیریی
لالششیان
سووتاند،
پاشانیش ده‌سه‌ڵاتدارانی
ناوچه‌که
پاساوی کێشه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییان
بۆ بۆ
کوشتنی
(رۆژان) و په‌لاماره‌که‌ی
ئاسایشی
شێخان
بۆ سه‌ر
ئێزدییه‌کان
هێنایه‌وه.
ئاشکرایه
رێکخراوه‌کانی
ژن/ئافره‌تان،
له به‌رانبه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا
بێ ده‌نگی و
پرده‌پۆش
کردنیان هه‌ڵبژارد
و لایه‌نه
سیاسییه هه‌ڵپه‌رسته‌کانیش،
وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئیستا
بازرگانی به
رووحی به‌ردبارانکراوی
دوعاوه ده‌که‌ن،
قسه‌یه‌کیان
نه‌کرد!
ئایا ئه‌مه
مانای ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ،
که ئه‌گه‌ر
کچێکی کوردی
موسوڵمان بیه‌وێ
ببێ به ئێزدی
ئه‌وا کوشتنی
حه‌ڵاله، به‌لام
ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی
بێت، ئه‌وا
کاره‌ساته؟
هه‌ر بۆیه
بێده‌نگبوون
له کوشتنی
(رۆژان) له
ناو ئه‌و هێرش
و که‌مپینانه‌ی
که ئێستا بۆ
مه‌رگی دوعا
له ئارادان،
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که ئه‌وانه
یه‌ک جۆری
کوشتن ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌بێ
زۆر ووریایانه
مامه‌ڵه‌ی له
گه‌ڵدا بکرێ و
سه‌باره‌ت به
کوشتنی ژن
نابێ بکه‌وینه
ناو نۆرمی
بیری پیاوانی
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.
چونکه ئه‌وانه‌ی
(رۆژان)یان
کوشت له
حزبێکی گه‌وه‌ری
کوردستان
نزیکن، ئێمه
جگه له‌وه‌ی
که هه‌موو
جۆره
کوشتنێکی
ژنان ریسوا ده‌که‌ین
هاوکاتیش
داوا ده‌که‌ین
بکوژانی
(رۆژان)یش له‌گه‌ڵ
بکوژانی
دوعا
به سزایی
قانوونی بگه‌یه‌نرێن.
2ـ وه‌ك ده‌زانین
ئێستا هه‌ندێ
لایه‌نی وه‌ك
ئیسلامییه‌کان
خه‌ریکن
رووداوی
کوشتنی دوعا
ده‌قۆزنه‌وه،
که گوایه
دوعا له‌سه‌ر
ئه‌وه
کوژراوه
ویستوویه‌تی
ببێ به موسوڵمان.
ئاشکرایه ئه‌مه
به‌ته‌واوی
دووره له
ڕاستی، چونکه
دوعا به‌ر له‌وه‌ی
بیر له‌وه
بکاته‌وه که
سه‌ر به چ
ئایینێکه ئه‌ڤیندار
بوو، ئه‌ڤینیش هه‌موو
سنووره‌کانی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و ئایینی ده‌به‌زێنی.
لێره‌وه
ئێمه به
تووندی سه‌رکۆنه‌ی
"خۆشکانی یه‌کگرتووی
ئیسلامی" ده‌که‌ین
که تا ئێستاش
به گشتی له‌مه‌ڕ
کوشتنی ژنان
له
کوردستاندا
بێده‌نگبوونه
و قسه‌یه‌کیان
له ده‌م ده‌رنه‌هاتووه،
به‌ڵام ده‌یانه‌وێ
کوشتنی دوعا
بکه‌نه به‌رده‌بازی
مه‌رامی
سیاسی خۆیان.
3ـ
ئاشکرایه له
نێو که‌لتوور
و ئاینی
ئێزیدیدا ،ڕه‌جم
کردن نیه ،ته‌نانه‌ت
بۆ ئه‌و
هێمایه‌ش که
ئیسلام ناوی
ناوه شه‌یتان،
جگه له‌وه‌ی
به‌رد به‌های
تایبه‌تی هه‌یه
لایان، ئه‌وه‌ی
له کاره‌ساتی
کووشتنی دوعا
دا بینرا
توانه‌وه‌ی ئاین و
که‌لتووری
ئێزیدی بوو له
نێو ئاینی
ئیسلام و که‌لتووری
عه‌ره‌بدا،به
ڕاده‌یه‌ک ئه‌وه‌ی
خۆیان به‌لاوه
ناوه‌و ئه‌وه‌ی
بێگانه له
خۆیان
دڵسۆزانه‌تر
جێبه‌جێ ده‌که‌ن
،ئه‌مه له
کاتێکدا دوعا
به‌و به‌هانه‌یه
کووژرا که که‌لتوور
و ئاینی خۆی
به‌جێ
هێشتووه. ئه‌وه‌ش
مه‌ترسی گه‌وره‌یه
و پێویسته
کورد به گشتی
و ئێزدی به
تایبه‌تی بکه‌ونه
خۆیان له‌و
دوو فاقیه‌ته
مه‌زهه‌بی و
مرۆییه‌ی
تێکه‌وتوون و
بزانن هه‌ر
میلله‌تێک به‌و
ئاسته سه‌رسامی
که‌لتووری
بێگانه بێت
جگه له‌وه‌ی
خۆیان
دۆڕاندووه و
هه‌میشه
ڕووبه‌ڕووی
کاره‌ساتی له‌و
جۆره ده‌بنه‌وه
، ته‌سلیم
کردنی خاک و
ووڵاتیشیان
لا ساکار و
ئاساییه.
4ـ ئیمه پرۆتستۆی
راگه‌یاندنی
ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌ی
رۆژی 29/4 /2007 ده‌که‌ین،
که جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی
کوردستان،
دکتۆر که‌مال
که‌رکوکی له‌گه‌ڵ
رێکخراوه‌کانی
ژنان سه‌باره‌ت
به کوشتنی
دوعا راگه‌یاند،
که له‌وێدا
گوتوویه‌تی:
"ئێمه تا ئێستا
هه‌وڵمان داوه
دوو نه‌فه‌ر
له‌وانه بگرین
که وێنه‌که‌یان
گرتووه، به
دوای ئه‌وانی
دیشدا ده‌گه‌ڕێین
و هه‌وڵی گرتنیان
ده‌ده‌ین..."
ئه‌وه مانای
ئه‌وه‌یه،
بۆ ئه‌وان گرتنی ئه‌و
که‌سانه گرنگه
وێنه‌کانیان
گرتووه تاوانه‌کانیانی
ئاشکرا کردووه
،نه‌ک ئه‌وانه‌ی
که دوعایان
به‌رده باران
کردووه. که‌واته ئه‌گه‌ر
ئه‌و وێنانه
نه‌گیرابان
ئه‌وا کوشتنی
دوعاش وه‌ك
کوشتنی رۆژان
ده‌چووه خانه‌ی
فه‌رامۆشیه‌وه.
هاوکاتیش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئاسایشی
شێخان وه‌ک
ده‌زگایاکی
حکومی به‌ره‌سمی
ده‌ستی هه‌بوو
له‌و کوشتنه‌دا،
بۆیه که‌س
نه‌یتوانیووه
وێنه بگرێ
و بڵاوی بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌رده‌خا
که ژن له‌و
کۆمه‌ڵگایه‌دا
هه‌رزانترین
کاڵایه له
به‌ر چاوی پیاوانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، ئه‌مه
له لایه‌ک، له لایه‌کی
دی ئه‌مه ستراتیجی
پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار
ده‌رده‌خا
،که ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگ
نه‌بێ مه‌سه‌له‌ی
کوشتنی ژنانه
له ژێر بیانووی
جۆراو جۆردا.
هه‌ر بۆیه
ده‌بێ ئه‌م
ستراتیجه
لای ژنانی هۆشیار
روون بێ و چیدی
به پاڕانه‌وه
داوای ئازادی
خۆی له‌و پیاوانه
نه‌کات، به‌ڵکوو
ده‌بێ به هێزی
ژن هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
5ـ رێکخراوه‌کانی
ژنان
ئه‌وه بۆ 16
ساڵ ده‌چی هه‌تا
ئێستاش جگه
له کاری
پاڕانه‌وه له
پیاوانی ده‌سه‌ڵات،
کۆبوونه‌وه
و
بازرگانیکردن
به ئازاری
ژنان، هیچی
تریان نه‌کردووه،
ته‌نانه‌ت ئه‌وه
هه‌ر
رێکخراوه‌کانی
ژنانن که
نکۆڵی له
ئاماره‌کانی
کوژران و
سووتاندنی
ژنان ده‌که‌ن
و له دوای هه‌ر
رووداوێک، وه‌ك
وێنای دیوه‌خان
کۆده‌بنه‌وه
و چه‌ند وشه‌یه‌ک
ریز ده‌که‌ن و
ده‌چنه خزمه‌ت
ئاغاکانیان و
ئه‌وانیش به
بزه‌یه‌ک به‌ڕێیان
ده‌که‌نه‌وه.
لێره‌وه
ئێمه پێمان
وایه وڵاتێک
که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
هێنده
فه‌رهه‌نگی
پڕ له‌به‌ر به‌ربه‌ریه‌ت
و دڕنده‌یی دژ
به ژنانی هه‌بێ،
ئه‌وا نه‌ک هه‌ر
نابێ لێی
بپارێیته‌وه،
به‌ڵکوو ده‌بوو
ژنان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش
گڕ تێ به‌رده‌ن
که له
ژێر بیانووی
جۆراو جۆردا
ره‌وایه‌تی به
کوشتنی ژنان
ده‌دا. به‌ڵام
کاتێ
رێکخراوه‌کان
جگه له
پاڕانه‌وه
کارێکی دیکه‌یان
نه‌بێ ئه‌وا
ئێمه پێمان
وایه ده‌بێ
دابخرێن و کارمه‌نده‌کانیشیان
له‌ناو حزبه‌کانیاندا
خه‌ریکی ئه‌رک
و نه‌ریتی
کۆبوونه‌وه‌ی
خۆیان بن.
6ـ ئێمه
پێمان وایه
هه‌موو
ئێزدییه‌کان
ژن کوژ نین،
وه‌ک چۆن هه‌موو کورده
موسوڵمانه‌کانیش
ژن کوژ نین. خه‌ڵکی
کۆنپارێز و ره‌شه‌کووژ
له هه‌موو
شوێنێکدا هه‌یه. به‌مجۆره
ئێمه
پشتیوانی له‌و
ئێزدییه‌ناش
ده‌که‌ین که
دژ به ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌م تاوانه‌ن
و پرۆتستۆی ئه‌وانه
ده‌که‌ین
زیان به
ئێزدییه‌کان
ده‌گه‌یه‌نن
،ته‌نها له
به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێزییه‌دین،
ئه‌وه کاری
دژ به
مرۆڤایه‌تیه‌و
ته‌نها که‌سانی
تاوانبار له‌و
تاوانه‌دا شیاوی
سزادانن،نه‌ک
هه‌موو
ئێزیدی.
7ـ ئه‌م کاره‌ساته
خه‌ریکه له
لایه‌ن کۆمه‌ڵێ
نه‌ته‌وه‌یی
سه‌له‌فییه‌وه
،به پاساو
هێنانه‌وه‌ی
ده‌ستی
دوژمنانی گه‌ل
ڕه‌وایه‌تی
ده‌دریه‌تی ،
ئێمه پێمان
وایه هه‌ر
ئایدۆلۆژیایه‌ک
هێڵی سووری
مرۆڤایه‌تی
پساند سه‌له‌فیه‌ته
،هه‌ر وه‌کو
چۆن ئیسلامی
سه‌له‌فی هه‌یه
،ئاواش نه‌ته‌وه‌یی
سه‌له‌فی و چه‌پی
سه‌له‌فیش هه‌یه
، رێگه‌دان به‌و
بیر‌و باوه‌ڕه
سه‌له‌فیانه
و باوه‌ڕهێنان
پێیان جگه له‌وه‌ی
ئه‌م جۆره
کاره‌ساتانه‌ی
کورد هه‌میشه
به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه،گورزی
کوشنده‌ش له
هه‌ستی
نیشتمانی
هاوڵاتیان ده‌دات.
8ـ
بۆ ئێمه جێگه‌ی
پرسیاره
بۆچی له ناو
ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا
پۆلیسیش وه‌ک
ته‌ماشا کار
ده‌بینرێ؟
ئایا
ئاماده‌یی
ئه‌و
پۆلیسانه وه‌ک
ته‌ماشاکارێک،
مانای ئه‌وه
نییه که ده‌سه‌ڵاتێک
یان لایه‌نێکی
سیاسی له پشت
ئه‌و تاوانه
جه‌رگبڕه‌وه
وه‌ستاوه؟
بێ گوومان بێ
ده‌نگ بوونی
هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی
عێراقی و
کوردی ئه‌و
گوومانه‌مان
ده‌کات به یه‌قین
،بۆیه
ناچارین له‌وه
زیاتر بێ ده‌نگ
نه‌بین له
ئاست خوێن
ڕشتن و ئه‌تک
کردنی ژنان و
به‌ره‌و به‌ربه‌ریه‌ت
بردنی کۆمه‌ڵی
کوردی و هه‌وڵ
بده‌ین ده‌ستی
ده‌ره‌وه وه‌رده‌ینه
کاری ناوخۆ و
په‌نا بۆ ئه‌و
لایه‌ن و وڵاتانه
به‌رین که
نرخی مرۆڤ وه‌کو
مرۆڤ ده‌بینن،
نه‌ک وه‌کو ڕه‌گه‌ز
،هه‌وڵی
مرۆڤدۆستی ده‌ده‌ن
له نێو تاکه‌کاندا
نه‌ک مه‌رگ دۆستی،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
و ئه‌و خاڵانه‌ی
له سه‌ره‌وه
پرتستۆمان
کردووه ،هه‌ر
مرۆڤ دۆستێک
خۆی به
هاوبیرمان ده‌زانێت
با به‌شداری
ئه‌م که‌مپینه‌مان
له گه‌ڵدا
بکات.
1)
کازیوه
ساڵح، نووسه‌ر
و رۆژنامه‌نووس،
که‌نه‌دا
2) رێكپۆش
عزیز، نووسه‌ر
داکۆکیکاری
مافی ژن، سوید
3) هانا شوان، نووسه‌ر
و ده‌کۆکیکاری
مافی ژن، سوید
4) هه‌ندرێن، نووسه‌ر
و شاعیر، سوید.
***
تکایه ئه‌وانه‌ی
ده‌یانه‌وێ
ناوی خۆیان
بنووس ئیره
کلیک بکه‌ن:
http://www.petitiononline.com/kurdish/petition-sign.html?
|